بحكومه‌تی عێراق بڕی(500)ملیۆن دۆلار ده‌داته حكومه‌تی هه‌رێم
نوچەنێت- هەولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق و سەرۆكی حكومەتی هەرێم رێكەوتن لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا،بەپێ رێكەوتنەكە حكومه‌تی عێراق(500)ملیۆن دۆلار ده‌داته حكوومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێميش رۆژانه بڕی (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خام ده‌خاته ژێر ڕكێفی حكوومه‌تی فیدراله‌وه.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عیراق گه‌یشته شاری هه‌ولێر و بۆچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوە.
بەپێ راگەیەنراوێكی حكومەتی هکوردستان كەوێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێردراوە، حکومەتی کوردستان و وەزیری نەوتی عیرا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە بگەنە چارەسەرێکی یەکسان بۆ کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێر، بەپێ رێكەوتنەكەش حكومه‌تی فیدراڵ(500) ملیۆن دۆلار ده‌داته حكوومه‌تی هه‌رێم. و حكومه‌تی هه‌رێميش ژانه بڕی (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌خاته ژێر ڕكێفی حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه.
دەقی راگەینراوەكەی حکومەتی کوردستان
ڕاگه‌یه‌نراوێك ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی به‌ڕێزان عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وتی عیراق و، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیراندا و، دوای گفتوگۆیه‌كی به‌رهه‌مدار، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كه بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی یه‌كسان و گشتگیر بۆ كێشه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش بڕیار درا:
1- حكوومه‌تی فیدرال بڕی (500) ملیۆن دۆلار ده‌داته حكوومه‌تی هه‌رێم.
2- حكوومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه بڕی (150) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خام ده‌خاته ژێر ڕكێفی حكوومه‌تی فیدراله‌وه.
3- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند ڕۆژی نزیكی داهاتوودا سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك بۆ به‌غدا ده‌كات، بۆ دانانی چاره‌سه‌ری گشتگیر و یه‌كسان و ده‌ستووری، بۆ ته‌واوی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان.
2014/11/13
هه‌ولێر