ئه‌مرۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه تا ئێستا توانیویه‌تی 200 هاوڵاتی ئێزدی له‌ده‌ستی داعش ده‌رباز بكات كه له‌نێویاندا 130 یان كچ بووه، ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌مه له‌رێگای پێدانی پاره بووه له‌رێگای پیاوانی عه‌شایه‌ره‌وه.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوری عوسمان نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دهۆك به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه كه ئه‌و له‌نێو ئه‌و دووسه‌دكه‌سه ته‌نها 130 یان كچن و ئه‌وانی دیكه‌ش منداڵ و كه‌سانی به‌ساڵاچوون و هه‌ندێكیان له‌رێگای عه‌شائیره‌وه بووه پاره له‌بری ئازادكردنیان دراوه. نوری عوسمان جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی ناوه بۆ به‌دیكیۆمێنتكردنی كاره‌ساتی ئێزدییه‌كان.

حكومه‌تی هه‌رێم 200 ئێزدی له‌ده‌ستی داعش ده‌رباز كردووه
0
Share.