ئەوەی جێت هێشت
هەر خۆی نەبوو
دڵێك بوو ، وەك خۆی لێ نادات
ئەوەی جێت هێشت
ساوایەك بوو ، لە مانای دابڕان ناگات
،
ئەوەی جێت هێشت
مرۆڤ بوو ، بێ گیان مایەوە
دڵێك بوو ترپەی لێ بڕا و
ئیدی قەت لێی نەدایەوە !
،
ئەوی جێت هێشت
ئەوەی خەمی زۆرت پێ چێژت !
هەر جارە و باسی یادێكی
دێتەوە یاد ، تێر تێر دەگری
هەر جارە و لەگەڵ خەمێكت
بەر لە خەوتن ، هەر زوو دەمری
،
بەم حاڵەوە
بە دەم گەرمەی خەیاڵەوە ،
چاوەرێمە و
پەڕەی گوڵان دەوەرێنم
ئەڵێم هەرچی گازاندەیە
بە رووی تۆدا دەپرژێتم
،
بەڵام سەد ئاخ
ئەی ئازیزی دەروون و ناخ
تۆ نایەیت و
لەو حاڵە بێ ئومێدەدا
دڵ ناتوانێ وەكوو جاران
ترپە بكا و بۆت لێ بدا .!
دانا سنجاوی : بۆ رۆیشتی ..؟
0
Share.
