جەلال کۆیی : تۆ

0

جەلال کۆیی : تۆ10744793_655606681215049_1424828395_n

ئەى ژوان خان كەى بۆسەرفرازى من
لةبرى قوربانى ئەشكى چاوەكانم ئەبيتە
شەماليك و ئەچيتە ناخى سيەكانمەوە
هەناسەى ئەم ژينەجەنجالەم بۆ ئاسان
ئەكەى كەى وەكو ئەفسانەيەكى خواى
خۆشەويستى ئەمگەيەنيتە ويستى خۆم
لةكەلكةلەى ئەم ژينە جەنجالە رزگارم ئەكەى
ئەو ساتانەى وەك خەيالى خۆم سيبەرى بۆ
دورگەكةت دروست ئةكەم لةناخى دلمەوە
حەز ئەكەم بگريم و هەرچى شوانيكى ئەفسوناوى
ئەم دونيايە هەيە يەك يەك لة پشت پةردەی
چاوەكانتەوة شريتيكى تراژيدى سينەمايى
بى براوەنةوەى لى دروست ئەكەم ئەى ژوان خان
دل گيرمەبە هةرچەند نامەوى هەستى دلت
بريندار بكەم بەلام بروانە ئەشكى چاوەكانم
چۆن لةناو خويندا ئةگەوزى بەويستى خۆم نيە
هەرگيز خولياى ئازاردانى دلى كەس نيم
ناشتوانم بپرژيمەسةر ئەوةى كة جاريكى تر
فرميسكەكانم كۆبكةمەوة گريانيش چەكى
بى دةسةلاتة ئةى ئةو كةسةى لةچاوى خۆم زياتر
حةز ئةكةم بت خةمة سةر بالى هةورو بةئاسمانيكى
شاد و دوور لةخةمة سةر شيتەكانى ئەم ناوەبدگرى
دواجار بتهينمەوە وەتير تير لةئاميزى خۆمت گرم
دلەكەم پركەم لةهەوريكى ئاوس و گةردانەيەكى
فرميسك بۆ چاوەكانم دروست بكەم پر بةحەزى خۆم
گۆناكانت هةلمژم شيرينةكەم مةزانە دوريت هيچ
ئارەزويەكى ئەڤيندارى من بكوژى هيچ ناتوانم بى
سيبەرى خۆشەويستى تۆ تروسكەيەك روناكى
روو لةچاوەكانم بكات من لەدلەلةخۆشى تەريوەكەم
تۆش بۆساتى لةكۆشى ئارامى و نامۆييدا بژيوى پەنا
نيگاى جاوةكانى دلدارەكەم بةلام هةرگيز لةچەواشەى
ئەم ژينە زوير مەبە

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com