ناوەرۆكی كۆبونەوەی بارزانی لەگەڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمیان- خانه‌قین
نوچەنێت:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،سەردانی شاری خانه‌قین كرد و بەرەكانی شەڕە بەسەركردەوەو رایگەیاند،دەبێت هەموو خاكی هەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵ بكرێتەوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/11/2014 مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاگاداربوون له بارودۆخی مه‌یدانی و پێداویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه لە بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان له كه‌ركووك و دووزخورماتوو و داقوق و قه‌ره‌ته‌په و خانه‌قین و جه‌له‌لا و سه‌عدیه سه‌ردانی شاری خانه‌قینی كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی میحوه‌ر و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری گه‌رمیان – خانه‌قین كۆبۆوه.
لەم كۆبوونەوەیەدا حەمەی حاجی مەحمود سەرپەرشتی هێزی پێشمەرگە لە شاری كەركووك و فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەنوەر حاجی عوسمان جێگری وەزیری پێشمەرگە و جەعفەر شێخ مستەفا و فەریق شێروان و جەبار یاوەر ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێم و مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری خانەقین و فەرماندە و بەرپرسە مەیدانیەكانی پێشمەرگە و ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و حزبی و ئیداریی دەڤەری گەرمیان و خانەقین ئامادەی بوون.
بەپێ هەواڵی ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم،له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارزانی له وته‌یه‌كدا سەرەتا”ده‌ستخۆشی له خۆراگری هێزی پێشمەرگە كرد و سوپاسی قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌ی له‌و میحوه‌رانه كرد كە توانیویانە هێرشی تیرۆریستان تێكبشكێنن و ڕێگە لە نزیكبوونەوە و پێشڕەوییان بگرن و خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی سه‌ردانی ئەم میحوەرەی كردووە و له نزیكه‌وه چاوی به پێشمه‌رگه كه‌وتووە.
بارزانی له‌باره‌ی یارمه‌تیدانی دۆستان و وڵاتانی ئازاد بۆ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا”كه به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و یارمه‌تیدانی وڵاتانی دۆستی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه بوو، كه پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان بەرگری لە به‌هاكانی ئازادی و پێكەوەژیان و لێبووردەیی دەكەن و بەهۆی ئەوە بوو كە هێزی پێشمه‌رگه پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان ده‌پارێزێ
هه‌ر له وته‌كه‌یدا سەرۆكی هەرێم باسی له‌وه‌ش كرد”كه ئێستا هێزی پێشمه‌رگه توانیویه‌تی رێگه له پێشڕه‌وی تیرۆریستان بگرێ و په‌لاماره‌كانیان تێكبشكێنێ و بكه‌وێته هه‌ڵوێستی هێرش بردن و زەبری كوشندە لە تیرۆریستانی داعش بوەشێنن
بارزانی له‌باره‌ی مه‌به‌ست و ئامانجی تیرۆریستان له په‌لاماردانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه” شۆڤێنیه‌كان و نه‌یارانی گه‌لی كورد وایانده‌زانی داعش رزگاركاریانه و ده‌توانن به‌هۆی داعشه‌وه ناوچه كوردستانییه‌كان داگیر بكه‌نه‌وه و دۆخه‌كه بگێڕنه‌وه به‌ر له ساڵی 2003. هەروەها مەبەستێكی دیكەی پەلاماردانی كوردستان لە لایەن تیرۆریستانەوە ڕێگەگرتن بوو له پێشكه‌وتن و به‌هێزبوونی كوردستان، چونكه دوژمن ده‌یویست سنوورێك بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه دابنێ كه له كوردستان به‌دیهاتوون و دۆزی گه‌له‌كه‌مان لاواز بكات، به‌ڵام به‌هۆی خۆڕاگری و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه هاوكێشه‌كه لە به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان گۆڕا و ئه‌و خۆڕاگرییه وایكرد پێشمه‌رگه له ئاستی جیهاندا ناوبانگی به‌رز به‌ده‌ست بهێنێت
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه”كه ئێستا گه‌لی كورد له كۆبانێ تا خانه‌قین له دژی تیرۆریستانی داعش شه‌ڕ ده‌كات و ڕۆڵی پێشمه‌رگه له بەهێزكردنی خۆڕاگری و بەرخودانی كۆبانێ بەرز نرخاند و بە مایەی سەربەرزی بۆ كوردستان لە قەڵەم دا
هەر لەو كۆبونەوەیەدا بارزانی رایگەیاند: كێشەی موچەی پێشمەرگە لەماوەیەكی كەمدا چارەسەر دەكەین.
بارزانی وتیشی: دەبێت هەموو خاكی هەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵ بكرێتەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا بەرپرسە باڵاكانی پێشمەرگە و فەرماندە مەیدانییەكان بارزانیان لە بارودۆخی مەیدانی و پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمیان خانەقین ئاگادار كردەوە و بارزانیش ڕێنمایی و ئامۆژگاریی پێویستی لەبارەی چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە خستەڕوو
لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە كە لەم سەردانەدا یاوەری بارزانی بوو لە وتەیەكدا” سوپاسی خۆڕاگریی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد و ڕاگەیاند”كە وەزارەتی پێشمەرگە لەپێناو پڕكردنەوەی پێویستییەكانی بەرەكانی شەڕ لە هەوڵی بەردەوام دەبێت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هێزی پێشمەرگە و هەر چییەك هێزی پێشمەرگە پێویستی بێت وەزارەتی پێشمەرگە بۆیان دابین دەكات
دوای كۆبونه‌وه‌كەش لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: ئامانجی سه‌ردانه‌كه بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و قسه‌كردن بوه له‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی كه‌موكوڕییه‌كان له سنوری حه‌وزه‌ی حه‌مرین و سه‌عدیه و جه‌له‌ولا.