هەنارە قادر : ئەمەوێ
ئەمەوێ
بێمە ناختەوە
گڕ بتگرێ
چۆن من سوتام
بۆ جوانیت
تۆش هەمان شت
ئیشقم ژیانت داگیر کا
گرت پێ لەئیشق بدرێ
نا نا ئازیز
ئەمەوێ بتکەم بە هی خۆم
هەر هی من بی
شەو تا بەیان
بێ باوەشم بی لێوی من
نەتوانی قەت ئۆقرە بگری
ئەمەوێ مێزی شەرابت
شەوانە برازێنمەوە
سەرمەستت کەم
بەبادەی لێو
لە ناخما بتوێنمەوە
بتلاوێنمەوە وەک مناڵ
لە ناو بێشکەی دڵ راتژەنم
گەر تۆ لەو کاتەدا
جارێ بە مەستی نیگام بۆ بکەی
من هەزار جار
لە باوەشتا مناڵ دەبمەوەو
بۆت دەمرم………هەنارە
هەنارە قادر : ئەمەوێ
0
Share.