رێكەوتنی حكومەت و لایەنەكان لەبارەی پارێزگای هەڵەبجەوە

0

رێكەوتنی حكومەت و لایەنەكان لەبارەی پارێزگای هەڵەبجەوەhkumat
نوچەنێت – هەولیر:
لیژنەی باڵای فەرمانی جێ‌بەجێكردنی بەپارێزگاربوونی هەڵەبجە و سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای ناوبراو كۆبونەوەو هەموولا كۆكبوون لەسەر: ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەك بۆ ئیستسناكردنی داڕشتنی میكانیزمێك بۆ دروستكردنی هەیكەلی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە و دۆزینەوەی میكانزمێكی یاسایی لە شوێنی ئەنجومەنی پارێزگا.

بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی حكومەتی هەرێم”لە درێژەی كۆبوونەوەكان بۆ جێ‌ بەجێكردنی فەرمانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ئەمڕۆ 18/11/2014 لەتەلاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای فەرمانی جێ‌بەجێكردنی بەپارێزگاربوونی هەڵەبجە،بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ بەرپرسی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای هەڵەبجە كۆبوونەوە“.

بەپێ راگەیەنراوەكە”لە دانیشتنێكدا بەتێروتەسەلی گوێ‌ لەلایەنە سیاسیەكان گیراو گفتوگۆی پێویست لەسەر میكانیزمی چۆنێتی جێ‌بەجێكردنی هەیكەلی ئیداری پارێزگای هەڵەبجەو بەهەند وەرگرتنی رای لایەنە سیاسییەكان و گونجاندنی لەگەڵا رەهەندە یاساییەكان كرا“.

هەر بەپێ راگەیەنراوەكە”لە بەلاغێكدا، هەموولا كۆكبوون لەسەر:

1- ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەك بۆ ئیستسناكردنی داڕشتنی میكانیزمێك بۆ دروستكردنی هەیكەلی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە، لەیاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009ی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان.

2- گفتوگۆكرا لەسەر دۆزینەوەی میكانزمێكی یاسایی لە شوێنی ئەنجومەنی پارێزگا.

3- هەموولا كۆك بوون، هەرچی زووە پەلە لەجێ‌ بەجێكردنی پێكهێنانی هەیكەلی ئیداری پارێزگای هەڵەبجە بكرێت.

شیاوی باسە،كۆبوونەوەكان لەبارەی گرتنەبەری رێ‌ و شوێنی زیاترو پێویستر بۆ جێ‌ بەجێكردنی فەرمانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە،بەردەوامدەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com