هه‌ڵمه‌تێكی میللی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رپا بووه داوا له‌هونه‌رمه‌ندی سوری ساریه سه‌واس ده‌كه‌ن له پێناو به‌رقه‌راربوونی ئاشتی خۆی رووت بكاته‌وه
ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له‌لێدوانه رۆژنامه‌وانیه‌كانیان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت ساریه سه‌واس له‌دژی شه‌ڕكه‌رانی سوریا و رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌وكاره بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌و هونه‌رمه‌نده تا ئێستا هه‌ڵوێستی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی سوریا ناره‌زایی و تۆڕه‌یی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و داوایه ده‌ربڕیوه. ساریه سه‌واس له‌دایكبووی 1981 و كچه هونه‌رمه‌ندێكی سوریه و ستایلێكی میللی له‌گۆرانییه‌كانی دا هه‌یه.
