ئاكار محەمەد : له سوچێكي دۆزه خدا چاوەڕێی تۆم 
به ژاني خۆم و… ڕەنگی هەوری تۆوه هاتووم
بەئاكامی تۆوه ئەگەڕێمه وه !
بۆ باوە شی ڕؤژ ئەگەڕێمەوه!
بؤ هه ردوو ڕه گه ز
بؤ بووني تو و نەبونت!
ئێستا منيش له باوەشی ڕۆژا ئەسوتێم و درووست ئەبم
له پارچە بەفرێكی ڕه ش
لە تكه خوێنێكي زؤر گه وره و گه ش
له وساته دا كه ئه تبينم
باسي داهاتوو و مه رگه ساتي مێژوو
ئه مانگڕێته وه بۆ
مێژووی (مناڵي)
بۆم نا گه ڕێته وه !
(ڕائه كه م ) بۆ هەواڵي گه شت و مردن
منيش بۆ مردنێك درووست بووم و تا ئێستا
مه مكي سروشت ئه كرۆژم!
بووم به (ئاره ق) تنۆك تنۆك به ناو چه واني
ڕۆژگار دا گوزه ر ده كه م و ده تكێمه ناخي راستيه وه!
بوم به ئاگردانێك له سوچێكي دۆزه خدا چاوه ڕێ تۆم!
گه ر نه بيت ئه وا ئه بم به ژيله مۆ!
ئه بم به خۆڵه مێش !
دوايي له سوچێكي بۆشای ماڵەکەتان
ته واو ده بم!
ئيتر له بێ گوناهيت خۆش ده بم
پاشان ناتبينمه وه !؟
ئه ي كچه قردێله ڕه شه كه
غه مگين مه به!
من ئه زانم خه ونه كانيش
(تكتي) ته نياييان بڕيوه
له وڵاتي (بێ هۆشان) دا نيشته جێ ئه بن
ئيتر من له تۆ … و تۆ له وان نامۆ ئه بين !
من خه مۆك و تۆ ئازاد
له ژياني ته م و مژا ئه مێنينه وه !
له كات ژمێري دروست بوونتدا
شايه تمان به بوونت دێنم؟!
به س ئه مشه و
ڕاستي له درۆكانت هه ڵئه هێنم
قاقاي مانه وه م لێ ئه ده م
به رووتا ئه رۆم و به شكانتا ئه توێمه وه
بابزاني .. چي تر
سه ره تاكانم .. له كۆتاي يه كاني تۆ ئه چێ
خه مه كانم ! پاشماوه ي خؤشي يه كانته
خه مه كانم! ڕه هێڵه ي مه رگي بوونه
ليزمه شم….
خوێني حه يوانێكي سه ر بڕاوه!!
به خۆما ئه ته قێته وه!! گه وره م ئه كات
له ناوه ختي بێ تۆيي دا سه ما ئه كا
ئه مشه و پێچه وانه م!
سيمام په يكه رێكي تێك شكاوه
به ئاوازي خه مه ڕه نگاله يي يه كانت
ئاشنا ئه بم!!