نوچه نێت
دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر راگه‌یاندنی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئه‌مریكا له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه خۆشحالی خۆی ده‌ربری و رێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف ده‌كات
جون كێری ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا كه له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ئه‌نجامی دابوو و وتی” پێشوازی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كه‌ین و به‌هه‌نگاوێكی زۆر گرنگی ده‌زانین” پێشیبوابوو كه ئه‌و رێكه‌وتنه هه‌نگاوێكه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تێرۆری داعش له‌عێراق