ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: نازانین بەیانی داعش لە کوێ دەبێت

0

usa1-5-640x250ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: نازانین بەیانی داعش لە کوێ دەبێت

نوجە.نیت.ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: نازانین بەیانی داعش لە کوێ دەبێت و ڕەنگە شەڕی ئەو گرووپە درێژە بکێشێت.

جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفەزیۆنیدا ڕایگەیاند: قەیرانی سوریا و ئەو بارودۆخەی ئەو وڵاتە ئێستا تێیدایە وایکردووە کە ڕۆڵی ئەمریکا بە نەرێنی دەربکەوێت.
وتیشی: ھیوای زۆر ھەیە ئاشتی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بچەسپێت و لە ھەوڵی ئەوەداین ھێزێک لە لایەنە سورییەکان دروست بکەین کە بتوانێت بەشار ئەسەد سەرۆکی ئەو وڵاتە بھێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆکان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی گرووپی چەکداری داعشەوە ئاشکرایکرد: تا ئێستا ھیچ گرووپێکی تیرۆریستی بەشێوەی داعش بەو ماوە کەمە بەھێز نەبووە و دەسەڵاتیان نەبووە، ھەروەھا ئەوەشی خستەڕوو، داھاتووی گرووپی چەکداری داعش دیار نییە و نازانین بەیانی ئەو گرووپە لە کوێ دەبێت، ڕەنگە شەڕ لە دژی داعش درێژە بکێشێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com