ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب: ئیسلامێكی كوردی هه‌یه ده‌بێت كه‌شفی بكه‌ین و بیدۆزینه‌وه
كاتێك سه‌یری ئیسلامی كوردی ده‌كه‌ین، پڕه له بابه‌ته عیرفانی و روحییه‌كان
له‌م ته‌وه‌ره‌دا ئێمه به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌گه‌ڕێین، كه ده‌رباره‌ی ئاین و ناسیۆنالیزم و خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیانن، تا له‌و رێیه‌وه پرسی درووستكردنی شێوازێكی كوردیانه‌ی دینداری، بۆ دینی ئیسلام بخه‌ینه به‌ر باس، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ین، وروژاندنی ئه‌م پرسه، له‌م كاته‌دا گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌توانێت له زۆر رووه‌وه كۆمه‌كی كورد بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی پرۆژه ناسیۆنالیزمییه‌كه‌ی، ئه‌ویش له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك، وه‌ك پارێزگاری كردن له شوناسی كوردی و ره‌تكردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستی ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه، كه له رێی ئاینه‌وه هه‌میشه هه‌وڵی زاڵكردنی ناسیۆنالیزمی خۆیان و تواندنه‌وه‌ی به‌ها و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كانیان داوه، هه‌روه‌ها له لایه‌كی تریشه‌وه، ده‌ستگرتن به به‌ها و تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد و درووستكردنی شێوازێك بۆ دینداری، كه له هه‌ناوی كورده‌وه هاتبێته ده‌ره‌وه، كه ئه‌مه‌یش له رابردوودا نموونه‌ی هه‌بووه.
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب كه هه‌ڵگری دوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له یاسادا، به دوو به‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ته‌وه‌ر ده‌داته‌وه، ده‌ڵێت “پرنسیپه كلتوریه‌كانی ئیسلامی كوردی، جیاوازه له پرنسیپه كلتووریبه‌كانی ئیسلامی فارسی و توركی و عه‌ره‌بی”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئه‌و ئه‌زموونه دیینیه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروستی ده‌كات، به‌م سێ شته (ئه‌خلاق و عه‌قڵ و ئه‌زموونی روحی و هه‌ستی جوانناسی) ئه‌زمونێكی رۆحی دروست ده‌بێت، جیاواز ده‌بێت له‌و ئه‌زموونه رۆحییه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا بوونی هه‌یه و جیاواز ده‌بێت له‌و ئه‌زموونه روحییه‌ی له سه‌رده‌مێكیتر بوونی هه‌یه”.
سازدانی ته‌وه‌ر: رێبۆ ره‌زا
به‌شی یه‌كه‌م
رێبۆ: ماوه‌یه‌كه باسی درووستكردنی ئیسلامی كوردی ده‌كه‌یت، ئه‌و ئیسلامه كوردییه چیه و چۆن له ئیسلامه عه‌ره‌بی و فارسی و توركییه‌كه جیاده‌بێته‌وه؟
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب: ئێمه خه‌ریكی دروستكردنی ئیسلامی كوردی نین، به‌ڵكو ده‌ڵێین ئیسلامێكی كوردی هه‌یه ده‌بێت كه‌شفی بكه‌ین و بیدۆزینه‌وه، واته ئێمه ئیسلامێك دروست ناكه‌ین جیا له‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌و ئیسلامه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هه‌یه، خۆی بۆ خۆی جیاوازه له‌و ئیسلامه‌ی له‌لای نه‌ته‌وه موسڵمانه‌كانی دیكه، بۆ نموونه (عه‌ره‌ب و فارس و تورك) بوونی هه‌یه.
رێبۆ: ئایا ئه‌م هه‌وڵه به سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نرێت بۆ ریفۆرمی ئایینی؟
ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب: به‌ڵێ به سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نرێت بۆ ریفۆرمی ئایینی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر چۆنه:
ئێمه باوه‌ڕمان وایه ئیسلام وه‌ك ئایینێكی گه‌ردونی بان مێژوویی بوونی هه‌یه، كه له‌و وه‌حیه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه له ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن خوای باڵا ده‌سته‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) هاتۆته خواره‌وه، كه ئه‌مه پرێنسیپی سه‌ره‌كی خۆی هه‌یه ، كه له ئه‌ده‌بیاتی دییندا به (ئه‌سڵا و فه‌رعی دیین) ناسراون، ئه‌وانیش بریتین له باوه‌ڕه سه‌ره‌كییه‌كانی دینی ئیسلام كه له سه‌ره‌تای هه‌موویانه‌وه، بریتیه له (یه‌كتا په‌رستی).
ئه‌م وه‌حیه كه هاتووه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌بینراوبوو، له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا و گۆشكراو به فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی له‌و قۆناغه مێژوویه‌دا خوا دای به‌زاندووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئیسلامه ته‌نها بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌ب نیه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌یه و ئه‌بوو ئه‌و به‌شه‌ی كه له ئاسمانه‌وه هاتۆته خواره‌وه، كه به وه‌حی ناسراوه وه ئیشی موسڵمانان و خه‌ڵكی فیكری و ریفۆرمخوازی ئایینی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و به‌شه له‌و به‌شه فه‌رهه‌نگییه‌ی نائیسلام كه به‌شێكی ئاسمانی نیه، تایبه‌ته به كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌و قۆناغه‌وه جودا بكاته‌وه، هه‌تا ئه‌و به‌شه ئاسمانییه بۆ كۆمه‌ڵگه و فه‌رهه‌نگییه‌كانی دیكه‌ش بشێت، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی دینی ئیسلام بریتی بێت له جیهانبینی، جیهانبینیش مانای وایه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان و سه‌رده‌مه‌كانه، ئیدی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیسلامه ته‌نها كاڵای باڵای فه‌رهه‌نگێكی دیاریكراو بێت، وه ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ش بریتی بێت له فه‌رهه‌نگی سه‌رده‌می دابه‌زینی، كه بریتییه له فه‌رهه‌نگێكی عه‌ره‌بی ئه‌و قۆناغه مێژوویه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی، ئه‌وا مانای وایه ئه‌و ئایینه ئایینێكی جیهانی نیه، به‌و مانایه‌ی نه بۆ كۆمه‌ڵگه‌كانی دی ده‌شێت، نه بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانیش ده‌شێت.
ئایا ئه‌م ئیسلامه هه‌ر خۆی بۆخۆی ماهیه‌تی ئه‌وه‌یه كه بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌كان بشێت، ئیدی چۆن ده‌توانێت له‌و فه‌رهه‌نگه‌ی جیابكه‌ینه‌وه كه له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا بوونی هه‌بووه؟
بێگومان كاتێك مرۆڤ له ئایینه‌كان (به‌تایبه‌تی له ئایینی ئیسلام ) ورد ده‌بێته‌وه و تێڕاده‌مێنێ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌رچی یه‌كێكه له ئاینه كتابیه‌كان (كتێب تێیدا هاتۆته خواره‌وه) و كتێب تێیدا سه‌نته‌ره، به‌ڵام بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك و فه‌رهه‌نگه‌كانی ئه‌و قۆناغه ته‌سلیم به‌و وه‌حیه (كتێبه) ببن كه بۆ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره هاتووه و وای كردوه خه‌ڵكی له‌و قۆناغه ئیقبالیان هه‌بێت و رووبكه‌نه ئه‌و ئایینه و به حه‌قیقه‌تی بزانن و شوێنی بكه‌ون .
دوو خه‌سڵه‌ت له هه‌ڵگری ئه‌و كتێبه (كه محمده)، وای كردووه شوێنكه‌وته‌ی بن و لا بكه‌نه‌وه به لایدا و رایان بكێشێ به‌لا خۆی: یه‌كیان بریتیه له حیكمه‌ته‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره كه پیاوێكی عاقڵ و حه‌كیم بووه (له‌و سه‌ره‌ده‌مه‌دا و له ژیاننامه‌كه‌ی به حه‌كیم ناونراوه) كه حیكمه‌ته‌كه‌ی خێڵ و گه‌له‌كه‌ی خۆی، كه قوڕه‌یش بووه و گه‌له‌كانی ده‌وری له چه‌ندین كێشه ده‌رباز كردووه، یه‌كێك له وانه‌ش بریتی بووه له كێشه‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی ماڵی خوا (كه‌عبه)، كه له‌سه‌ر به‌رده ره‌شه‌كه خێڵه‌كان خه‌ریك بوو خوێنیان له نێودا بڕژێت، ئه‌وه‌بوو ئه‌و هات عه‌باكه‌ی خۆی داكه‌ند و هه‌ریه‌كێك له خێڵه‌كان سوچێكی عه‌باكه‌ی هه‌ڵگرت و ئه‌ویش به ده‌ستی پیرۆزی خۆی به‌رده‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خستیه ناو عه‌باكه‌وه، به‌و حیكمه‌ته‌ی خۆی ئه‌و خیڵانه‌ی له شه‌ڕ ده‌رباز كرد، یان بۆ نموونه ئه‌و بازرگانییه‌ی ئه‌یكرد بازرگانیه‌كی حه‌كیمانه بوو، ئه‌وه‌ش بوو حه‌زره‌تی خه‌دیجه قازانجێكی زۆری ده‌كرد، كه خه‌ڵكی دی له‌وه‌پێش نه‌یان ده‌توانی ئه‌وه‌نده قازانج بكه‌ن.
كه‌واته حه‌كیم بوون (عه‌قڵانی) بوونی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، بووبووه هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌وانه ئیمانیان هێنا، كه هێشتا وه‌حییان نه‌بیستبوو، به‌ڵام له‌به‌ر حیكمه‌تی ئه‌و ئیمانیان پێهێنا.
خه‌سڵه‌تی دووه‌می هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه (ئه‌و كتێبه)، بریتی بوو له لایه‌نی ئه‌خلاقی ئه‌و، كه ئه‌ونده مرۆڤێكی به ئه‌خلاق بوو به راستگۆ (صادق) ناونرا، هه‌رگیز پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی خۆی نه‌جوڵاوه‌ته‌وه، هه‌میشه راستگۆبووه و ئه‌مانه‌تی پاراستووه، ئه‌مانه نه‌ك جێگه‌ی سه‌رسوڕمانی خه‌ڵكانی نزیكی خۆی، به‌ڵكو خێڵه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی بوو!
ئه‌م دوو بابه‌ته (ئه‌خلاقی) بوون و (عه‌قڵانی) بوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، كه هه‌ردووكیان هه‌م له قورئاندا داخوازی ئه‌وه كراوه شوێنكه‌وتوانی ئه‌م دینه ئه‌م دوو خه‌سڵه‌ته‌یان تێدابێت، وای كرد خه‌ڵكی رازی بن به‌م دینه تازه‌یه‌ی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره هێناویه‌تی.
ئێستا بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه خۆ بابه‌تی (عه‌قڵانی) بوون و (ئه‌خلاق) بێجگه له پرنسیپه‌كانی سه‌ره‌كیه‌كانی عه‌قڵ (كه كۆمه‌ڵێك رێسای كه‌من و پێیان ده‌وترێت رێسا به‌ڵگه نه‌ویسته‌كان، یاخود دژ هه‌ڵنه‌گره‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی یه‌ك شت له یه‌ك كاتدا ناكرێت، هه‌م ببێت و هه‌م نه‌بێت، گشت گه‌وره‌تره له پاره‌كه‌ی (جز ْ) هه‌روه‌ها دوو شتی دژ به‌یه‌كه‌وه كۆنابنه‌وه)، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی سه‌ره‌كی ئه‌خلاقی، كه مرۆڤ ده‌بێت راستگۆبێت و زیان به مرۆڤه‌كانی دیكه نه‌گه‌یه‌نێت، مرۆڤ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكی چاكه بكات، عه‌داله‌ت ویست بێت.
به‌ڵام كۆمه‌ڵێك رێسای عه‌قڵانیمان هه‌یه، له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی دیكه جیاوازیان هه‌یه، هه‌م كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ئه‌خلاقیشمان هه‌یه له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی دیكه جیاوازیان هه‌یه.
كه‌واته ئه‌گه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كه بریتی بێت له‌وه‌ی (موحه‌مه‌د) خۆی بۆخۆی وابوو، هه‌م داواشی له شوێنه‌كه‌وتوانی ئه‌وه‌بوو وه وه‌حیش داوای له شوێنكه‌وتوانی ئه‌وه‌یه هه‌م عه‌قڵانی و ئه‌خلاقی بن، ئه‌وكاته كۆمه‌ڵێك له رێسا ناجێگیره‌كان و گۆڕاوه‌كان جیاوازیان ده‌بێت، واته شتێك له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا به نائه‌خلاقی نه‌ده‌زانرا به‌ڵام له‌سه‌رده‌مه‌كانی دواتردا به نائه‌خلاقی ده‌زانرا، مرۆڤه ئاقڵه‌كان كۆكن كه ئه‌و شته بابه‌تێكی نائه‌خلاقیه، یاخود شتێك له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا له فه‌رهه‌نگی ئه‌و قۆناغه‌دا به بابه‌تێكی ناعه‌قڵانی نه‌ده‌زانرا، به‌ڵام له‌سه‌رده‌مه‌كانی دواتردا به ناعه‌قڵانی ده‌زانرا، چونكه عه‌قڵیش وه‌كو ئه‌خلاق وایه، كۆمه‌ڵێك پرنسیپی سه‌ره‌كی هه‌یه جێگیرن، وه‌ك وتمان له ئه‌خلاقدا هه‌روه‌ها ئه‌خلاقی گۆڕاویشمان هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر، له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی دیكه، جیاوازی هه‌یه، لێره‌وه هه‌م له بابه‌ته عه‌قڵانیه‌كاندا هه‌م له بابه‌ته ئه‌خلاقیه‌كاندا (بێجگه له رێسا ئه‌خلاقی و عه‌قلانیه جێگیره‌كان) له پاشماوه‌ی به‌شه‌كه‌ی تری، یان له رێسا ئه‌خلاقی و عه‌قڵانیه‌كانی دیكه‌دا، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دی له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی دی جیاوازیان هه‌یه، بێجگه له‌وه‌ش هه‌ستی جوانیناسی(ئیستاتیكا) و ئه‌زموونی روحی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌دا، له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی دیكه جیاوازی هه‌یه، به‌ڵكو له نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌ك و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا جیاوازی هه‌یه، واته ئێستا هه‌ستی روحی جوانیبینی كورد جیاوازی هه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌ستی روحی و جوانیبینی عه‌ره‌ب، هه‌ستی رۆحی و جوانیبینی تورك جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ستی روحی جوانیبینی فارس.
لێره‌وه ئه‌مه ئه‌وه ده‌خوازێ كۆمه‌ڵگه‌كان له سێ بواردا جیاوازیان له نێوانیاندا هه‌بێت، واته هه‌م له رێسا ئه‌خلاقیه‌كاندا له سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكیتر و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر جیاوازیان هه‌بێت، كه هه‌م له رووی ئه‌خلاقییه‌وه جیاوازی دروست ببێت، هه‌م به‌هۆی عه‌قڵانیه‌ته‌وه جیاوازی دروست ببێت، هه‌م له رووی هه‌ستی روحی و جوانی بینیه‌وه جیاوازی دروست ببێت، بۆیه به‌م سێ پێوه‌ره به‌م سێ ره‌هه‌نده دوو كۆمه‌ڵگه یان دوو سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ هه‌مان شت‌دا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ده‌رئه‌نجامی ئه‌خلاقی و عه‌قڵانی و روحی و جوانیناسی جیاواز وه‌رده‌گرن.
بۆیه لێره‌دا بێجگه له پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كان كه مرۆڤایه‌تی تیایه‌دا هاوبه‌شه (له ئه‌خلاق له عه‌قڵانیه‌ت و له هه‌ستی روحی و جوانناسیدا) ئیدی له ورده‌كاری هه‌ركام له‌م سیانه، نه‌ته‌وه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی جیاواز ده‌بێت!
ئه‌و ئه‌زموونه دیینیه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دروستی ده‌كات، به‌م سێ شته (ئه‌خلاق و عه‌قڵ و ئه‌زموونی روحی و هه‌ستی جوانناسی) ئه‌زمونێكی رۆحی دروست ده‌بێت، جیاواز ده‌بێت له‌و ئه‌زموونه رۆحییه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا بوونی هه‌یه و جیاواز ده‌بێت له‌و ئه‌زموونه روحییه‌ی له سه‌رده‌مێكیتر بوونی هه‌یه.
لێره‌وه ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌كان له یه‌كتر جیاده‌بێته‌وه، كه‌واته ئیسلام خۆی بۆخۆی دینێكی كه‌ونی و گه‌ردونییه، به‌ڵام ئه‌زموونی كوردی جیاوازه له ئه‌زموونی فارسی، ئه‌زموونی فارسی جیاوازه له ئه‌زموونی توركی، ئه‌زموونی توركی جیاوازه له ئه‌زموونی عه‌ره‌بی.
ئه‌گه‌ر به وردی له رووی فیكریه‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، به‌چاوی سه‌ر ده‌یبینین! دیینه‌كه هه‌مان دیینه به‌ڵام جۆری دیینداری تاكه‌كان له یه‌كتر جیا ده‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت به جۆری مامه‌ڵه‌ی روحی دینیاندا ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نموونه له ده‌قێكی شیعری عیرفانیدا، كاتێك كوردێك نوسیویه‌تی هه‌ست به جیاوازی ده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فارسێك نوسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی فارسێك نوسیویه‌تی جیاوازی ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توركێك نوسیوه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی توركێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بێكدا جیاوازه، كه‌واته دینه‌كه هه‌مان دینه، به‌ڵام دییندارییه‌كه جیاوازه، به‌مه‌ش ئیسلامی كوردی جیاوازه له ئیسلامی عه‌ره‌بی، ئیسلامی عه‌ره‌بیش جیاوازه له ئیسلامی فارسی، ئیسلامی فارسیش جیاوازه له ئیسلامی توركی و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی موسڵمان جیاوازن له یه‌كتر.
لێره‌وه به‌ڵی ئیسلامی كوردی جیاوازه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین، واته ئایینداری كورد جیاوازه له ئایینداری عه‌ره‌ب، نه‌ك ئایینی عه‌ره‌ب له ئاینی كورد جیاواز بێت، چونكه ئایینی هه‌موویان ئیسلامه به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌و نه‌ته‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایینه‌دا جیاوازه، لێره‌دا له‌وانه‌یه پرسیارێك دروستبێت، كه (ئایا چۆن ده‌بێت له كاتێكدا ئه‌و تاكانه‌ی ئیمان دێنن هه‌ر مرۆڤن؟) به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت، رێسا گروپیه‌كان جیاوازن له رێسا تاكییه‌كان، له رووی تاكه‌وه هه‌مووی موسڵمانه, بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری شه‌پۆله‌كانی مافی مرۆڤ بكه‌ین، چه‌ندین شه‌پۆلمان هه‌یه، شه‌پۆلی یه‌كه‌میان شه‌پۆلی مافی مرۆڤی تاكه، تاك خاوه‌نی مافی مرۆڤه، كاتێك له‌سه‌ره‌تاوه باسی مافی مرۆڤ ده‌كرێت، باسی تاك ده‌كرێت، به‌ڵام له شه‌پۆلی دووه‌مدا، باسی مافه گروپییه‌كان ده‌كرێت یان مافی نه‌ته‌وه‌كان، له‌بابه‌ته گروپیه‌كاندایه ئیسلامی نه‌ته‌وه‌یه‌ك جیا ده‌بێته‌وه له ئیسلامی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه، واته چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی گروپی هه‌یه، مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه ئه‌زموونی تایبه‌تی دیینی خۆی هه‌بێت وه‌ك یه‌كێك له‌و مافانه. ئه‌سڵه‌ن گه‌وره‌یی دیینێكی وه‌كو ئیسلام ئه‌وه‌یه، رێگه به نه‌ته‌وه‌كان ده‌دات كه ئه‌زموونی جیایان له یه‌كدی هه‌بێت، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێستا كورد هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ دیینی ئیسلامدا كه ته‌ڕی و هونه‌ر و ستاتیكای لێ ده‌بارێت، جیاوازه له‌و ئه‌زموونه‌ی بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌كو سعودیه بوونی هه‌یه.
به بۆچونی من خه‌تاو خه‌وشی بڕێك له‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌واز بۆ دیینی ئیسلام ده‌كه‌ن له‌و نوكته‌دایه، ئه‌وان وا ده‌بینن به هێنانی ئه‌زموونی عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ كوردستان واده‌كه‌ن جارێكی دیكه دیینی ئیسلام بره‌و په‌یدا بكاته‌وه‌و تازه ببێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن له‌ناو كوردیشدا جۆرێك له ئه‌زموونی تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ دیینی ئیسلامدا، به‌مه نامۆیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌بێت.
ده‌كرێت تاك تاك خه‌ڵك شوێن ئه‌و گروپانه بكه‌وێت، به‌ڵام وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد مامه‌ڵه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئیسلامدا كه مامه‌ڵه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه، واده‌كات ته‌نها مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ دیینی ئیسلامدا له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌وه بێت، كه كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بوونی هه‌یه.
كه‌واته ئه‌مه ده‌چێته چوارچێوه‌ی مافه گروپیه‌كان یان مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌سته گشتیه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بوونی هه‌یه و تایبه‌ته به نه‌ته‌وه‌ی كوردی ئه‌مه وای كردووه جۆرێك له ئه‌زموونی تایبه‌ته له دیینداری جیابێته‌وه له ده‌ورو به‌ره‌كه‌ی كه ده‌كرێت له‌م چاوپێكه‌وتنه یان له كتێبه‌كانمان و شوێنی دیكه‌دا (وه‌ك له كتێبی ئیسلامی كوردی و ریفۆرمی ئایینی) له‌سه‌ری رۆیشتوین ئه‌وه‌مان وتووه كه ئیسلامی كوردی جیاوازه له ئیسلامی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه.
ئه‌مه‌ی وتمان سه‌ره‌تایه‌كی ریفۆرمی ئایینیه بۆ؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك وه‌حی دابه‌زی بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)، پێغه‌مه‌ریش له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگێك مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، كه فه‌رهه‌نگی ئه‌و سه‌رده‌مه و ئه‌و مرۆڤانه بوو، كه له قۆناغه‌دا ده‌ژیان (خێڵه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب) ئه‌مه وای كرد، ئه‌م ئیسلامه كاتێك له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رهه‌نگه مامه‌ڵه ده‌كات، جۆرێك حیساب بۆ ئه‌و فه‌رهه‌نگه بكات، ئاخر خۆ وه‌حی نه‌ده‌بینرا به زمانی ئه‌وان قسه‌ی ده‌كرد و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌دا ده‌كرد، هه‌ندێ بابه‌تی فه‌رهه‌نگی و مێژوویی ئه‌و قۆناغه لای خه‌ڵكی قۆناغه‌كانی دواتر وا ده‌ركه‌وین كه ئه‌مانه به‌شێكن له ئیسلام و له وه‌حی له كاتێكدا فه‌رهه‌نگی ئه‌و قۆناغه بووه. ئێمه چه‌ندین نموونه‌مان هه‌یه بۆ نموونه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) به حه‌زره‌تی عائیشه ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر قه‌ومه‌كه‌ت تازه موسڵمان نه‌بوونایه، فه‌رمانم ده‌كرد كه‌عبه بروخێنرێت و له‌شێوه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی دروست بكرێته‌وه، چونكه (مقامی ئیبراهیم) كه خۆی به‌شێكه له كه‌عبه، عه‌ره‌به‌كان كاتێك دروستیان كرده‌وه، كردیانه ده‌ره‌وه‌ی كه‌عبه بۆیه ئێستا حاجیه‌كان له‌ناو ئه‌و مه‌قامه تێپه‌ر نابن، له نێوان (مه‌قامی ئیبراهیم)و (به‌یت)دا تێپه‌ر نابن، چونكه ئه‌وه به‌شێكه له به‌یت، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووی: له‌به‌رئه‌وه‌ی قه‌ومه‌كه‌ت تازه موسڵمان بوون ناتوانم چاكی بكه‌مه‌وه. له‌وێدا حسابی بۆ فه‌رهه‌نگی ئه‌وان كرد، بۆ نموونه له ده‌قه‌كاندا هاتووه (حور العین) ئه‌وه كه له به‌هه‌شتدا ئافره‌تانێك هه‌ن چاویان ره‌ش و گه‌وره‌ن، ئه‌مه له‌ناو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا بۆ نموونه له‌ناو یابانیه‌كاندا شتێكی مه‌رغوب نیه و حه‌زی لێ ناكه‌ن، كاتێك ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان چاو گه‌وره یان چاو ره‌ش بێت، ئه‌وان حه‌ز ده‌كه‌ن چاوی بچووك بێت، ئه‌وروپاییه‌كان حه‌زیان له چاوی سه‌وز و شینه واته كاتێك ئه‌و ئیسلامه بۆ یابانیه‌ك باس بكه‌ی، نابێت باسی چاوی ره‌ش و گه‌وره بكه‌یت، ده‌بێت وه‌كو ئه‌و زه‌وقه‌ی ئه‌وان هه‌یانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ی، واته كاتێك قسه بۆ پیاوێكی ئه‌وروپی ئه‌كه‌ی، نابێت باسی چاوی ره‌شی گه‌وره‌ی ژنانی به‌هه‌شتی بۆ بكه‌ی، ده‌بێت باسی چاوی سه‌وز بكه‌ی.
ئه‌و كرده‌ی دابڕینی وه‌حی له‌و قۆناغه و به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان قسه‌ی پێی ده‌كه‌یت و ده‌یگه‌یه‌نیت به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، له زمانی ریفۆرمی ئاییندا له ئه‌ده‌بیاتی ریفۆرمی ئایینی‌دا، پێی ده‌وترێت (وه‌رگێڕانی كلتوری)، واته ئه‌و كلتوره وه‌رده‌گێڕدرێت بۆ ئه‌و كلتوره‌ی كه گونجاوه، واته كاتێك وه‌ری ده‌گێڕیت له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه نه‌گونجا بێجگه له پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كان، ده‌بێت بیگونجێنی له‌گه‌ڵی، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ عه‌قڵانیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌گونجا، ده‌بێت بیگونجێنی له‌گه‌ڵیدا.
به دڵنیاییشه‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه به‌شێك بووه له فه‌رهه‌نگه‌كه و به‌شێك نه‌بووه له وه‌حی، ماده‌م گونجاو نیه له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كاندا، چونكه وه‌حی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان و سه‌رده‌مه‌كانه، ده‌بێت بیگونجێنین له‌گه‌ڵ هونه‌ر و ستاتیكای ئه‌و نه‌ته‌وه و ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ئه‌م گونجاندنه‌ی بابه‌ته كلتوریه‌كانی سه‌رده‌مه‌كانی له‌وه‌و پێش، له‌گه‌ڵ كلتور و سه‌رده‌می نوێ‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كان و كلتوره‌كانی دیكه‌دا، له رووی ئه‌خلاقی و عه‌قڵانی هه‌ستی جوانی بینیه‌وه پێی ده‌وترێت وه‌رگێڕانی كلتوری.
كاتێك هه‌ڵده‌سین به‌و وه‌رگێرانه كلتورییه، ئه‌وه ده‌ستكاری وه‌حیمان نه‌كردووه، به‌ڵكو ده‌ستكاری ئه‌و كلتوره‌مان كردووه كه پێچراوه به وه‌حییه‌وه، له‌سه‌رده‌مه‌كانی له‌مه‌وپێش، چونكه كلتوری سه‌رده‌مێكی دیاریكراو هی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراوه.
ئێمه كه پرنسیپه كه‌ونی و گه‌ردونیه‌كانی ئیسلام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ده‌گونجێنین، كاتێك ده‌بینین بابه‌تێك له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقیات یاخود له‌گه‌ڵ عه‌قڵانیه‌ت یان له‌گه‌ڵ هه‌ستی جوانیبینی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ناگونجێت، وه دژیش نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی ئاییندا، لێره به‌و كرده‌یه هه‌ڵده‌ستین كه پێیده‌وترێت كرده‌ی (وه‌رگێڕانی كلتوری)، ئه‌و كاته ئیسلامی كوردیمان جیاكردۆته‌وه له ئیسلامی نه‌ته‌وه‌یه‌كیتر بۆ نموونه له‌گه‌ڵ ئیسلامی عه‌ره‌بی.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی ئیسلامی كوردی بكه‌ین، واته ئه‌و ئیسلامه‌ی كه پرنسیپه سه‌ره‌كی و گه‌ردونییه‌كانی ئیسلامی تیایه و گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌خڵاق و روح و عه‌قڵانیه‌تی كوردیدا، وه‌كو وتمان ئێمه دروستی ناكه‌ین، كه‌شفی ده‌كه‌ین، كورد خۆی بۆخۆی وه‌رگێڕانی كلتوری بۆ كردووه، بۆیه كاتێك سه‌یری ئیسلامی كوردی ده‌كه‌ین، پڕه له بابه‌ته عیرفانی و رۆحییه‌كان، كه جیاوازه له‌و ئیسلامه فیقهیه‌ی بۆ نموونه له وڵاتێكی وه‌كو سعودیه بوونی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئیسلامه عیرفانیه‌ی له‌ناو كوردا هه‌یه، جیاوازه له‌و ئیسلامه عیرفانیه‌ی له ناو توركیا بوونی هه‌یه و ئه‌وه‌ی لای كورد هه‌یه جیاوازه له‌وه‌ی لای فارس هه‌یه.
لێره‌وه پرنسیپه كلتورییه‌كانی ئیسلامی كوردی، جیاوازه له پرنسیپه كلتوریه‌كانی ئیسلامی فارسی و توركی و عه‌ره‌بی، به‌ڵام له پرنسیپه سه‌ره‌كیه‌كانی دینی ئیسلامدا هه‌ر هه‌مان پرنسیپن. كه‌واته ئه‌م ئیسلامه (ئیسلامی كوردی) دروست ناكرێت به‌ڵكو كه‌شف ده‌كرێت.
