ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی ئۆغلو و مەسعود بارزانی

0

ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەی ئۆغلو و مەسعود بارزانیbarzanyy

نوچەنێت – هەولێر:

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا و هەریەكە سەرۆكی هەرێمى كوردستان كۆبوەنەوەو پرسی داعش و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و توركیا لەرووی ئابووری و نەوتەوە تاوتوێ كران.

دره‌نگانی شەوی رابردو ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به‌ یاوه‌ر‌یی شاندێكی باڵای كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیر و ڕاوێژكار و به‌رپرس بوون،گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری و وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازیان لێكرا.

هەر ئەمرۆش ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ لەگەڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبونەوە و لەكۆبونەوەكەش پرسی داعش و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و توركیا لەرووی ئابووری و نەوتەوە تاوتوێ كران.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کوردستان بڵاوی کردەوە”لە دیدارەكەدا سەرۆك وەزیرانی توركیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی كوردستان و دیداری لەگەڵ بارزانی نیشاندا و سەرەخۆشیی خۆیشی بۆ كەسوكاری شەهیدان و قوربانیانی تەقینەوەی تیرۆریستیی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووی شاری هەولێر بە بارزانی ڕاگەیاند. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی و بایەخی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی ئەوەی دووپات كردەوە كە توركیا لە شەڕی دژی تیرۆریستان هاوكاری هەرێمی كوردستان و عێراق دەبێت. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆكوەزیرانی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەیشی خستەڕوو بۆ بەردەوامبوون لە یارمەتیدانی مرۆڤیی بۆ هەرێمی كوردستان لە حەواندنەوەی ئاوارەكان و هەروەها قووڵتركردنەوەی پەیوەندییەكان و فراوانتركردنی بازرگانی و پەیوەندیی ئابووریی نێوان هەردوولا“.

لەبەرانبەریشدا”بارزانی بەخێرهاتنی سەرۆك وەزیرانی توركیای كرد و سەردانی سەرۆك وەزیرانی توركیای بۆ هەرێمی كوردستان بە دەرفەتێكی باش زانی بۆ نەهێشتن و قسەكردن لەسەر ئەو كەموكوڕییانەی لە هاوكاری و هەماهەنگیی هەردوولا لە بوارە جیاجیاكاندا لە ئارادان“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی”هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی ڕاوێژ و هاوكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردەوە لە شەڕی دژی تیرۆر و پتەوتركردنی پەیوەندییەكان“.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئەوەش ئاشکرا دەکات کە”لە تەوەرێكی دیكەی ئەم دانیشتنەدا هەڕەشەكانی تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەكە خرایە بەر باس و لەبارەی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و هاوكاریی و هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لەم بارەیەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com