عه‌لی باپیر: هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی مسوڵمان بكوژرێ شه‌هیده
نوچەنێت.هەولێر:
له‌په‌یامێكی نوێیدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، جه‌ختده‌كاته‌وه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی مسوڵمانی كوردستان له‌جه‌نگی به‌رگری له‌خه‌ڵك‌و خاكیدا بكوژرێ شه‌هیده.
له‌شه‌شه‌مین په‌یامیدا كەساتی پەیام بڵاوی كردوەتەوە،مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو: هه‌ركه‌سێك و پێشمه‌رگه‌یه‌ی مسوڵمانی كوردستان له به‌رگری له دین‌و ژین‌و خه‌ڵك‌و نیشتمانیدا بكوژرێ شه‌هیده.
له‌په‌یامه‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر به‌چه‌ند خاڵێك وشه‌ی شه‌هید، شیده‌كاته‌وه‌ته‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات: شه‌هیدی پله یه‌ك كه‌سێكه له‌ڕێی خوا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی خودای گه‌وره بكوژرێ شه‌هیده، هه‌روه‌ها كه‌سێك به‌ئیمانه‌وه به‌رگری له‌خه‌ڵك‌و خاك‌و ژیان‌و ساماندا بكوژرێ شه‌هیده‌و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی مسوڵمانی كوردستان له‌جه‌نگی به‌رگری له‌خه‌ڵك‌و خاكیدا بكوژرێ خوای گه‌وره پله‌ی شه‌هیدی ده‌به‌خشێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
ئه‌ڵقه‌ی شه‌شه‌م
بسم الله الرحمن الرحیم
هه‌ركه‌سێكی مسوڵمان له‌به‌رگریی لێكردنی دین‌و ژین‌و خه‌ڵك‌و نیشتمانیدابكوژرێ، شه‌هیده.
به‌ڕێزان!
خوا پشتیوان بێ ئێمه له‌چوار بڕگه‌دا ئه‌م بابه‌ته ده‌توێژینه‌وه، كه ئه‌مانه‌ناوونیشانه‌كانیانن:
یه‌ك: وشه‌ی (شهید) له‌چیه‌وه هاتوه‌و مانای چییه؟
دوو: شه‌هیدی پله یه‌ك، كه‌سێكه له‌ڕێی خوا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ناوی خوادابكوژرێ.
سـێ: هه‌ركه‌سێك به ئیمانه‌وه له‌به‌رگریی لێكردنی خه‌ڵك‌و خاك‌و ژیان‌و ساماندابكوژرێ، شه‌هیده.
چوار: هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كی مسوڵمانی كوردستان له‌جه‌نگی به‌رگریی كردنله‌خه‌ڵك‌و خاكیدا بكوژرێ، شه‌هیده.
یه‌ك: وشه‌ی (شهید) له‌چییه‌وه هاتوه‌و مانای چییه؟!
وشه‌ی (شهید) كه وشه‌یه‌كی عه‌ڕه‌بییه‌و، له هه‌ركام له قوڕئانی به‌رزو به‌پێز‌وسوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر‌و به‌ڕێزیشماندا هاتوه، شاره‌زایانی زمانیعه‌ڕه‌بیی‌و وشه‌كانی قوڕئان، ئاوا باسیان كردوه:
( (شَهِدَ) علی كژا ێشْهَدُ شهاده‌ً: أخبر بهِ خبراً قاگعاً، وشَهِدَ لفلان علی فلانٍبكژا: أدّی ماعنده من: الشهاده، وشَهِدَ بالله: حَڵفَ، وشَهِدَ، أَقَرَّ بما عَلِمَ، وشهِدَالمجلس: حَچَرَهُ، وشَهِدَ الشی‌وَ: عاَێنَهُ) المعجم الوسیگ، ص 497.
وه‌ك ده‌بینین وشه‌ی (شَهِدَ) كه ڕیشه‌ی وشه (شهید)ه، به‌شه‌ش ما‌نایان هاتوه:
1- شَهِدَ علی كژا: هه‌واڵێكی مسۆگه‌ری له‌باره‌ی شتێكه‌وه‌دا.
2- شهِدَ لفلان علی فلان بكژا: شایه‌دیی بۆ فڵانكه‌سدا له‌سه‌ر فڵانكه‌س، به‌وه‌كه فڵان شته ئاوایه.
3- شهِدَ بالله: سوێندی به‌خوا خوارد.
4- شَهِدَ بما علم: دانی به‌وه داهێنا كه ده‌یزانی.
5- شهِدَ المجلس: ئاماده‌ی كۆڕه‌كه بوو.
6- شهِدَ الشی‌و: شته‌كه‌ی بینی.
وشه‌ی (شهید)یش له‌ئه‌سڵی زماندا سێ مانای هه‌ن:
1- كوژراو له‌ڕێی خوادا 2- شایه‌د 3- ئاماده. مفردات ألفاڤ القرێ‌ن، راغباڵ‌صفهانی، ص 46:
ئه‌مه وه‌ك ڕیشه‌ی زمانه‌وانیی، وشه‌ی (شهید).
به‌ڵام له‌زاراوه‌ی شه‌رعدا، وشه‌ی (شهید) بریتیه له‌كه‌سێك كه له‌ڕێی خوادابكوژرێ: (مَنْ قُتِڵ فی سبیل الله) المعجم الوسیگ، ص497، المنجد ص406،معجم المصگلحات واڵ‌لفاڤ الفقهیه، ج2 ص 346، د.محمود عبدالرحمن المنعم.
هه‌ندێكیش ئاوا پێناسه‌یان كردوه: (من مات من المسلمین فی قتال الكفار وبِسَبَبهِ) مغنی المحتاج، ج1 ص350، واته: كه‌سێكه كه له‌مسوڵمانان به‌هۆیجه‌نگكردن له‌گه‌ڵ كافراندا مردوه.
هه‌ندێكیش ئاوا پێناسه‌ی شه‌هیدیان كردوه:
(الشهید: هو كل مسلم گاهرٍ بالغٍ قُتِڵ ڤُلْماً، وڵمْ یجِبْ بِقَتْلِهِ مالٌُ ولم یرتپّ) التعریفات، للجرجانی، ص 131.
واته: شه‌هید هه‌ر مسوڵمانێكی پاكی باڵغه، كه به‌سته‌ملێكراویی كوژراوه، وه‌به‌هۆی كوژرانیه‌وه سامان (خوێن) پێویست نه‌بووه، وه به‌برینداریی نه‌مردوه،(واته: وانه‌بووه كه بریندارببێ‌و پاش ماوه‌یه‌ك بمرێ.)
ئایا هۆی ناونرانی كوژراوی ڕێی خوا به (شهید) چیه؟!
(راغب اڵ‌صفهانی) گوتوویه‌تی:
(والشهید هو المُحْتَچَرُ فتسمیته بژلك لحچور الملائكه إِیّاه، إِشاره‌ً الی ماقال: تـَتَـنَـزَّلُ عَلَيْهِمُ المَللآئِكةُ ألاَّ تَخَافُوا…) فصلت -30-، وقال: (…وَالشُّهَدَاء عِندَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ…) الحديد -19-.
أو ڵ‌نَّهم یشهدون فی تلك الحاله ما أُعِدَّلهم.
أو ڵ‌َنَّهم تشهد أرواحُهُم عندالله، كما قال: وَلاَتَحْسَبَنَّ الَذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاء عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ) آل عمران -169،170-، وعلی هژا دلَّ قوله: (…وَالشُّهَدَاء عِندَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ…) الحديد -19-، مفردات ألفاڤ القرێ‌ن، ص 468.
وه‌ك ده‌بینین (راغب اڵ‌صفهانی) ناونرانی كوژراوی ڕێی خوا به شه‌هید، بۆسێ ئیعتیبار ده‌گێڕێته‌وه:
1- چونكه له‌كاتی گیانه‌ڵا (إِحتچار)دا فریشته‌كان له‌لای ئاماده ده‌بن، وه‌ك خوافه‌رموویه‌تی: تـَتَـنَـزَّلُ عَلَيْهِمُ المَللآئِكةُ ألاَّ تَخَافُوا…) فصلت -30-، واته: فریشته‌كان داده‌به‌زنه سه‌ریان پێیان ده‌ڵێن: مه‌ترسن..
2- چونكه له‌وكاته‌دا (كاتی گیان سپاردن) ئه‌و نازو نیعمه‌ته ده‌بینن كه بۆیانئاماده‌كراوه.
3- چونكه ڕووحه‌كانیان له‌لای خوا ئاماده‌ده‌بن، وه‌ك خوا فه‌رموویه‌تی: وَلاَتَحْسَبَنَّ الَذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاء عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ) آل عمران-169-، واته: وه پێتان وانه‌بێ كه ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا كوژراون، مردوون،به‌ڵكو زیندوون له‌لای په‌روه‌ردگاریان ڕۆزییان پێ ده‌درێ.
خاوه‌نی (المنجد)یش ئیعتیبارێكی دیكه‌ی چواره‌م باس ده‌كات‌و ده‌ڵێ:
4- {قیل سُمِّی بژلك لقیامه بشهاده الحق فی أمر الله}، ص406، واته: گوتراوه: بۆیه به‌وه ناونراوه، چونكه هه‌ڵساوه به‌شایه‌دیی دانی هه‌ق‌و ڕاست له‌باره‌یكاری خواوه.
1) ئنجا ئه‌گه‌ر ئیعتیباری یه‌كه‌م بگرین (شه‌هید: كه‌سێكه كه فریشته‌كانئاماده‌ی گیان كێشرانی ده‌بن)، مانای وایه شه‌هید (فعیل)ه به‌مانای (مفعول).
2) وه ئه‌گه‌ر ئیعتیباری دووه‌م بگرین، (شه‌هید: كه‌سێكه كه نازو نیعمه‌تیئاماده‌كراوی خوا ده‌بینێ) مانای وایه (شهید) به‌مانای بینه‌ر (شاهد) دێ،یانی:
(فعیل بمعنی فاعل).
3) وه ئه‌گه‌ر ئیعتیباری سێیه‌م بگرین، ( شه‌هید: كه‌سێكه كه ڕووحی له‌لای خوائاماده ده‌بێ) مانای وایه (شهید)، به‌مانای (حاچر) دێ، یانی (فعیل بمعنیفاعل).
4) هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئیعتیباری چواره‌میش بگرین، (شه‌هید: كه‌سێكه كه‌شایه‌دیی ده‌دات كه ئایین‌و فه‌رمانی خوا ڕاست‌و ته‌واوه) ئه‌وه دیسان (شهید) به‌مانای (شاهد)دێ، به‌ڵام (شاهد) لێره‌دا به‌مانای شایه‌ده، نه‌ك بینه‌ر.
جۆره‌كانی شه‌هید:
زانا‌و شه‌رعزانان شه‌هیدانیان بۆسێ جۆر دابه‌ش كردوون:
1- شه‌هیدی دنیا‌و دواڕۆژ: كه بریتیه له‌كه‌سێك له‌جه‌نگی كافراندا بكوژرێ‌و،مه‌به‌ستی به‌رزكرنه‌وه‌ی ناوی خوا‌و به‌رنامه‌ی خوا بێ‌و، هیچ نیاز‌و مه‌به‌ستیدیكه‌ی له‌دڵدا نه‌بێ.
2- شه‌هیدی دنیا: كه بریتیه له كه‌سێك له‌جه‌نگی كافراندا بكوژرێ، به‌ڵام نیازومه‌به‌ستێكی دنیایی هانده‌ری بێ.
3- شه‌هیدی دواڕۆژ: كه بریتیه له كه‌سێك به‌سته‌ملێكراویی بكوژرێ، به‌ڵامله‌جه‌نگی كافراندا نا، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك به‌كاره‌ساتێكی كت‌و پڕ بمرێ، وه‌ك:
خنكان، سووتان، طاعوون، هه‌ڵدێران، ژنی زه‌یسان…
بڕوانه: (المصباح