كه‌ژێ هاوتا گۆرانی بۆ كچانی یه‌زیدی ده‌ڵێت
نوچە.نیت
خانمە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ كەژێ هاوتا لە نوێترین كاری‌دا گۆرانیەك بۆ شەنگال دەڵێت و بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی دەكاتەوە.
گۆرانی تاوان، تێكستی لەلایەن هاشم رێكانی و میلۆدی محەمەد شێخۆیە و لەلایەن هونەرمەند هاوتا ئەسعەد ئامادەكاری بۆ كراوە چونكە تێكستی گۆرانیەكە بەشێوە زاری كرمانجی نوسراوە.
ناوەڕۆكی گۆرانیەكە باس لە كچە كوردێكی یەزیدی دەكات، كە لە ئەنجامی ئەو نەهامەتیەی بەم دواییە بەسەریاندا هات و ئەو هەموو كارەساتەی تووشی گوند و دەڤەرەكەیان بوویەوە، لەو گۆرانییەدا بە جوانی ئەو بابەتە باس دەكرێت.
بە شێوازێكی تازە كاری كلیپیی بۆ كراوە، كە كاری دەرهێنان و سیناریۆ و دیكۆرله‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌توانا دلێر عومه‌ر بۆ كراوه له‌گه‌ڵ دڵدار هەمزه و هه‌ڤال جەمال، كاری وێنەگرتنی له‌لایه‌ن شیڤان جه‌لال به‌یار بۆ كراوه”.