یەكگرتووی ئیسلامی:لەئایندەیەكی نزیكدا شەڕی گەورەی باشوری كوردستان شەڕی ئاوە و لەنەوتیش گرنگتر دەبێت

0

یەكگرتووی ئیسلامی:لەئایندەیەكی نزیكدا شەڕی گەورەی باشوری كوردستان شەڕی ئاوە و لەنەوتیش گرنگتر دەبێتabubakr haladny

حكومەتی هەرێم كەمتەرخەم بووە لە دابین كردنی ئاسایشی ئاودا

نوچەنێت – تایبەت:

ئاسایشی ئاو لەجیهاندا بووەتە مانشێتی بەشێكی زۆر لە ڕاپۆرتە ئابوریەكان و وڵاتە زلهێزەكانیش زۆر هەستایارنە مامەڵەی لەگەڵ دەكەن، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووش، ئاشكرای دەكات،لەئایندەیەكی نزیكدا شەڕی گەورەی باشوری كوردستان شەڕی ئاوە و لەنەوتیش گرنگتر دەبێت حكومەتی هەرێمیش كەمتەرخەم بووە لە دابین كردنی ئاسایشی ئاودا.

ئەبوبەكر هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا نوچەنێت ڕایگەیاند”یەكێك لە ڕەگەزەكانی دروست بوونی دەوڵەت بەهێزكردن و بتەو كردنی ژێرخانەبەتایبەتی لە ڕوی ئابوریەوە،هەرێمی كوردستانیش یەكێكە لەو ناوچانەی كە دەوڵەمەندە بەسەرچاوەكانی ئاو،بەداخەوە لە (23)ساڵی ڕابووردوودا ئەم كەرتە كە كەرتی ئاسایشی ئاوە كەمترین گرنگی پێدراوە و بەنداوی كەممان دروست كردوە، ئەم داگیركەرانەی دەور و پشتی هەرێمی كوردستانیان داوە لێناگەڕێن خەونەكانمان بێتەدی و ئارامی و ئاسایش باڵ بكێشی بەسەرماندا بۆیە ئەبێت هەمیشە چاو لەدەستی ئەوان بین لەكاتێكدا ئەبوو لەبواری كەرتی ئاودا ئێستە زۆرلە پێشتر بویانیە“.

ناوبراو ڕاشیگەیاند”ئەتوانرا بەهۆی بوونی ئەو ڕێژە زۆرەی سەرچاوەی ئاو لە هەرێمی كوردستان لەهەرگوندێك بەنداوێكمان دروست بكردایە ئەو كات ئەتوانرا سوودێكی زۆرباشی لەبواری ئاودێریدا لێوەرگیرێت لەهەمان كاتدا دەبوە سەرچاوەیەكی زۆر باش بۆ ئاوی خواردنەوەش“.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد”پێموایە لە ئایندەیەكی نزیكدا شەڕی گەورەی باشوری كوردستان شەڕی ئاوە و لەنەوت گرنگتر ئەبێت،ئەبوو ئێمە پیشەسازیەكانی وەك نەوت بۆ بەهێز كردنی ژێرخانی ئاو و ئاسایشی ئاو بەكار بهێنین ،چونكە ئەمە یەكێكە لەبنەماكانی دەوڵەت نابێت لێی بێئاگابین و تەنهاپشت بەنەوت ببەستین و كەرتەكانی تر وەلا نێین“.

هەڵەدنی لەبەشێكی تری لێدوانكەی بۆ نوچەنێت جەخت لەوەشدەكاتەوە”حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم ڕوەوە زۆر كەمتەر خەم بووە ئەپرسین ئەو بەنداوانەی كەلەماوەی ئەم چەند ساڵەدا دروستكراوە چەندە ،دەشتی شارەزوور و دەشتی بتوێن ئەتوانێت وڵاتێكی (20)بیست ملیۆن كەسی بژیەنێت نەك (4ـ5) ملیۆن كەسی ،بەداخەوە ئەمڕۆ لەهەرێم كەرتی كشتوكاڵ سفرە و پشت بەدەرەوەی هەرێم دەبەسترێت ،ئەمەش بۆداهاتووی پرۆژەی دروست بوونی دەوڵەتی كورد یەكێكەلەهەرە مەترسیەگەورەكان كاتێك كەلە وڵاتێك كەرتی كشتوكاڵ پشت گوێ خرابێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com