دوای وەستانی پەیوەندیان بۆ ماوەی 709 رۆژ ، جارێكی تر بارزانی و نەجمەددین كەریم كۆبونەوە

0

دوای وەستانی پەیوەندیان بۆ ماوەی 709 رۆژ ، جارێكی تر بارزانی و نەجمەددین كەریم كۆبونەوەbarzani_najmadin

نوچەنێت:

دوای دووساڵە گرژیی و نەمانی پەیوەندی نێوانیان و دوورلەچاوی میدیاكان،بارزانی و نەجمەددین كەریم كۆدەبنەوە،ئەوەش دوای 709 رۆژ دێت لە دواین كۆبونەوەی نێوانیان كە لە 28/11/2012 بەڕێوەچوو.

كەركوك ناو لەو بارەیەوە بڵاویكردۆتەوە”كۆبونەوەكە كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە 11/17 بەڕێوەچوو،بەپێی زانیارییەكان,ئەو كۆبونەوەیە دوابەدوای ئەو ناكۆكییەی نێوانیان دێت كە بەهۆیەوە نزیكەی دوو ساڵە كۆنەبونەتەوە“.

سەرچاوەیەكی نزیك لە پارێزگاری كەركوك وتویەتی”لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندی نێوانیان كراوە.” كە ماوەی دووساڵە گرژیی تێكەوتوە“.

بەپێ‌هەواڵای سایتەكە”كۆبونەوەكە لەكاتێكدابوو پەیوەندی نێوان پارتی‌ و نەجمەدین كەریم لە كەركوك بەدۆخێكی خراپدا تێپەڕدەبێت ‌و هەردولا یەكتر بە “گەندەڵیی و بەفیڕۆدان”ی سەروەتی شارەكە تۆمەتباردەکەن، ئەوەش دووساڵە درێژەی هەیە“.

دواین كۆبونەوەی نێوان بارزانی‌ و نەجمەدین كەریم دەگەڕێتەوە بۆ 28/11/2012، لەپیرمام، لەوساتەوە بەهۆی خراپی پەیوەندییەكانیانەوە یەكتریان نەبینیوە.

سەرەتای گرژیی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردانێكی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عیراق بۆ كەركوك، لەوكاتەی ناكۆكی توند لە نێوان هەرێم‌و ناوەند هەبوو لەسەر پێكهێنانی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە.

نەجمەدین كەریم ئەوكات بەگەرمی پێشوازی لە مالیكی كردو ئەوەش ناڕەزایی پارتی‌و بارزانی بەدواداهات.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سایتەكە”نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت رۆڵی هەبوە لە ڕێكخستنی ئەو كۆبونەوەیە، ئەوەش بەئامانجی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی نێوانیان“.

سەرچاوەكە وتیشی”نەجمەدین كەریم ناڕەزایی خۆی نیشانداوە لەوەی سەرۆكی هەرێم فشار دەخاتە سەریی‌و ئیدارەی كەركوكی پشتگوێخستوە“.

لە 18/7/2014 پارێزگاری كەركوك سەردانی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لە سلێمانی‌و تیایدا داوای لێكرد هاوكاری بكات بۆ لابردنی ئەو فشارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەتایبەت مەسعود بارزانی لەسەر كەركوك دروستیانكردوە.

بەڵام تائێستا ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم هیچ هەواڵێكی لەبارەی سەردانی نەجمەدین كەریم بۆ لای بارزانی بڵاونەكردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com