نوچه‌نێت وێنه‌ی ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی شوان سدیق و به‌همه‌ن عومه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، هه‌ر دوو رۆژنامه‌نووس شوان سدیق ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌برنی ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت و به‌همه‌ن عومه‌ر ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ماڵپه‌ری نوچه‌نێت، له خۆپیشاندانه‌كه‌ی رۆژی (19/4/2011)ى شاری هه‌ولێر ئه‌شكه‌نجه دراون و له‌دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كراون , له دوو وتاری جیاوازیشدا، كه له ماڵپه‌ڕی نوچه‌نێت بڵاو كراونه‌ته‌وه، هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌كه باسییان له‌و ئه‌شكه‌نجانه كردووه، كه له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كورستانه‌وه رووبه‌ڕووی بونه‌ته‌وه، هاوكات هه‌ر دوو رۆژنامه‌نووسه‌كه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری (سڤیل)یشن.
………………………………..
شوان سدیق
…………………………………………………….
به‌همه‌ن عومه‌ر





