نوچه‌نێت وێنه‌ی ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی رێبین هه‌ردی بڵاو ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، كه له پاش ده‌ستگیر كردنی رێبین هه‌ردی، ئه‌شكه‌نجه‌ی دراوه.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرۆ له به‌رده‌م دادگای سلێمانی، هێزه ئه‌منییه‌كان رێبین هه‌ردییان ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام به‌هۆی فشاری زۆری جه‌ماوه‌ر و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسانه‌وه، ئه‌مشه‌و به كه‌فیل ئازاد كرا، به‌ڵام له دوای ئازاد كردنی، نوسه‌ر و رۆشنبیر رێبین هه‌ردی، له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا كه له لاپه‌ڕی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردۆته‌وه، ده‌ركه‌وێت كه ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر دراوه و ئاسه‌واری ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره، دوای ئازاد كردنیشی، رێبین هه‌ردی سوپاسی هه‌موو لایه‌كی كرد و وتیشی “من له‌و گه‌نجانه ئازا تر نیم، كه تا هه‌نوكه ئازاد نه‌كراون”.
له نوسينێكیشدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه، رێبین باسی بیركردنه‌وه‌ی خۆی ده‌كات له كاتی ده‌ستگیركردنیدا، له نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “راستان بوێت دوا شت بیرم لێكردبێته‌وه ئه‌وه‌یه رۆژێك زیندانی كورد بم و كه‌سانێكی وا دل ره‌قیش بی هیچ پاساوێك ئه‌شكه‌نجه‌م بكه‌ن”، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “من ته‌نها یه‌ك جار ئه‌مه‌م دیوه ساڵی 1982 كه له سه‌ردمی به‌عسدا و هه‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و كاته‌دا گیرام.،،،به‌و جیاوازیه‌وه كه گه‌یاندمیانه گرۆتوخانی فه‌رمانده‌یی زۆر له‌گه‌ڵما به‌رێز بون و هه‌ستم ئه‌كرد هه‌موو پێیان ناخوشه وا لێدراوم،،بگره هه‌ندێكیان حه‌په‌سا بون له‌وه‌ی من گیراوم،،سلاو له‌و برایانه كه میهربان بون و خۆد ئه‌وانه‌ش ببه‌خشی كه نازانن چ تاوانێك ئه‌كه‌ن،،من ئه‌مرۆ دلنیا بوم دوو كه‌سی دڵره‌ق چه‌ند ئاسان ئه‌توانێت وێنه‌ی زۆرینه‌ی باشیش بشێوێنێت..دڵنیاش بوم ئه‌م شیوازی حوكمڕانیه به ده‌ستی خۆی قه‌بری خۆی هه‌ڵئه‌كه‌نێ..من له‌كاتێكدا زۆر سوپاسی میهره‌بانی هه‌موو برادانی گرتۆخانه‌ی فه‌رمانده‌یی ئه‌كه‌م..ئه‌وه‌یان لێره‌وه پێ ئه‌ڵیم،،كێبڵه‌كانی ئه‌و پیاود دڵره‌قه‌ی له پاسه‌كدا تا فه‌رمانده‌یی لێیده‌دام..هه‌موو میهربانی ئێوه ئه‌شارێته‌وه،،د:ره‌قی له‌م شكڵه كه ڵیی بێ ده‌نگن به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵیت دره‌نگ یان زۆۆ ئه‌رۆن،،به‌ڵام تكای برایه‌نه‌م ئه‌وه‌یه هه‌رگیز نابێت دڵره‌قی به دڵره‌قی ولام بدرێته‌وه،،توندوتیژی به توند و تیژی ولام نادرێته‌وه..نابێت ئامانج گوڕینه‌وه‌ی ده‌ور بێت: ئێمه بچینه جێی ئه‌و پیاوه دلڕه‌قه و ئه‌ویش بێته جێی ئێستای ئێمه..ئامانج ئه‌بێت دروستكردنی دنیایه‌ك بێت دور له دڵره‌قی،،دور له شكاندنی كه‌رامه‌ت،،دۆر له گرتنی نایاسایی و ئه‌شكه‌نجه‌ی نایاسایی،،ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی به شێوازی ئاشتیانه و مه‌دنیانه نه‌بێت،،نابێت رێگه بده‌ین بیروكه‌ی تۆڵه به‌سه‌رماندا زاڵ بێت و ئه‌بێت تا سه‌ر به شیوازی ئاشتیانه وه بنوسێن و به‌رداوام بین”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رێبین هه‌ردی وتویژێکی ده‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا سازکردووه بۆ بیستنی لێدوانه‌کانی هه‌ردی به‌ده‌نگی خؤى کلیک له‌سه‌ر وێنه‌کان بکه.


