بەهۆی داعشەوە زیاتر لە سێسەد هەزار کوردی ئێزدی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون

0

بەهۆی داعشەوە زیاتر لە سێسەد هەزار کوردی ئێزدی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونnury

نوچەنێت – هەولێر:

نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاوارەکانی شنگار رایگەیاند،دوای داگیرکردنی قەزای شنگار لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە،نزیکەی 263 هەزار کەس لەم دەڤەرەوە بەرەو پارێزگای دهۆک رایانکردووە و نزیکەی 20 هەزار کەسیش لەپارێزگای هەولێر نیشتەجێکران،هەمان ژمارەش ئێستا لەپارێزگای سلێمانی بوونیان هەیە و ژمارەیەکی کەمیش لەسوریا وتورکیا ئاوارە بوونە.

د.نوری عوسمان شنگاری،نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری ئاوارەکانی شنگار لە دیمانەیەکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا”لە سۆنگەی گرنگیدانی حکومەت بەپرسی ئەم ئاوارانە ئەم نوێنەرایەتیە تایبەتیەی دامەزراند کە کاری بەدوواداچوونی بارودۆخ وپێداویستیەکانی ئەو خەڵکەی گرتۆتە ئەستۆ کە پەنایان بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هێناوە دوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵ وحاڵیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە“.

هەروەها رایگەیاند”خەڵکێکی زۆر لەدەڤەرەکەدا مابوونەوە کە هەمووی لەژێر کۆنترۆڵی تیرۆریستانی داعشە تەنها چیای شنگار نەبێت،بەڵام بەهەوڵی بەردەوامی حکومەتی هەرێم کەسانێکی زۆریان رزگارکران“.

ئاماژەی بەوەشدا”یارمەتی مرۆیی وەک خۆراک ودەرمان وپێداویستی پزیشکیەوە، ئێستا لەڕێگەی هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی عیراقی وئەمەریکیەوە دەگاتە ئەو خەڵکەی لەچیای شنگارن“.

لەبارەی رۆڵی بەغداش بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی شنگار،د.نوری ئاماژەی بۆ ئەوەدا کە”هەر چەندە حکومەتی فیدرالی هاوکاری دەکات،بەڵام رۆلی لەمبارەیەوە لەئاستی پێویست نەبووە بەشێوەیەک کە نەبوونی هەستی بەرپرسیارێتی نیشان بات لەکاتێکدا کە ئەو لێقەوماوانە هاوڵاتی عیراقن ولەناوچەیەکدان کە لەدەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە. ئەمەش لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و400 هەزار ئاوارەی لەخۆوە گرتووە کە لە ناوەڕواست وباشووری عیراقەوە هاتوون، جگە لەزیاتر لە 70 هەزار مەسیحی کە لەتلکێف وتلسقۆف و باتنایا و مووسڵ هاتوون“.

راشیگەیاند”بەهۆی بارودۆخی ئەم دواییەی عیراق،ئێستا نزیکەی 2 ملیۆن و70 حەفتا هەزار ئاوارە لەعیراقدا هەن کە نزیکەی65 تا 70 لەسەدی لەهەرێمی کوردستانن. لەگەڵ ئەمەش، لەسەرەتای ساڵی 2014 بەغدا ئابڵوقەیەکی ئابووری خستە سەر هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی وئەم پرسەش ئەرکی هەرێمی کوردستانی بۆ ئیدارەدانی ئەم مەسەلەیە قورستر کرد“.

نوری وتیشی”دوای داگیرکردنی قەزای شنگار لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە،نزیکەی 263 هەزار کەس لەم دەڤەرەوە بەرەو پارێزگای دهۆک رایانکردووە و نزیکەی 20 هەزار کەسیش لەپارێزگای هەولێر نیشتەجێکران،هەمان ژمارەش ئێستا لەپارێزگای سلێمانی بوونیان هەیە و ژمارەیەکی کەمیش لەسوریا وتورکیا ئاوارە بوونە“.

هەروەها د. نوری شنگاری هیواشی خواست وڵاتانی جیهان”پەلە بکەن لەیارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لەڕووی مرۆیی وسەربازیەوە بەتایبەتی ئەمەریکا وبەریتانیا، بەوپێیەی هەرێمی کوردستان زۆرترین فشاری لەو شەڕەدا لەبەردەستە لەدژی تیرۆر ولەجیاتی جیهان شەڕی تیرۆر دەکات“.

ئەوەشی دووپاتکردەوە”بەهیچ شێوەیەک ئێزدیان لە کورد جیا ناکرێنەوە و هیچ کەسێکیش لەکوردانی ئێزدی ئەو هەوڵانەی پێ قبووڵ نیە کە بیانەوێ ئەم کارە بکەن. ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاردایە بۆ بەجینۆساید ناساندنی کوشتاری کوردی ئێزدی لەسەر ئاستێکی نێودەوڵەتی“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com