مام گۆران : تۆ نابیتەوە بە خۆت

0

مام گۆران : تۆ نابیتەوە بە خۆت10748706_739115496181233_1884818690_n

تۆ نابیتەوە بەخۆت!.
هیواکانت خستە ژێر گڵ
ئومێدەکانت شاردەوە
عەرشی خۆشی دڵت جێهێشت
خۆت بە مۆتەکەی ژیانت سپاردەوە
زۆر جار خۆم بۆ کردیە گۆچان
بۆ ئەوەی کە هەڵسیتەوە
لە ناو دڵما هەڵمواسیت
بۆ ئەوەی نەکەویتەوە
ئامادە بووم خۆم بکەمە پیاوی سێرک
بەس بۆ ئەوەی
خەندەی لێوت ئاشت کەمەوە
جار جارەش توڕەم ئەکردیت
بۆ ئەوەی خۆت زویر بکەیت
ناز و مەکرت بیر خەمەوە
زامدار بوویت زامدار
هەر بە ماچ ساڕێژم کردیت
پڕبوویت لە فرمێسک و هەنسک
هەر بە شیعر ژیرم کردیت
بیرت دێت لە ناو شعرێکما
کە پێم وتیت:”یان ئەتوانی زویرم کەیت
یان لەگەڵ خۆت پیرم بکەیت”
بەڵێنتدا لەگەڵ خۆتا پیرم بکەیت
ئەفسوس خاوەن بەڵێن نەبوویت
نەشت توانی تەنها تاڵێکی سەریشم سپی بکەیت
چونکە تۆ زویر کردم
لە باوەشی گەرمت کردم
موشتاقی نەرمە ماچێک بووم
لە باخی سێو شەرابی لێوت کردم
چی بکەم چی؟ خۆت پێم بڵێ
گوناهی منی تیا نیە
کە تۆ نابیتەوە بە خۆت!.
لە خۆت دوور کەوتویتەتەوە
ئەو عەشقەی زستان چنیمان
بەدەستی خۆت هەڵت وەشاند
حەز ناکەیت بیچنیتەوە
قەینا گیانە من ئەتبورم
بەس نە خوا لە تۆ خۆش ئەبێت
نە “سلێمانی”
چوون وا باسی تۆم کردووە
کەس نیە جێت بگرێتەوە
بۆ سۆز و بۆ میهرەبانی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com