د. فه‌تحی مزوری: پێویسته ریفۆرمی بنچینه‌یی له‌و ده‌ق و بۆچوونه ئاینییانه‌دا بكرێت، كه تایبه‌تن به بیری ناسیۆنالیزم
به هاتنی ئیسلام كورد ناچار بووه كه هه‌ندێك له كلتور و دابونه‌ریتی خۆی له ده‌ست بدات
له‌م ته‌وه‌ره‌دا ئێمه به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌گه‌ڕێین، كه ده‌رباره‌ی ئاین و ناسیۆنالیزم و خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیانن، تا له‌و رێیه‌وه پرسی درووستكردنی شێوازێكی كوردیانه‌ی دینداری، بۆ دینی ئیسلام بخه‌ینه به‌ر باس، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ین، وروژاندنی ئه‌م پرسه، له‌م كاته‌دا گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌توانێت له زۆر رووه‌وه كۆمه‌كی كورد بكات و هاوكار بێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی پرۆژه ناسیۆنالیزمییه‌كه‌ی، ئه‌ویش له‌سه‌ر چه‌ند ئاستێك، وه‌ك پارێزگاری كردن له شوناسی كوردی و ره‌تكردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستی ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته ئیسلامییه‌كانی ناوچه‌كه، كه له رێی ئاینه‌وه هه‌میشه هه‌وڵی زاڵكردنی ناسیۆنالیزمی خۆیان و تواندنه‌وه‌ی به‌ها و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌كانیان داوه، هه‌روه‌ها له لایه‌كی تریشه‌وه، ده‌ستگرتن به به‌ها و تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كورد و درووستكردنی شێوازێك بۆ دینداری، كه له هه‌ناوی كورده‌وه هاتبێته ده‌ره‌وه، كه ئه‌مه‌یش له رابردوودا نموونه‌ی هه‌بووه.
دكتۆر فه‌تحی مزوری كة هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له به‌راوردكردنی ئاینه‌كان، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ته‌وه‌ر ده‌داته‌وه، دكتۆر فه‌تحی ده‌ڵێت “هه‌ردوو چه‌مكی ئایین و ناسیۆنالیزم له بنه‌ڕه‌تدا دژی یه‌كتر نین، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین له ڕووی تیوری و پراكتیكیشدا دژایه‌تی یه‌كتر ناكه‌ن. هه‌ر یه‌كه‌یان مانا‌و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌بوونیان به یه‌كه‌وه له هه‌مان سات و شوێندا، شتێكی نامۆ و مه‌حال نییه، به‌ڵكو مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌م دوو چه‌مكه له واقیعی عه‌مه‌لیدا ده‌توانن پێكه‌وه ته‌با بن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “زۆربه‌ی ته‌ریقه‌ت و ڕێره‌وه سوفیگه‌رییه‌كانی جیهانی ئیسلامی هه‌ڵقوڵاوی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارین، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ك و تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ كورد له ناو ئیسلامدا، ده‌كرێت ئه‌م ته‌ریقه‌تانه بكرێنه فاكته‌رێك بۆ دروستكردنی ئه‌م شێوازه و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه، نه‌ك بكرێنه بنچینه بۆ ئه‌م جۆره شێوازه”.
سازدانی ته‌وه‌ر: رێبۆ ره‌زا
رێبۆ: ئایا ئایین وناسیونالیزم ده‌توانن پێكه‌وه ته‌با بن, چونكه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو بۆ چوونانه‌ی كه پێیان وابوو ئه‌م دوو ئاراسته‌یه پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن، ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی وتوركی وفارسی بۆ باڵا ده‌ستكردنی خۆیان تا ڕاده‌یه‌كی باش كه‌ڵكیان له ئایین وه‌رگرتووه و توانیویانه له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ناسیونالیزمی خۆیان بگونجێنن، كورد چۆن ده‌توانێت له ڕێی ئایینه‌وه په‌ره به ناسیونالیزمی خۆی بدات؟
د. فه‌تحی مزوری: هه‌ردوو چه‌مكی ئایین و ناسیۆنالیزم له بنه‌ڕه‌تدا دژی یه‌كتر نین، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین له ڕووی تیوری و پراكتیكیشدا دژایه‌تی یه‌كتر ناكه‌ن. هه‌ر یه‌كه‌یان مانا‌و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و هه‌بوونیان به یه‌كه‌وه له هه‌مان سات و شوێندا، شتێكی نامۆ و مه‌حال نییه، به‌ڵكو مێژووی مرۆڤایه‌تی سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌م دوو چه‌مكه له واقیعی عه‌مه‌لیدا ده‌توانن پێكه‌وه ته‌با بن.
له لایه‌كی تره‌وه خوای گه‌وره خۆی درووستكه‌ری مرۆڤ و ئایین و نه‌ته‌وه جیاكانه، له‌ر ئه‌وه ده‌توانین بڵێین پێكه‌وه ژیانی ئایین و ناسیۆنالیزم شتێكی سروشتیه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌ب وتورك و فارس هه‌ر له پێش هاتنی ئیسلام، به‌تایبه‌ت فارس و تورك، باڵاده‌ست و خاوه‌ن ئیمپراتوریه‌ت و ده‌سه‌ڵات بوون، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییان به‌رز بوو، به جۆرێك توانییانه ئه‌م هه‌سته پارێزگاری لێی بكه‌ن…پاش هاتنی ئیسلام و به‌رفراوانبوونی و ئیسلام بوونی ئه‌م نه‌ته‌وانه، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام بوون نه‌ته‌وه و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ره‌ت ناكاته‌وه، بۆیه ئه‌م نه‌ته‌وانه توانیویانه به‌م پێیه پارێزگاری له نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان بكه‌ن و تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بپارێزن. ئه‌مه‌ش مانای وانییه كه توانیویانه ئیسلام بقۆزێنه‌وه تا بگوونجێت له‌گه‌ڵ بیرورای نه‌ته‌وایه‌تیان، به‌ڵكو به حوكمی ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان باڵا ده‌ست بوونه، گونجانێك له نێوان بیروباوه‌ڕی ئیسلام و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دروست كردووه…ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیسلام خۆی به‌شێكی زۆری ده‌قه‌كانی باسی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، واته داوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، ئه‌مه له لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه ـ وه‌ك ئاسانكارییه‌ك ـ زۆربه‌ی ئه‌و كلتور‌و عادات و داب ونه‌ریتانه‌ی كه له‌ناو عه‌ره‌ب هه‌بوون و باو بوون، ئیسلام ره‌تی نه‌كردنه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك به‌شێك له ئایین جێهشته‌وه.
واته به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نه‌ته‌وانه، به حوكمی واقیعیان، توانیویانه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بپارێزن و هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان ئایین و ناسیۆنالییزمی خۆیان دروست بكه‌ن، نه‌ك به‌هۆی قۆزاندنه‌وه‌ی ئیسلام چونكه ئیسلام قۆزاندنه‌وه قبوڵ ناكات بۆ ئه‌وه‌ی جوانی روحییه‌ته‌كه‌ی له ده‌ست نه‌دات. له‌م نه‌ته‌وانه ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی قۆزاندنه‌وه‌و گونجاندنی ئیسلامیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان ته‌با بێت، ئه‌وانه هه‌رده‌م له‌سه‌ر ڕێره‌وی راسته‌قینه‌ی ئیسلام لایان داوه‌و بوونه‌ته هۆكاری دروست بوونی ناكۆكی و فره ئایینزایی و كۆمه‌ڵێك ئاژاوه‌گێڕو شێواندنی ئیسلام، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا داعشییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یری مێژووی كۆنی كورد بكه‌ین، ده‌بینین كورد وه‌كو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی باسمان كردن خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و شارستانییه‌ت نه‌بوون، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت لێمان شاراوه‌و نادیارن. كاتێك كه ئیسلام هات كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌ست بوو، به ئاره‌زووی خۆی ئیسلامی قبوڵ كرد و به حاڵی بوون وه‌ریگرت و له روحییه‌تی تێگه‌یشت. به‌ڵام نه‌یتوانی وه‌كو ئه‌وانی تر سود له ئیسلام وه‌ربگرێت و ناسیۆنالییزمی خۆی بپارێزێت و په‌ره‌ی پێ بدات و گونجانێك له نێوانیان دروست بكات، هه‌ر چه‌نده به درێژایی مێژووی ئیسلام ژماره‌یه‌كی به‌رچاو، له زانا هه‌ره گه‌وره كانی ئیسلام له ناو كورددا په‌یدا بوون، له هه‌موو بواره‌كانی زانست. وه هه‌لی بۆ ره‌خسا بوو كه په‌ره به ناسیۆنالییزمی كورد بدات، به‌ڵكو له چه‌ند سه‌رده‌مێك كورد باڵا ده‌ست بووه حوكمی ئیسلامی به ده‌ست بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی قۆزاندنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌داوه له پێناو به‌رزراگرتنی ناسیۆنالییزمی كوردی، كه ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌رێته‌وه:
1- كورد به زۆری ئیسلام به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێندراوه، به‌ڵكو به ئاره‌زووی خۆی چووه‌ته ناو ئیسلام، به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر.
2- له سه‌رده‌می هاتنی ئیسلام كورد باڵاده‌ست نه‌بووه‌و خاوه‌ن یاسا‌و حوكمرانی تایبه‌تی خۆی نه‌بووه.
3- كورد له ناوه‌رۆك و رۆحییه‌تی ئیسلام حاڵی بووه، هه‌وڵی نه‌داوه ئه‌م روحییه‌ته بشێوێنێت و نه كه‌وتۆته ژێر ده‌مارگیری هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وه‌كو میلله‌تانی تر.
4- به هاتنی ئیسلام، كورد ناچار بووه هه‌ندێك له كلتور‌و داب و نه‌رێت و عاداتی خۆی له ده‌ست بدات، به بیانوی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كلتور و داب و نه‌ریتی ئیسلام ناگونجێت، به پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌ب.
5- ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كورد باڵا ده‌ست بوو له ناو ئیسلامدا، هه‌ستی ناسیونالیزمی لاواز بوو، ئه‌گه‌ر هه‌شبوو بێت له‌و كاته‌دا وه‌كو( شعوبیه‌ت) و( فرقه چال یا خود ئایینزایه‌كی ده‌رچوو له ئیسلام) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌و به كه‌سانێكی له ئیسلام ده‌رچوو له قه‌ڵه‌م دراون.
ئه‌مه وه‌كو مێژوو، به‌ڵام ئێستا بۆمان هه‌یه بپرسین ئایا بۆچی كورد له‌ناو ئیسلامدا، به‌بی ئه‌وه‌ی ئایین ره‌ت بكات، ناتوانێت په‌ره به ناسیۆنالییزمی خۆی بدات و نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كلتور‌و عاداتی پارێزراو بێت وه‌كو نه‌ته‌وه‌كانی تر؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به گشتی ده‌توانم بڵێم، خودی ئایین هیچ كات رێگر نه‌بووه له‌م جۆره هه‌وڵانه، به به‌ڵگه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر كه توانیانه ئه‌م كاره بكه‌ن. به‌ڵكو هۆكاری تری لاوه‌كی هه‌ن كه ده‌بنه رێگر له په‌ره‌سه‌ندن و دروستبوونی ناسیۆنالیزمێكی كوردی تایبه‌ت به‌خۆی له ناو ئیسلامدا، وه بۆ ئه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی كوردی دروست ببێت له رێی ئایینه‌وه پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكرێت:
1- هه‌وڵدان بۆ سود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه توانیویانه له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، بۆ نمونه وه‌كو وڵاتی مالیزیا، كه په‌یڕه‌وی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وان بكرێت له‌م بواره‌دا.
2- سنورێك دابنرێت بۆ زیاده‌ڕه‌وی كردن له پیرۆز زانینی هه‌موو ئه‌و عورف و عادات و داب و نه‌ریته‌ی كه له رێگه‌ی ئیسلامه‌وه وه‌رگیراون. كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی تاكی كورد خۆی و عادات و داب و نه‌ریتی خۆی به كه‌م بزانێت و پشت گوێ بخات.
3- گرنگی دان به وتارێكی ئایینی میانڕه‌و، كه پرێنسیپه‌كانی ناسیۆنالییزمی كوردی تێدا به‌رقرار بێت و گرنگی پێ بدرێت.
4- ڕێگه‌گرتن له‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن، به هۆی ئایینه‌وه، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لاواز بكه‌ن و ناسیۆنالیزم بكه‌نه شتێكی ناشرین و لاوه‌كی.
5- دانانی په‌یڕه‌و و پرۆگرامێكی په‌روه‌رده‌ی ئایینی توكمه، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی كورد له سه‌ر په‌روه‌رده بكرێت، كه تێیدا پرێنسیپه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان ره‌چاوبكرێن، به شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی شانازی پێ كردن، له‌لان منداڵی كورده‌وه‌و پارێزگاری لێ بكات.
رێبۆ: هه‌نگاوه‌كانی ئێستای كورد به ئاراسته‌یه‌كدایه، كه به‌ره‌و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ده‌ڕوات، درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یش پێویستی به ریفۆرمه له بواره جیاوازه‌كاندا، به تێگه‌یشتنی من ئاین یه‌كێكه له‌و بواره گرنگانه‌ی كه پێویسته ریفۆرمێكی وه‌های تێدا بكرێت، كه له‌گه‌ڵ رۆحی كورددا بگونجێت، به تێگه‌یشتنی ئێوه ئه‌و ریفۆرمه پێویسته له كوێوه ده‌ست پێ بكات؟
د.فه‌تحی مزوری: دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد مافێكی سروشتی و ڕه‌وای گه‌لی كورده، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌م دواییه‌دا هه‌لی زێرین ره‌خساوه‌و هه‌نگاوی راسته‌قینه‌ش نراوه. بۆیه زۆر گرنگه ریفۆرم له هه‌موو بواره‌كاندا بكرێت، سیاسی، ئابووری ،كۆمه‌ڵایه‌تی، ئایینی… به‌ڵام له بواره هه‌ره گرنگه‌كان كه زۆر پێویسته ریفۆرم و خوێندنه‌وه‌ی نوێ تێدا بكرێت ئایینه. پێویسته سه‌ر له‌نوێ ریفۆرمی بنچینه‌یی له ووتار و ده‌ق و بۆچوونه‌كانی ئایین بكرێت، به تایبه‌ت ئه‌و ده‌ق و وتارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به بیری نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیزمه‌وه هه‌یه، خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ و سه‌رده‌میانه بۆیان بكرێت و تێیدا ره‌چاوی واقیع و گۆڕانكارییه‌كانی جیهان و ناوچه‌كه بكرێت…. ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌بێت بكرێنه ده‌ستپێك بۆ ئه‌م كاره:
1- خوێندنه‌وه‌ی نوێ و سه‌رده‌میانه بۆ ده‌قه پیرۆزه‌كانی ئایین، به تایبه‌ت ئه‌و ده‌قانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به‌م مه‌سه‌له‌یه.
2- هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی وتاری ئاینی و كرانه‌وه‌ی به‌ڕووی بیری ناسیۆنالیزمه‌وه، به جۆرێك كه واتای ده‌قه پیرۆزه‌كان له چوار چێوه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌رنه‌چن.
3- هاندانی خه‌ڵك بۆ گرنگیدان به كلتور‌و عادات و داب و نه‌رێتی كوردی و دڵنیاكردنه‌وه‌یان كه هه‌ڵگرتن و به‌رگریكردن له‌م كلتور‌و داب و نه‌ریته به هیچ شێوه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی ئایین نییه.
4- تێكه‌ڵبوون و ئاشنابوونی داموده‌زگای حكومی و كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و لایه‌نی حیزبی، به تایبه‌ت لایه‌نی علمانی و چه‌پڕه‌وه‌كان، به بیری ئاینی و دژایه‌تی نه‌كردنی، وه قبوڵكردنی ئایین وه‌كو پێویستیه‌كی كومه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی، هه‌ر چه‌نده خۆشیان بڕوایان به ئایین نه‌بێت، وه هه‌وڵنه‌دان بۆ پشتگوێخستن و ناشرینكردنی ئایین له پێناو به دیهێنانی خه‌ونی نه‌ته‌وایه‌تی و دروستبوونی تێگه‌یشتنێكی ئایینی ره‌واو تایبه‌ت به كورد كه تێیدا هه‌ست و بیری نه‌ته‌وایه‌تی وناسیۆنالیزمی كوردی سه‌نگی خۆی تێدا هه‌بێت، وه بتوانێت سه‌روه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی و بیری ئایینی تایبه‌ت به كورد بپارێزێت.
رێبۆ: عه‌ره‌ب و تورك و فارس، وه‌ك تۆ ده‌ڵێیت هه‌وڵیان داوه ئاین بقۆزنه‌وه و شێوازێك بۆخۆیان درووست بكه‌ن، تا له‌و رێیه‌وه ناسیۆنالیزمی خۆیان په‌ره پێ بده‌ن و به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تری ژێر ده‌ستی خۆیاندا بیسه‌پێنن، ئایا له ئێستادا كورد ده‌توانێت شێوازێكی دینداری تایبه‌ت به خۆی درووست بكات، كه نه‌چێته‌وه سه‌ر شێوازی دینداری هیچ كام له نه‌ته‌وه‌كانی تری سه‌ر ده‌ست له ناوچه‌كه‌دا؟
د. فه‌تحی مزوری: بێگومان كورد ده‌توانێت شێوازێكی تایبه‌تی له‌م جۆره هه‌بێت، چونكه هه‌ر میلله‌تێك و نه‌ته‌وه‌یه‌ك جیاكه‌ره‌وه و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه تێگه‌یشتن و په‌یڕه‌وكردنیان بۆ ئایین و ئایینزاكان تایبه‌تمه‌ندی تێدا دیار ده‌بێت. نه‌ته‌وه‌ی كوردیش میلله‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له رووی كلتور‌و به‌رهه‌می زانستی، به‌تایبه‌ت زانستی ئایینی، وه هه‌روه‌ها روشنبیری. به‌مه ده‌توانێت وه‌كو میلله‌تانی تر تێگه‌یشتنی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت بۆ ئایین، وه مێژووی كورد له ئیسلامدا پڕه له سه‌روه‌ری و به‌خشنده‌یی و داهێنان له بواره جیاكاندا، له ژێر رۆشنایی ئه‌م سه‌روه‌ری و داهێنانه ده‌كرێت تایبه‌تمه‌ندی كورد دیاری بكرێت و شێوازێكی تێگه‌یشتنی تایبه‌ت به كورد له ئایینی ئیسلام به‌رجه‌سته ده‌كات.
هه‌ر چه‌نده رێژه‌ی كورد له چاو عه‌ره‌ب و تورك و فارس تا راده‌یه‌ك كه‌مه له ئیسلامدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م میلله‌ته توانیویه‌تی گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به ئیسلام بكات، به سه‌ده‌ها كتێب و فه‌رهه‌نگ و ته‌فسیر و زانای گه‌وره وه‌كو:( ئامه‌دی و حافزی عێراقی و ئیبن خه‌له‌كان و ئیبن ئه‌سیر و ئیبن ته‌یمیه و سعیدی نورسی…..هتد)، كه له‌م سه‌رده‌مه فیكری ئیسلامی هاوچه‌رخ به به‌رهه‌می ئه‌وان رێگای خۆی ده‌بڕێت.
كه‌واته شێوازی تێگه‌یشتنی خۆمان بۆ ئایینی ئیسلام تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له هه‌موو شێوازه‌كانی میلله‌تانی تر گه‌شاوه‌تر و به‌هێز تره، به‌ڵام ده‌بێت كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شێوازه په‌ره پێ بدرێت و تایبه‌تمه‌ندی كورد پێوه دیار بێت.
رێبۆ: به‌ڵام درووستكردنی ئه‌م شێوازه پێوستی به چی هه‌یه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می چین؟
د.فه‌تحی مزوری: ئه‌م شێوازه تێگه‌یشتنه له نێوان ئایین و ناسیۆنالیزم بۆ كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر گرنگه، چونكه میلله‌تی كورد میلله‌تێكی دینداره و مه‌حاڵه به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ئایینه بێت، ئه‌مه له لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه كورد میلله‌تێكه زۆر زوڵم و سته‌می لێكراوه – به هه‌ر ناوێك بێت- وه مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی پێشێلكراوه، بۆیه له هه‌موو میلله‌تێك زیاتر پێویستی به‌م شێوازه ته‌با بونه هه‌یه.
ئه‌م شێوازه پێویستی به ئه‌نجامدانی هه‌نگاوی كارا‌و فیعلی هه‌یه، ده‌كرێت ئه‌و خاڵانه‌ی له پرسیاری یه‌كه‌م و دووه‌مدا باسمان كردن خاڵی پێویست بن بۆ دروستكردنی ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه، .سه‌باره‌ت به ئاسته‌نگه‌كان بێگومان ئاسته‌نگی زۆرمان له‌به‌رده‌م هه‌یه، وه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه هه‌ندێكن له ئاسته‌نگه‌كان:
1- نه‌بوونی وتارێكی ناسیونالیزمی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو كه ته‌عبیر له خواسته‌كانی گه‌لی كورد بكات.
2- نه‌بوونی وتارێكی ئیسلامی كه دان به كلتور‌و داب و نه‌ریتی كورد بنێت و به به‌شێك له كلتور‌و داب و نه‌ریتی ره‌وای ئیسلام دابنێت، چونكه هه‌ر وه‌كو ده‌زانین زۆربه‌ی كلتور‌و داب و نه‌ریته‌كانی مرۆڤایه‌تی به‌یه‌كچوونێكی پێوه دیاره، ئیسلامیش زۆربه‌ی ئه‌م دابونه‌رێتانه‌ی پێ قبوڵه.
3- نه‌بوونی ده‌سته‌ڵاتیكی باڵا ده‌ست له نێو كورددا كه دانبنێت به ئایین و هه‌وڵ بدات په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ئایین و چه‌مكه ره‌واكانی ناسیۆنالیزم دروستبكات و رووی راسته‌قینه‌ی كورد تێدا نیشان بدات.
4- هه‌بوونی بۆشاییه‌كی زۆر و كه‌لێنێكی گه‌وره له نێوان لایه‌نه ئیسلامییه‌كان و ئایدیۆلۆژیا جیاجیاكانی نێو گه‌لی كورد سه‌باره‌ت به ئایین و ماف و ئه‌ركه نه‌ته‌واتییه‌كان.
5- بوونی دوژمنێكی باڵاده‌ست كه هه‌ر ده‌م هه‌وڵ ده‌دات نێو ماڵی كورد بشێوێنێت و دوو به‌ره‌كی له نێوان چینه جۆراوجۆره‌كانیدا دروست بكات.
رێبۆ: له ناو كورددا كۆمه‌ڵێك ته‌ریقه‌ت و په‌یڕه‌وی ئایینی هه‌ن، كه ره‌نگه هه‌مان كاریگه‌ری جارانیان نه‌مابێت، به‌ڵام ئه‌م ته‌ریقه‌تانه خاوه‌ن رێبازی تایبه‌تی دینداری به خۆیانن، له به‌رانبه‌ریشدا كۆمه‌ڵێك حیزبی ئیسلامی سیاسی هه‌ن، كه ئه‌وانیش رێبازی تایبه‌تیان هه‌یه و جودایه له رێبازی ته‌ریقه‌ته‌كان، به‌ڵام ئایا كام شێوازیان له روحی كورد‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نزیكن تا بكرێته بنه‌مای دروستكردنی ئه‌و شێوازه كوردییه‌ی دینداری، ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازه كوردییه درووست بوو، لایه‌نه باش و خراپه‌كانی چین، یان ئه‌م شێوازه ده‌توانێت چی پێشكه‌ش به كورد بكات؟
د.فه‌تحی مزوری: زۆربه‌ی ته‌ریقه‌ت و ڕێره‌وه سوفیگه‌رییه‌كانی جیهانی ئیسلامی هه‌ڵقوڵاوی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارین، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ك و تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ كورد له ناو ئیسلامدا، ده‌كرێت ئه‌م ته‌ریقه‌تانه بكرێنه فاكته‌رێك بۆ دروستكردنی ئه‌م شێوازه و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه، نه‌ك بكرێنه بنچینه بۆ ئه‌م جۆره شێوازه، چونكه هه‌ندێك له‌م ته‌ریقه‌تانه، به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم هه‌موویان، نه‌یانتوانیوه رووی راسته‌قینه‌ی كورد‌و هه‌ست و خواسته نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان نیشان بده‌ن، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك له‌م ته‌ریقه‌تانه ته‌عبیر له ناوه‌رۆك و حه‌قیقه‌تی ئیسلام ناكه‌ن وه نه‌شیانتوانیوه روزامه‌ندی زۆرینه‌ی موسڵمانان به ده‌ست بهێنن. هه‌روه‌ها حیزبه ئیسلامیه‌كان به هه‌مان شێوه تا ئێستا خۆیان وا پێشان ناده‌ن كه به‌رگریكاری مافه ره‌واكانی كوردن و ده‌توانن ئه‌م جۆره شێوازه په‌یدا بكه‌ن به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌وان زیاتر له هه‌موو لایه‌نێكی تر نزیكن له ده‌ق و مفاهیمه ئیسلامییه‌كان، كه ده‌بوایه ئه‌وان، هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونیانه‌وه، هه‌وڵیان دابا بۆ هێنانه‌دی ئه‌م شێوازه تایبه‌تمه‌ندییه بۆ ئه‌وه‌ی هزرو خواسته نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی كورد له‌ناو هزری ئیسلامی‌دا جێگای تایبه‌تی خۆی هه‌بوایه.
ئێمه ناتوانین ئێستا بڕیار له‌سه‌ر لایه‌نه خراپه‌كانی بده‌ین و دیاری بكه‌ین، چونكه ئه‌م جۆره شێوازه كوردییه دروست نه‌بووه تا حوكم له‌سه‌ری بده‌ین….به‌ڵام من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازه دروست ببێت زۆر باشتر‌و چالاكتر ده‌بێت له شێوازه‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس، وه زیاتر ده‌توانێت خزمه‌ت به ئایین و هزری ناسیۆنالییزمی به گشتی و ناسیۆنالییزمی كوردی به تایبه‌تی بكات. وه باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌و خزمه‌ته گه‌وره‌یه‌یه كه كورد توانیوه پێشكه‌ش به هزرو ئایینی ئیسلام كردووه سه‌ره‌ڕایی ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆردارییه‌ی توشی بووه به درێژایی مێژووی خۆی. وه كورد ده‌توانێت به‌م شێوازه تایبه‌تیه‌ی خۆی خزمه‌تی میلله‌تانی تریش بكات.
رێبۆ: به‌ڵام ئایا كورد هیچ خاڵێكی به‌هێزی هه‌یه، بۆ درووستكردنی ئه‌و شێوازه، ئه‌گه‌ر خاڵی به‌هێزی هه‌ن، ئه‌ی خاڵه لاوازه‌كانی چین، چۆن ده‌كرێت خاڵه لاوازه‌كان بگۆڕێن بۆ خاڵی به‌هێز؟
د. فه‌تحی مزوری: به رای من گرنگترین خاڵه به‌هێزه‌كانی كورد بۆ ئه‌م شێوازه بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1- خوشه‌ویستی بێ پایانی كورد بۆ ئایین.
2- هه‌بوونی رۆحی شۆڕشگێری لای تاكی كورد، له پێناو ئایین و نه‌ته‌وه‌ی خۆی به‌بێ به‌رامبه‌ر.
3- هه‌بوونی پاشماوه‌یه‌كی زۆر له خه‌بات و تێكوشان و خوێن به‌خشین له پێناو ئایین و نه‌ته‌وه، وه هه‌بوونی به‌رهه‌مێكی زۆری نووسراوی ئایینی كه به‌رهه‌می خامه و عه‌قڵی كورده.
4- زیره‌كی كورد له گشت بواره‌كانی ژیاندا، مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه كورد زیره‌ك و لێهاتووه، ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له هه‌ر بوارێك كاری تێدا بكات.
وه هه‌ندێك خاڵی لاوازیش هه‌ن كه ده‌بنه رێگر له دروستبوونی ئه‌م شێوازه، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگترینیانن:
1- فره حیزبی و فره ئایدیولوژیاییی كه‌وای كردووه ناكۆكی زۆر هه‌بێت و ئه‌م ناكۆكییانه رێگر بن له په‌یدا بوونی رێبازێكی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌وتوو، كه بتوانێت ئایین به شێوازێك بخوێنێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ناسیۆنالییزم و هزری نه‌ته‌وایه‌تیدا كار بكات.
2-خۆ به خاوه‌ن ئایین زانین له لایه‌ن هه‌ندێك حیزبی ئیسلامی و ره‌ت كردنه‌وه‌ی ئایین له‌لایه‌ن حیزبه كۆمۆنیست و چه‌پڕه‌وه‌كان كه ئایدیۆلۆژیایان هه‌ڵقوڵاوی كۆمه‌ڵگای كوردی نییه، كه ئه‌مه‌ش وای كردووه دابڕانێك له نێوان و ئایین وهزری نه‌ته‌وایه‌تی دروست ببێت، وه هه‌روه‌ها دابڕانێك له نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگادا دروست ببێت و هه‌ریه‌كه‌یان به لایه‌كدا كار بكات و دژایه‌تی لایه‌نی تر بكات.
3- كاریگه‌ری ده‌ره‌كی له‌سه‌ر حیزب و لایه‌نه‌كانی كورد، بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه دوژمنان زۆر به ئاسانی ده‌ست بخه‌نه ناو كاروباری كورد‌و ڕێره‌وی پێشكه‌وتنیان بشێوێنن و نه‌هێڵن میلله‌تی كورد به هیواو ئامانجی خۆی بگات.