وته‌بێژێك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت: دكتۆر به‌رهه‌م پابه‌نده به جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانی یه‌كێتییه‌وه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
وته‌بێژێك له نوسینگه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه رایگه‌یاند، كه‌وا دكتۆر به‌رهه‌م وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاكی یه‌كێتی، پابه‌نده به‌جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌یه‌وه.
له لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا، كه تایبه‌ته به‌و نامه‌یه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م بۆ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێـی نیشتیمانی كوردستان، كه ژماره (271)ی رۆژی (19/4/2011)ی هه‌فتانه‌مه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه “لەدوا ژمارەی رۆژنامەی ئاوێنە لەرۆژی ١٩/٤ دا، نامەیەکی تایبەتی د. بەرھەم بۆ جەنابی مام جەلال سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، لەو نامەیەدا کۆمەڵێک بابەتی ناوخۆی یەکێتی و ئەنجامدانی چاکسازی ناوخۆی حزب… و حوکمڕانی باسکراوە، گرنگە ھیچ لایەنێک تەفسیرو لێکدانەوەی جیاجیا بۆ ئەو نامە تایبەت و ناوخۆییە نەکات، چونکە تەنھاو تەنھا بەشێکە لەراوێژو تاوتوێکردنی دۆخی ناوخۆیی یەکێتی بەئاراستەی بەھێزکردن و تۆکمەکردنی ریزەکانی و لەسۆنگەی رێز‌و پێزانینی پێگەی جەنابی مام جەلال و رۆڵی مێژوویی ئەوە لەکاروانی پر سەروەری ی.ن.ک و کوردایەتیدا”.
وته‌بێژه‌كه‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ده‌رباره‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م له پۆستی جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، ده‌ڵێت ” د. بەرھەم تەئکید دەکاتەوە وەک ھەمیشە ئەندامێکی کارای یەکێتی نیشتمانی کوردستانەو پابەندە بەجێبەجێکردنی بەرنامەکانی لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستاندا”.