عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان تۆمار ده‌كات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، به‌هۆی ناوزڕاندنییه‌وه به تۆمه‌تی هه‌بوونی مۆڵه‌تنامه‌ی ته‌زویری شۆفێری، داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانى گه‌لی كوردستان، كه سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كورستانه تۆمار ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ روون كردنه‌وه‌كه‌شدا، وێنه‌یه‌ك له مۆڵه‌تنامه‌ی ئه‌سڵی بشۆفێرییه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری……
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له (عه‌بدوڵای مه‌لا نوری) ه‌وه…
ماوه‌یه‌كه به‌شیك له میدیاكانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به تایبه‌ت ته‌له‌فزوینی
(كه‌لی كوردستان) دوور له هه‌ر برنسیبیكی ئه‌خلاقی و یاسایی كاری رۆزنامه‌وانی كه‌وتونه‌ته تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه له سه‌ر من.
لیره‌دا به توندی هه‌موو ئه‌و درۆ و تۆمه‌تانه ره‌د ده‌كه‌مه‌وه و هه‌روه‌ها به زوترین كات سكالای یاسای له سه‌ر ئه‌و كه‌ناله تۆمار د…ه‌كه‌م به‌و بییه‌ی مۆله‌تیكی شۆفیریان به ناوی منه‌وه ته‌زویر كردووه و له‌و ریكه‌شه‌وه كار بۆ ناو زراندنم ده‌كه‌ن.
تیبینی: به ده‌رفه‌تیشی ده‌زانم وینه‌ی مۆله‌تی شۆفیریه‌كه‌م بخه‌مه به‌رجاوی هه‌موان به عینوانی (سلیمانی- كه‌لار).
عه‌بدوڵای مه‌لا نوری
ئه‌ندامی به‌رله‌مانی كوردستان
18/4/2011