
…..Nweneri KRG la EU la peshwazi Barzanida …..
مەسرور بارزانی گەیشتە برۆکسل، لەگەڵ پەڕلەمان و دژەتیرۆری یەکێتی ئەورپا کۆ دەبێتەوە
نوچەنێت
نوێنەری حکومەتی کوردستان لەیەکێتی ئەورپا، رایگەیاند، مەسرور بارزانی گەیشتە برۆکسل، لەپەڕلەمانی یەکێتی ئەورپا وتارێک پێشکەش دەکات، وەڵامی پرسیاری پەڕلەمانتاران دەداتەوە و گروپی دۆستانی کوردستان لەپەڕلەمانی یەکێتی ئەورپا دەکاتەوە.
دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی کوردستان، لەیەکێتی ئەورپا، بە نوچەنێتی راگەیاند” لەسەرداوەتی فەرمی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا، رێزدار مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری گەیشتنە برۆکسێلی پایتەختی بەلجیکا”
هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، ئاژگەیی، پرۆگرامەکانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان، لە برۆکسل، دەخاتەڕوو دەڵێت”بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەی لە پەڕلەمانی یەکێتی ئەورپا، وتەیەک پێشکەش بکات، وەڵامی پرسیارەکانی پەڕلەمانتاران بداتەوە، را گۆرینەوە دەبێت لە نێوان بەڕێزی و ئەندامانی پەرلەمان، هەر هەمان رۆژ گروپی دۆستانی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا، بە فەرمی دەکاتەوە، کۆبوونەوەشی هەیە لە گەڵ کۆردیناتۆری دژە تێرۆری یەکێتی ئەوروپا، (Gilles De Kerchove, EU counter-terrorism Coordinator) “.
نوێنەری حکومەتی کوردستان لەیەکێتی ئەورپا، ناوەڕۆکی وتارو کۆبونەوەکانی، مەسرور بارزانی لەبرۆکسل بۆ نوچەنێت دەخاتەڕوو دەڵێت، تایبەت دەبێت”بە بارو دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی هەولێر و بەغدا، شەری دژە داعش و هەموو ئەو پرسانەی کە پەیوەندیان بە کوردستانەوە هەیە”.
دلاوەر ئاژگەیی،ئەوەشئاشكرا دەکات کە مەسرور بارزانی”چەند کۆبوونەوەی گرنگی تریش سازدەکات” بەڵام ئامادەنەبوو قسە لەسەر ئەو کۆبونەوانەی تر بکات، تەنها وتی”بۆ راگەیاندن ئاشکرا ناکرێت”.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر گروپی دۆستایەتی کوردستان لەپەڕلەمانی ئەورپا، کە سبەی مەسرور بارزانی بەفەرمی دەیکاتەوە کلیک بکە …… EuropeanFriends