كە دەڕوانم لە ڕوخساری خۆڵاویتان
من خۆم ئەكەم بەقوربانی قوربانی تان
چ ئەفسونێكە لە چاوتانا خۆی حەشار داوە؟
دوژمن بەتانگ و تفەنگەوە لەورەی ئێوە تۆقاوە
هەنێك جار باوباران و بەفرو كڕیوە
شەڕیانە بۆ گەیشتنیان بەئێوە
هەندێك جاریش گڕ بەبێدەنگی
گوێ لەڕازی ئێوە دەگرێت
هەندێك جاریش لەئاست ئێوە
خۆی ڕاناگرێت ……دەبێت بەدڵۆپێك ئاوو
بەرەوفرمێسكی چاوتان باڵدەگرێت
هەندێك جاریش..عاشقانە
بەبرژەنگی تەڕتاندا هەڵدەزنێت
جوانی ئێوە ….هیچ پێوانەیەك ناتوانێت
بەخەیاڵیش مەزەندەی كا
گەرچی بەرگ تان دڕاوو
سیماتان ئاڵۆزاوو
پرچی ڕەشتان
سپی سپی هەڵگەڕاوە
ئێوە بەو ڕەنگەوە جوانن
ئەوە ڕەنگی خەبات تانە
ئێوە بۆ نی خاكتان لێدێ
بەو بۆ نەشەوە ناسراون
مردنیش پێتان ناوێرێت
ئەویش لێتان شارە زایە
ئەزانێ دڵ پڕ لە جۆشن
بە شەهید بوونیش دڵخۆشن
ئێوە پەروەردەی گوڵن و
ئاخافتی گوڵ زمانی دایكتانە
گەرچی كۆڵە پشتان بتان چەمێنێتەوە
سەركەوتنی شاخەكان پێ تان بلەرزێنێتەوە
گەرچی زەردوو لاواز ببن….
كۆتا هەنگاو ئاسودەن
پێكەنین و زەردەخە بۆژین دەكەن
كۆڵە پتان ئەبێتە توێشوی شیرین و
ئەم جارەیان شاخ دەلەرزێ و
هێزی بازوتان ورەی ناختان دێنەزمان
هەزارهیوا دەبنە خەیاڵ دەبنە خولیا
دەبنەوە منداڵەكەی جاران
لەسەرەتاوە دەست پێ دەكەن
ئەم جارەیان كەعاشق بوون
گیرۆدەی هەرفەهادیك بوون
بەیەكەوە ڕابپەڕن
كۆت بشكێنن ئازاد ببن
هەرچی ڕەگی دوژمنانە
لەناخەوە دەری بێنن
كوردوستانێك پڕلەگوڵ و
پڕلەگوڵزار بسازێنن
