رامان مەجید جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی:
هەر لایەنێک لەئێمەو گۆڕان لەپارتی نزیک بێتەوە، چوار کورسی لەدەست دەدات
رێککەوتنی ستراتیژی تەنها لەنێوان مام جەلال و کاک مەسعوددا بووە
کاک مەسعود دەستی بەپارتییەوە گرتووە، هەوڵ دەدات پارتی کەمترین زەرەرو زۆرترین دەستکەوتی هەبێت
نوچەنێت . تایبەت
رامان مەجید جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لەوەڵامی پرسیارەکانی نوچەنێت رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی ستراتیژی تەنها لەنێوان تاڵەبانی و بارزانی دا بووە، و قوڵنەبۆتەوە بۆ خوارەوەی هەردوو حزب، بەبڕوای ئەو یەکێک لەهۆکارەکانی بەرزبونەوەی رێژەی دەنگەکانی یەکێتی لەهەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراقدا بەبەراورد بەهەڵبژاردنی کوردستان، ناڕاستگۆیی ئۆپۆزسیۆنی پێشووبووە لەگەڵ دەنگدەرەکانی، دەشڵێت” رێكه‌وتنی ستراتیژی پارتی و یەکێتی بۆ كاری هاوبه‌ش و خیتابی سیاسی هاوبه‌ش بووه، نەک بۆ نه‌هێشتنی جیاوازیه‌كانی نێوانیان”
نوچەنێت: چۆن لەپەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی دەڕوانی، بۆچی لە دوو هاوپەیمانی ستراتیژەوە، بوونە دوو هێز کە گرژی راگەیاندنی نێوانتان پێویستی بە رێککەوتن بێت بۆ ئاسایکردنەوە؟
رامان مەجید: هه‌میشه ئه‌م ریكه‌وتنه ستراتیژیه به‌جۆرێك نه‌بووه كه قووڵ بێته‌وه، له‌نێوان یه‌كیتی و پارتی و كار له‌سه‌ر سایكۆلۆژیای لایه‌نگرانیان بكات، وابكات ته‌بایان بكاته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر و ورده ورده ئاسه‌واری شه‌ڕی ناوخۆ نه‌هێڵێت، به‌ڵكو ئه‌وه ته‌نها ریككه‌وتنی نێوان(مام جه‌لال) و كاك (مه‌سعود) بووه ،به‌راوێژی چه‌ند كه‌سێكی دیار و خاوه‌ن پێگه له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسییه‌كانیان، هه‌میشه (مام جه‌لال) له‌دوای ئه‌و رێکكه‌وتنه و له‌پێناو ئاشته‌وایی ته‌واو، قوربانی به‌یه‌كێتی داوه.بۆیە له‌گه‌ڵ دیارنه‌مانی (مام) له‌گۆڕه‌پانه‌كه، ده‌بوایه (كاك مه‌سعود) ئه‌م ده‌وره‌ی بدیبایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌ستی به‌پارتیه‌وه گرتووه و هه‌وڵ ده‌دات پارتی كه‌مترین زه‌ره‌ر بكات، و زۆرترین ده‌سكه‌وتی هه‌بێت، بۆیه پێویست ده‌كات، به‌هۆی هه‌ستیاری قۆناغه‌كه و ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تیه مێژووییه‌ی كه له‌سه‌ر شانی (كاك مه‌سعود)ه، له‌پێناو ته‌بایی و به‌یه‌كه‌وه كاركردن و گه‌یاندنی كورد به قۆناغێكی باشتر، هه‌نگاوی جددیتر و باشتر بنێت و قوربانی زیاتر بدات، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان نه‌ك هه‌ر یه‌كێتیی.
نوچەنێت: بەڵام پارتی رەخنەی ئەوەی هەیە، کە نازانێ لەگەڵ کام لایەنی یەکێتی رێککەوتن بکات، چونکە وەک بەرپرسێکی پارتی وتبووی، مەرکەزیەت نییە، تۆ خۆت لەناو یەکێتی هەست بەوە دەکەی . کە یەکتر نەخوێندنەوە لەناو یەکێتیدا هەبێ؟
رامان مەجید: پێم وانیه پارتی به ره‌سمی قسه‌ی وا بكات، چونكه پارتی ده‌زانێت یه‌كێتیی له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه، جۆرێك له‌جیاوازی بیروڕای تێدایه و له وجودی( مام جه‌لال)یش هه‌ر هه‌بووه. ئه‌م جیاوازیانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر خیتابی سیاسی یه‌كێتی نه‌بووه، له‌كێشه‌كانی عێراق و هاتنی داعش و له‌په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دونیا زۆر روون به‌یانمان ده‌ركردووه،.خه‌ڵك و دنیامان ئاگاداركردۆته‌وه كه ئه‌وه بۆچوونی ئێمه‌یه. له‌به‌غداش سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیرمان هه‌یه، له‌كوردستان جێگری سه‌رۆك وه‌زیرو وه‌زیره‌كانمان داناوه، وه‌ك باقی حیزبه‌كانی تر. بۆیه هه‌ر لایه‌نێك یان حیزبێك بڵێت نازانین چۆن ریككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكه‌ین و یان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكه‌ین، خۆی جێی گومانه.
نوچەنێت: ئەی لەبارەی ئەوە چی دەڵێی، پارتی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی رێککەوتن بۆ ئاساییکردنەوەی گرژییەکان، لیژنەی هاوبەشی راگەیاندنیان دروستکرد، بەڵام شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەوتارێک هێرشیکردەوە سەر پارتی، ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو هێرشی کردە سەرپارتی، پێت وانییە ئەمە سەلمێنەری رەخنەی یەکەم بێت، کە دەزگاکانی یەکێتی راکانی یەکتر ناخوێننەوە، ئەگەرنا چۆن مەکتەبی سیاسی رێککەوتبێت، ئەنجومەنی ناوەندی هێرش دەستپێدەکاتەوە ؟
راسمان مەجید:ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ریكه‌وتنی ستراتیژی تێدا كارا بوو، هه‌میشه ئه‌م جۆره قسه‌كردن و ره‌خنانه هه‌بووه له‌نێوان هه‌ردوولا. جاری وا هه‌بووه گه‌یشتۆته ئاستێك كه( مام جه‌لال )و (كاك مه‌سعود ) زۆر به توندی هه‌وڵیان داوه كۆنترۆڵی بكه‌ن. ئێمه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه رێكه‌وتنی ستراتیژی بۆ نه‌هێشتنی جیاوازیه‌كانی نێوانیان نه‌بووه. به‌ڵكو بۆ كاری هاوبه‌ش و به‌یه‌كه‌وه كاركردن و خیتابی سیاسی هاوبه‌ش بووه به‌پێی ریككه‌وتن.
نوچەنێت: لەبارەی ئەو راگەیەنراوەی پارتی چی دەڵێی، کە دەڵێت ئەنجومەنی ناوەندی تەعبیر لە رای یەکێتی ناکات و حساب لەسەر راگەیەنراوەکانی ناکەین، گوێ بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەگرین؟
رامان مەجید: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی په‌یوه‌ندیان هه‌یه، نه‌ك لایه‌نێكی تر، بۆیه قسه و بۆچوونی ره‌سمی له‌مه‌كته‌بی سیاسی وه‌رده‌گیرێت و كاك (مه‌لابه‌ختیار)یش روونكردنه‌وه‌ی داوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته.
نوچەنێت: لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەکان دۆخی جەماوەریی یەکێتی لەهەولێر باش بوو، هۆی ئەم باش بوونە چی بوو؟ هەلبژاردنی زمانی ئۆپۆزسیۆن یان چی ؟ پێت وایە ئێستا باشتر بوبێ یان بەرەو خراپی چووە؟
رامان مەجید: زۆر هۆكار هه‌بووه بۆ ئه‌مه، له‌وانه:
1-داننانمان به‌شكستی هه‌ڵبژاردنی پێشوو.
2-سپاردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كه‌مپینه خۆجێییه‌كان.
3- سیاسه‌تی دروست و خوێندنه‌وه‌ی دروستی واقیع له‌و ماوه‌یه‌دا.
4-ناراستگۆبوونی ئۆپۆزسیۆنی پێشوو له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كانیان، كه به‌خه‌ڵكیان دابوو.
5-نزیك بوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو. كه ئه‌مه وای كرد ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێشوو له‌به‌ر نزیكی ئێمه و پارتی ده‌نگی پێنه‌داین. ئه‌مجاره پێچه‌وانه بوه‌وه. پێم وایه نزیكه‌ی بەشی 4 كورسی ده‌نگده‌ر له‌نێوان ئێمه و گۆڕان دا یاری ده‌كات، هه‌ر كامێكمان له پارتی نزیك بێت ئه‌و لایه‌نه له‌ده‌ستی ده‌دات.