كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ها مرۆییه‌كان دەستی بەكارەكانی كرد
نوچەنێت – هەولێر:
له ژێر چاودێری په‌رله‌مانی كوردستان و به ئاماده‌بوونى جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان،ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه 20/11/2014 له شاری هه‌ولێر (كۆنگره‌ی دووه‌می كۆڕبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ها مرۆییه‌كان) كاره‌كانی ده‌ستپێكرد،كه بانگخوازی جیهانی بۆ ئاشتی شری شری رافی شه‌نكار و ژماره‌یه‌ك له چاڵاكوانانی بواره‌كانی ئاشتی و مافی مرۆڤ و ژنان وئافره‌تان ئاماده‌یبوون.
د.جه‌عفه‌ر ئێمینكی،جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكرد و تیایدا ئاماژه به رۆڵى به‌رچاوى هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌ها مرۆییه‌كان و ئاینییه‌كان و داكۆكیكردنی له به‌رقه‌راربوونی ئاشتی،و وتى: گه‌لى كوردستان له رابردوو و ئێستاشدا رۆلی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هه‌بووه له بنیادنانه‌وه‌ی به‌ها به‌رزه‌كان كه له پاراستنی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو ئایینه پیرۆزه‌كان خۆیان ده‌بیننه‌وه، به‌مه‌ش به‌ها مرۆییه‌كان له سه‌ر به‌ها هاوبه‌شه‌كانی هه‌موو ئایین و شارستانییه‌ته‌كان و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی بنیادنروان
هه‌روه‌ها د.جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئاماژه‌ی به‌و پێشێلكارییانه كرد كه به درێژایی مێژوو ده‌رحه‌ق به‌گه‌لى كوردستان كراون و ئه‌و تاوانانه‌ی كه ئێستا رێكخراوی تیرۆریستی داعش دژ به گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ئه‌نجامده‌دات،و وتى: ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانانه وایكرد كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به په‌له ئیدانه‌ى ئه‌و كارانه بكات و هاوكاربێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه،له‌شه‌ڕێكدا كه ده‌توانین به شه‌ڕى به‌ها مرۆییه‌كان دژ به دڕندایه‌تى وه‌سفى بكه‌ین، شه‌ڕێكه ته‌نها به چه‌ك ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵكو به پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی هزری ئه‌نجام ده‌درێت.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆنگره‌كه خواست،هه‌روه‌ك هیواشی خواست كه راسپارده‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ئاسایش و به‌ها مرۆییه‌كاندا بن.