ئه‌ی پێشمه‌رگه
ئه‌وه‌ی بۆ كوشتنت دوات كه‌وت
هه‌ر زۆر زوو كه‌وت
كۆسپه‌كان تۆ ناوه‌ستێنن له‌ڕێگاوت
***
ئه‌ی پێشمه‌رگه
تۆ قه‌ڵه‌مێكی ئازاد و
كڵاشینكۆفێكی ئازا‌و
كتێبێكی دڵكراوه‌ی نیشتمانی
تۆ هه‌ڵگری ئاڵای كورد و
به‌رخودانی كوردستانی
ئه‌ی پێشمه‌رگه
تۆ مه‌ندیلی سه‌ر قه‌ندیلی
تۆ فتیله‌ی ماڵه كورد و
نانی وشكی ده‌ستی دیلی
**
ئه‌ی پێشمه‌رگه
ئه‌وه‌ی بۆ كوشتنت دوات كه‌وت
هه‌ر زۆر زوو كه‌وت
كۆسپه‌كان تۆ ناوه‌ستێنن له‌ڕێگاوت
**
ئه‌ی پێشمه‌رگه
تۆ خوێندكاره بزێوه‌كه‌ی
تۆ مامۆستا په‌شێوه‌كه‌ی
كچه ساده‌كه‌ی كوێستانی
مامه ڕیشه‌كه‌ی گه‌رمیانی
تۆ دكتۆری جه‌سته‌ی خاك و
ئه‌ندازیاری باڵای لانه و
مامۆستای ئه‌لف و بێمانی
***
ئه‌ی پێشمه‌رگه
عه‌یامێكه
مه‌ل هه‌ر لای تۆ ئاهه‌نگ ئه‌كا
بولبول لای تۆ بۆ خونچه‌ی ده‌م گوڵ ئه‌خوێنێ
گمه‌ی كۆتر ، خانمی چیمه‌ن
هه‌ر به‌ته‌نیا تۆ ئه‌بینێ
كه‌وی شاخان به‌ئاوازی تۆ ئه‌خوێنێ
له‌سایه‌تا دوژمن په‌نات بۆ ئه‌هێنێ
دونیا نه‌رمیت بۆ ئه‌نوێنێ
ئه‌مڕۆ جیاوازه له‌دوێنێ
سه‌نگه‌ری تۆ
مافی گشت خه‌ڵكی ئه‌سێنێ
چاوی نیشتمان هه‌ڵدێنێ
بتی به‌ردین تێك ئه‌شكێنێ
ناحه‌زانی سه‌د ساڵه‌ی كورد ئه‌ڕووخێنێ
*****
ئه‌ی پێشمه‌رگه
ئه‌وه‌ی بۆ كوشتنت دوات كه‌وت
هه‌ر زۆر زوو كه‌وت
كۆسپه‌كان تۆ ناوه‌ستێنن له‌ڕێگاوت
