هەولێر و به‌غدا رێككه‌وتن .. وەفدی هەرێم لەبەغدا دەگەڕێتەوە

0

هەولێر و به‌غدا رێككه‌وتن .. وەفدی هەرێم لەبەغدا دەگەڕێتەوەBarzany

نوچەنێت.هەولێر:

بەغدا و هەرێم رێكەوتن لەسەر چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوانیان و هەرێم لەرێگەی سۆمۆ نەوت هەناردە دەكات و بەغداش 17%ـی بودجەی هەرێم دەنێرێت و وەفدی هەرێمیش دەگەڕێتەوە.

‌ دوای ئه‌وه‌ی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكشەمە 30ی نۆڤەمبەری 2014 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان،بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سه‌ردانى به‌غدایان كرد وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى گفتوگۆیه‌كى جددى و هه‌ڵنانى هه‌نگاوى كرده‌یى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دواتریش و چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌نجام داو ئەمرۆش هەر دوولا رێكەوتن.

بەپێ رێكەوتنەكە بەغدا ره‌زامه‌ندیی‌ له‌سه‌ر ناردنی‌ 17%ـی بودجەی هەرێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌، لە بەرامبەریشدا هه‌رێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی كێڵگەكانی هەرێمی كوردستان لەرێگەی سۆمۆ و 300 هەزار بەرمیل نەوتی كەركووكیش رادەستی بەغدا بكات.

رێكەوتنەكەش لە سەرەتای ساڵی نوێوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ وەفدی هەرێم بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com