عەبدولواحید دوكانی:پەیوەندیم بەمەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نەماوەو پێشكەشی ئەوانەبێت كە لێ دەخۆن و پێ دەوڵەمەند بون

0

عەبدولواحید دوكانی:پەیوەندیم بەمەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نەماوەو پێشكەشی ئەوانەبێت كە لێ دەخۆن و پێ دەوڵەمەند بونAbdlwahed Dwkane
نوچەنێت:
رۆژنامەنوسێكی یەكێتی،ئاشكرای دەكات كە هیچ پەیوەندیم بەمەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نەماوە،دەشڵێت،مەکتەبی راگەیاندن پێشکەشی ئەو برادەرانە بێت کە وەکو مەصدەری مەعیشی ساڵەهایە لێی دەخۆن و پێی دەوڵەمەند بون.

عەبدولواحید دوكانی،كادیر و رۆژنامەنووسی یەكێتی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك پۆستێكی بەناونیشانی(پەیوەندیم بە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیەوە پچڕاند)بڵاكردوتەوە و نوسیویەتی”دوای 19 ساڵ و 7 مانگ کارکردن بە دڵسۆزی و بە پاکی لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی ی ن ک ، ئەمڕۆ هەموو پەیوەندیەکی ئۆرگانیم بەو مەکتەبەوە پچڕاند و کۆتایم بەکارکردن هێنا . وە خۆم بە کوڕی دڵسۆزی یەکێتی دەزانم و تەنها خودی سەرۆک مام جەلالیش بە خاوەنی راستەقینە دەزانم”.

ناوبراو راشیگەیاندوە”مەکتەبی راگەیاندنیش پێشکەشی ئەو برادەرانە بێت(بەشێکیان ) کە وەکو مەصدەری مەعیشی ساڵەهایە لێی دەخۆن و پێی دەوڵەمەند بون،خەمیش بۆ ئەو کادر و ئیعلامیە دڵسۆزانەش دەخۆم کە ساڵەهایە وەکو مۆم دەسوتێن و ماندوو دەبن و ئەوانەی تر لەبەر روناکی شەوقی ئەوان خەرمانەکانیان گەورەتر دەکەن”.

ئاشكراشی كردوە”جارێ تا ئایندەیەکی نادیاریش نیازیم نیە هیچ کارێکی تری رەسمی لە هیچ ئۆرگانێکی تر وەربگرمەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com