بزوتنەوەی گۆڕان مانگی داهاتو هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئه‌نجام ده‌دات
نوچه‌نێت:
بزوتنەوەی گۆڕان،بڕیاردرا،کە لە (12/12/2014) هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەكه‌ی بۆ بازنەو رایەڵە لە قەزاو ناحیەکان ئەنجام بدات.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویانكردوه‌ته‌وه”پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی،جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ئامادەبونی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئه‌ندامانی جڤاته‌كه،كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی، ئه‌نجامدا‌و تیایدا بارودۆخی ئێستای هه‌رێم‌و عێراق‌و هه‌لومه‌رجی سیاسیی تاوتوێكران
هەر بەپێ هه‌واڵه‌كه”جگەلەوەش باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم كرا‌و ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت بو به خۆڕێكخستنه‌وه‌و هه‌لومه‌رجی رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه.
هەر بەپێ هه‌واڵی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان”هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا، کە لە (12/12/2014) هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بازنەو رایەڵە لە قەزاو ناحیەکان ئەنجامبدرێت.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی جڤاته‌كه‌یه، كه دو مانگ جارێك كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی.