دوای تێپه‌ربوونی 11 ساڵ به‌سه‌ر مردنی ئیدوارد سه‌عید!
فاتینه خه‌تیب. و: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل- نوچه‌نێت
له‌قوتابییه‌كی چه‌قاوه‌سووی زانكۆ، ده‌بێته فه‌یله‌سوفێكی ره‌خنه‌گر و تیۆردانه‌رێكی فیكر. له‌دوای خۆشی پاشماوه‌یه‌كی كولتوری جێهێشت كه به‌سه‌ر كیشوه‌ر بازی دا و سنووری ره‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وه‌ی به‌زاند. ئه‌مه‌یان ئیدوارد سه‌عیده كه ئێستا 11 ساڵ به‌سه‌ر مردنی تێپه‌ڕیوه، ئه‌و له‌ساڵی 2003 به نه‌خۆشی لۆكیمیا مرد. ته‌نانه‌ت تائێستاش گوزارشته‌كه‌ی ئه‌و له‌وه‌سفكردنی جیهانی كۆتایی سه‌ده‌ی بیست له‌شوێن خۆیه‌تی كه وتویه‌تی” زۆر شوێن نه‌ماون، زۆر كه‌س له‌ژیان نه‌ماوه‌ن به‌كورتییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌یان جیهانێكی په‌رته‌وازه‌یه”. ئه‌و ئه‌گه‌ر ئێستا بگه‌ڕێته‌وه ده‌بینی ئه‌و گوزارشته‌ی له‌نێوه‌ندێكی ململانێی خوێناوی و په‌رته‌وازه‌یی كه جیهانی گرتۆته‌وه، به‌دیهاتووه، به‌تایبه‌تی له‌دونیای عه‌ره‌بییدا.
ئه‌و كه‌سێكی فه‌له‌ستینیه و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی هه‌ڵگرتووه. ساڵی 1935 له‌قودس باوكێكی ئه‌مریكی و له‌دایكێكی به‌ره‌گه‌ز لوبنانی- فه‌له‌ستینی له‌دایكبووه. وتویانه ئه‌و به‌ده‌ست گرێی ئودیبه‌وه ناڵاندوویه‌تی.ژیانیشی به‌سه‌فه‌ری نێوان میسر و به‌یروت و ئه‌مریكا به‌سه‌ر بردووه ،دوای ئه‌وه‌ی له ته‌مه‌نی 12 ساڵی له‌قودس كۆچی پێكراوه.
سه‌عید له‌ژیانێكی خۆشگوزه‌رانی كڵێسای پرۆتستانتی له‌گه‌ڵ چوار خوشكه‌كه‌ی گه‌وره بووه، ئه‌مه‌ش دوای مردنی براگه‌وره‌كه‌ی له‌ته‌مه‌نی ساواییدا. ئه‌و یه‌كێك بووه له‌پێشه‌نگه‌كانی ئۆپێرا و وانه‌كانی پیانۆ كه دواتر له‌رۆشنبیرییه مۆسیقییه‌كه‌ی ئه‌و موتوربه بوو، له‌بلیمه‌تیه‌كه‌ی ئه‌ودا له‌ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییدا ره‌نگی دایه‌وه به‌تایبه‌تی له‌كتێبی” متتالیات موسیقیه” ده‌ركه‌وتووه” ده‌شگوترێت ئه‌و به‌ناوی میری ویلز ناونراوه، كه‌چی ده‌شزانرێت ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه ئینگلیزییه كۆك نه‌بووه ساڵێكی ویستووه تا له‌گه‌ڵی راهاتووه.
ئیدوارد خوێندنی ناوه‌ندی له‌میسر ته‌واوكردووه، ماسته‌ری له هونه‌ر له زانكۆی برنستون به‌ده‌ستهێناوه و دكتۆراكه‌شی له‌زمانی ئینگلیزی وئه‌ده‌بی به‌راوردكاری له‌زانكۆی هارڤه‌رد به‌ده‌سهێناوه. وه‌ك مامۆستایه‌ك له‌زانكۆی كۆلۆمبیا كاری كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی زانستی ورۆشنبیری به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌و په‌یمانگای مۆسیقای له‌فه‌ڵه‌ستین دامه‌زراندووه، كه دوای مردنی به” په‌یمانگای ئیدوارد سه‌عیدی مۆسیقا ” ناونرا، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێزلێنانێك بوو بۆ ئه‌و.
نه‌یتوانی ئینتمای بۆ هیچ شوێنێكی جیهان هه‌بێت. له‌تاراوگه له‌ململانێی كه‌لتووری ده‌ژیا. ئه‌و به‌رده‌وام به‌دوای ئه‌و ئینتیما كه‌لتوورییه ده‌گه‌ڕا كه مانایه‌كی گه‌ردوونی فراوانی هه‌بوو كه‌چی له‌لایه‌ن ئیمپرالیزمه‌وه دڕێنرابوو. ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و چه‌ند خوێندنه‌وه‌ی كه‌كردوویه‌تی. ته‌نانه‌ت ئه‌و له‌كتێبی” خارج المكان” وتوویه‌تی” هه‌ڵه‌یه‌ك له‌و شێوازه روویداوه كه‌منیش له‌سه‌ر داهێنان و پێكهاته‌ی باوك و خوشكه‌كانم و هاتوومه‌ته جیهان… هه‌ستی هه‌میشه‌ییم ئه‌وه‌بووه كه من له‌شوێنی خۆم نییم”.
كه‌چی تاراوگه “ئه‌و دوژمنه جوانه بوو” بۆ ئه‌و. ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه ئه‌وا ئه‌م ئینسكلۆپیدیایه‌ی فیكری نه‌ده‌بوو و نه‌ده‌گه‌یشته جیهان. ئه‌و به‌یه‌كێك له‌دیارترین كه‌سایه‌تی دامه‌زراندنی توێژینه‌وه‌ی دوای كۆلۆنیالیزم داده‌نرێت و یه‌كێكه له‌وانه‌ی زۆرترین بانگه‌شه‌ی بۆ هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه ئه‌مه‌ش له‌بری هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی كه‌دواجار له‌شێوازێك بووه كه سنووری ره‌گه‌زپه‌رشتی شووناس ده‌به‌زێنێ.
ئیدوارد سه‌عید به‌ده‌نگی داكۆكیكار له‌مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستین و مافی گه‌ڕانه‌وه وه‌سف كراوه، ئه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ئیسرائیل بووه، بۆیه مه‌حمود ده‌رویش ده‌ڵێ” مێژووی كه‌لتووری فه‌ڵه‌ستینی بلیمه‌تێكی هاوشێوه‌ی ئیدوارد سه‌عید نه‌هێناوه‌ته دونیاوه….”
به‌رهه‌مه‌كانی سه‌عید ده‌گاته نزیكه‌ی 30 كتێب له‌باره‌ی ره‌خنه وسیاسه‌ت وئه‌ده‌ب و هونه‌ر و موسیقا ورۆشنبیریی وراگه‌یاندن و مه‌سه‌له‌ی فه‌ڵه‌ستینی. به‌ڵام ناوه‌كه‌ی به ره‌خنه‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌شیان ناوی دیارترین كتێبیه‌تی كه بۆ 12 وه‌رگێردراوه هه‌روه‌ها به‌وه ناسراوه وبه‌چاكه‌ی ئه‌ویش ده‌ركه‌وتووه. له‌میانه‌ی ئه‌و كتێبه‌دا ویستوویه‌تی ئه‌و وێنه‌یه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه له‌راگه‌یاندنی رۆژئاوا و بیرمه‌نده‌كانی له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه وێناكراوه. هه‌ر له‌و به‌خششه‌ی دا ویستویه‌تی ئه‌و بیرۆكانه له‌باره‌ی دیدی رۆژئاواوه ده‌ربخات كه‌له‌باره‌ی عه‌ره‌ب و موسڵمانانه‌وه هه‌یانه، وه‌سفی كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی به‌وه كردووه كه پاشماوه‌ی داگیركردن و ئیمپریالیزمه و چه‌ندین دژبه‌یه‌كی له‌خۆیه‌وه هه‌ڵگرتووه كه به‌رهه‌می فیكری رۆژئاوایه.
سه‌عید جه‌ختی له‌سه‌ر گومانه‌كانی كردۆته‌وه له‌باره‌ی دروستی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی رۆژئاوا كه له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌كرێت. ئه‌مه‌یانی به ئامانجێكی خودی زانیوه دوور له پانیایی بابه‌تییانه” رۆژئاوا شێوازی ده‌سه‌ڵات و جیاكردنه‌وه‌ی خۆی به‌و كورتكردۆته‌وه كه عه‌ره‌ب له‌وێنه‌ی نه‌وتفرۆش و تیرۆرست دان” دیارترین گوزارشته‌كانیشی له‌و بواره ئه‌وه‌یه” ئه‌گه‌ر زایۆنیزم و ئیمپریالیزم و داگیركه‌ر نه‌بوایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان وازیان له‌ئێمه بهێنایه، ئه‌وا ئێمه ئێستا مه‌زن بووین، ریسوا و دواكه‌وتوو نه‌ده‌بووین”.
زیاتر له 40 كتێب له‌باره‌ی خۆی وكاره‌كانی و بیركردنه‌وه‌ی نووسراوه كه كاردانه‌وه‌ی ره‌خنه و پاڵپشتی لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌ندێك له‌ئه‌كادیمی رۆژهه‌ڵاتی و غه‌یره رۆژهه‌ڵاتی به‌وێنه‌یه‌كی توند ره‌خنه‌یان له‌میتۆدی جیاكردنه‌وه‌ی بیری رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌و گرتووه، كه له‌چوارچێوه‌ی پانتاییه‌كی جوگرافی دیاریكراو بووه، ئه‌ویش رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه. كه‌چی ناوچه‌كانی دیكه‌ی فه‌رامۆش كردووه، له‌وانه‌ی ملكه‌چی ئیمپریالیزم بوون، ره‌خنه‌گره‌كان ئه‌و كاره‌ی سه‌عیدیان به ئامانجێكی سیاسی په‌تی زانیوه.
هه‌ندێكیش به پرۆفیسۆری تیرۆریان ناوبردووه، گوایه مانای رۆژهه‌ڵاتناسی شێواندووه و له‌دیوه پۆزه‌تیفه‌كه‌ی جیاكرۆدته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان به‌مانا رووته‌ڵه‌كه‌ی هاتووه گوایه توێژینه‌وه‌یه له‌باره‌ی عه‌ره‌ب به‌دیوه پۆزه‌تیف ونیگه‌تیفه‌كانیه‌وه. هه‌ندێكی دیكه وایان له‌قه‌ڵه‌مدا گوایه به‌شداری كردووه له‌دامه‌زراندنی رۆژئاواناسی ئه‌مه‌ش به‌مانا نێگه‌تیفه‌كه‌ی بۆ تێڕوانین له‌وێنه‌ی جۆریه‌كه‌ی نامرۆڤایه‌تی رۆژئاوا، دوور له‌داهێنانه‌كانیان.
كه‌چی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م قسه‌كانی ئه‌ویان له‌باره‌ی رۆژئاواوه به سه‌رنجدانێك زانیوه كه له‌مرۆڤێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر نووسراوه كه له‌ژێر داگیركردنگه‌وره بووه. ئه‌وان لایه‌نگری ده‌كه‌ن به‌بیرمه‌ندێكی هه‌ڵبژارده‌ی ده‌زانن كه خاوه‌نی پێشبینیه‌كانی بێت له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه كه رۆژ له‌دوای رۆژ قوڵی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه ده‌سه‌لمێنێ. ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی ئاراسته‌ی رۆژهه‌ڵاتناسی و ته‌واوكاره‌كه‌ی كراوه كه له‌كتێبی” رۆشنبیری ئیمپریالیزم” دایه. ئامانجی تیزه سه‌ره‌كییه‌كانی پوچه‌ڵ ناكاته‌وه كه چه‌ندین كه‌س له‌دامه‌زراندنی توێژینه‌وه پرۆفیشناڵانه دوور له‌پاشكۆیه‌تی تیۆره‌كانی رۆژئاوا وئه‌و وێنانه‌ی له‌باره‌ی عه‌ره‌به‌وه دروستكراوه سوودیان بینیوه. ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی ئه‌و رۆشنبیره سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێ ره‌وایه‌تی به ده‌سه‌ڵات بده‌ن، ئه‌و له‌كتێبی ناپاكی نووسه‌ران باسیان ده‌كات.
به‌شێكه له‌وتارێك له رۆژنامه‌ی حه‌یات بڵاوكراوه‌ته‌وه