بارزانی و ئۆغلو:پەیوەندییەكانمان بەردەوام دەبێت .. لە هەولێر نوێژی هەینی كرد

0

بارزانی و ئۆغلو:پەیوەندییەكانمان بەردەوام دەبێت .. لە هەولێر نوێژی هەینی كردbbbbbb

بارزانی و ئۆغلو:پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و توركیا بەردەوام دەبێت

بارزانی بۆ ئۆغلو: هیوادارم ئەو ساردییەی پێشتر هەبوە لەپەیوەندی نێوان توركیا و عێراق نەمێنێت

ئامادەكردنی: نوچەنێت – هەولێر:

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا و سەرۆكی هەرێمى كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی تیشكیان خستە سەر ناوەرۆكی كۆبونەوەكەيان و ئاشكرايان كرد كەپەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و توركیا بەردەوام دەبێت.

دره‌نگانی شەوی رابردو ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به‌ یاوه‌ر‌یی شاندێكی باڵای كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و ڕاوێژكار و به‌رپرس بوون،گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری و وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازیان لێكرا.

ئەمرۆ ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا لەگەڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووە.

دوای كۆبونەوەكەش هەریەكە لە ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی تیشكیان خستە سەر ناوەرۆكی كۆبونەوەكەيان

سەرەتا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتی:لە كۆبونەوەكەمان باسی بابەتەكانی ئەمنی و ئابووری و سیایمان پێكەوە كرد و زۆریش لەیەكەوە نزیكین لەگەڵ توركیا و بڕیاریشمان داوە بەردەوامبین لە راوێژكردن و هاوكاری كردن و پێكەوە دەبین لەشەڕی تیرۆر و پەیوەندیەكانمان بەردەوام دەبێت.

رونیشیكردەوە: هیوادارم ئەو ساردییەی پێشتر لەپەیوەندی نێوان توركیا و عێراق هەبوە نەمێنێت.

بارزانى ئاتشكراشی كرد: ڕێكه‌تنی‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم به‌وشێوه‌یه‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ حكومه‌تی عێراق یه‌ك ملیار دۆلار به‌ دوو سولفه‌ بۆ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم بنێرێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێم ڕۆژانه‌ 150 به‌رمیل نه‌وتی‌ كه‌ركووك له‌ ڕێگه‌ی‌ بۆریی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمه‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كات، چونكه‌ نه‌وت له‌ ڕێگه‌ی‌ بۆری‌ كه‌ركووكه‌وه‌ راگیراوه.

لاى خۆشییەوە ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا،سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ئەو هاوڵاتیانە كرد كە لە تەقینەوەكەی هەولێر شەهید بوون.

وتیشی:بەهۆی شەڕی داعشەوە دوو ملیۆن هاوڵاتی ماڵی خۆیان بەجێ هێشتوە و هەمووشیان روویان لە هەرێمی كوردستان كردوە.

راشیگەیاند: لە كۆبونەوەكە پرسی هاوكارى كردنى مرۆيى و ئاسایش و لەشكركێشی داعش و چۆنیەتی هەماهەنگی كردن و بابەتی ئابووری و چەند پرسێكی تریان تاوتوێ كردووە.

وتیشی:ئارامی هەرێم بۆ توركیا زۆر گرنگە و بایەخی زۆری پێدەدات و هەموو كاتێیش لەگەڵ براكانمان بوین و ئەوەشم بەبارزانی وتوە.

ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ ئاشكراشى كرد لەهەموو روێكەوە هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەن و وتیشی:لەهاتودا پرسی مەشق كردن بە پێشمەرگە تاوتوێ دەكەین.

دواتريش داود ئۆغڵۆ  لە مزگەوتی جه‌لیل خه‌یات له‌ هەولێر نوێژی هەینی كرد.

هەرچەندە پێشتر دەزگا راگەیاندنەكانی پارتی بارتی  بڵاویان كردەوە كە بارزانی و ئۆغلو پێكەوە نوێژی هەینی دەكەن بەڵام دواتر بارزانی نەچوو وەهۆكارەكەشی نازانرێت.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com