وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌رمان به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین
نوچه‌نێت: رێبوار
لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات هێزێكی زۆری چه‌كدار له پارێزگای سلێمانی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به‌و پارێزگایه كۆ ده‌كه‌نه‌وه و وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ریان، به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵات به ده‌یان هه‌زار چه‌كدار له پارێزگای سلێمانی و شارۆچكه‌كانی كۆ ده‌كاته‌وه و پێشبینیی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، كه ئه‌و هێزه چه‌كدارانه بۆ لێدانی باره‌گای هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌كار بهێنرێن، له لێدوانێكشدا بۆ نوچه‌نێت، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات توانای ئه‌وه‌ی نیه هێرش بكاته سه‌ر باره‌گاكانیان.
وتی “هێنانی ئه‌و هێزه زۆره چه‌كداره بۆ ناو شاری سلێمانی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به‌و پارێزگایه، بۆته هۆی بێزار كردنی خه‌ڵك”، وتیشی “ده‌سه‌ڵات ناتوانێت هێرش بكاته سه‌ر باره‌گای هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، ئه‌گه‌ر هێرشیش بكه‌نه سه‌رمان، به‌رگری له خۆمان ده‌كه‌ین، به هه‌موو شێوازێكی مه‌ده‌نی”.