ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش، ده‌وڵه‌تی كوردی نزیكتر ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت – زانكۆی ته‌لئه‌بیب
دوای په‌لاماره كتوپڕه‌كه‌ی داعش بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان له 3ی ئابدا، زۆرێك له چاودێران خێرا گه‌یشته‌نه ئه‌و بڕیاره‌ی، كه ئه‌و رووداوه كاروانی له‌سه‌رخۆی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی راوه‌ستاندووه. به‌ڵام له راستیدا ئه‌و په‌لاماره بووه هانده‌رێكی تری بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردی، و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرده یاریكه‌رێكی زیندوو سه‌ربه‌خۆ له‌چاوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیدا.
كیانی كوردی و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئاوێنه‌ی یه‌كدی
هه‌ریه‌كه له كیانی كوردی له عێراق (و سوریاش) و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، له‌ماوه‌یه‌كی كوتدا سنوورێكی به‌رفراوانیان كۆنترۆڵ كرد، سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌یان كاڵكرده‌وه، ئیداره‌ی خۆبه‌خۆیان پێكهێنا، جه‌نگاوه‌رانی خۆبه‌خشیان له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه به‌ره‌و لای خۆیان راكێشا.
هه‌ریه‌ك له‌و دووانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، سوودیان له‌و بۆشایی ده‌سه‌ڵاته وه‌رگرت كه له سوریا و عێراق دروستبووه.
له سوریا كورده‌كان له هاوینی 2012 ه‌وه ئیداره‌یه‌كی خۆڕێبه‌رییان پێكهێنا، داعش‌یش كه‌وته په‌لامالادانیان هه‌تا خۆی ئه‌و بۆشایی ده‌سه‌ڵاته پڕ بكاته‌وه كه له ئه‌نجامی لاوازی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د درووست ببوو.
له عێراقیش له مانگی شه‌شدا داعش پارێزگای تكریت و موسڵی كۆنترۆڵكرد. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ناوچه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره نه‌وتییه‌كانیان كۆنترۆڵكرد و رووبه‌ری ناوچه‌كه‌یان به رێژه‌ی 40% زیاد كرد. سنوورێكی زیاتر له 1000 كیلۆمه‌تری له‌نێوان داعش و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درووستبوو، هاوسێیه‌تی جوگرافیش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ما. ئه‌و هاوسنوورییه‌ی هه‌رێم و داعش وایكرد به‌ده‌ستهێنانی ناوچه‌ی فراوانتر له‌لایه‌ن لایه‌كه‌وه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وی دیكه بێت، به كورتی بوونه دوژمنی یه‌كدی. له راستیدا داعش به ده‌رك كردن به ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له ناوچه نه‌وتییه تازه كۆنترۆڵكراوه‌كان بوو كه په‌لاماری هێزه كوردییه‌كانیدا و سه‌رسوڕهێنه‌رانه به‌ره‌و پاشی بردن.
كاڵبوونه‌وه‌ی سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نێوان عێراق و سوریا، ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌نی پێكهێنا كه ده‌كرێت ناوی بنێین سوراق (سوریا-عێراق) و هه‌ریه‌كه له داعش و حكومه‌تی هه‌رێكی كوردستان هه‌وڵیدا كاریگه‌رییه‌كی زیاتری خۆی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بسه‌پێنێت. كاتێكیش داعش خه‌لافه‌تی ئیسلامی راگه‌یاند، خه‌لیفه‌كه‌یان وتی كه به نیسبه‌ت ئه‌وانه‌وه رێككه‌وتننامه‌ی سایكس-بیكۆ شتێكی به‌تاڵه و ئیدی حسابی بۆ ناكرێت، واته ئیدی ئه‌وان حساب بۆ سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناكه‌ن.
داخورانی هێڵه سنوورییه‌كان هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی داعش نییه، به‌ڵكو بۆ كوریش هه‌مان شته. كاتێك كورده‌كانی سووریا له هاوینی 2012 ئیداره‌ی خۆڕێبه‌رییان پێكهێنا، بوونه هاوسنووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئاسانتر كردنی هاتوچۆ له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا پردی سێمێلكای له‌سه‌ر رووباری خابووری نێوانیان پێكهێنا. كیبڕكێ و دژایه‌تی نێوان هه‌ردوولا، هاریكاری نێوان كوردی هه‌ردوو دیوی سنووره‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه. به‌ڵام په‌یدابوونی دوژمنی هاوبه‌شی هه‌ردوو به‌شه كوردییه‌كه كه داعشه، وای كرد جارێكی دی لێك نزیك ببنه‌وه و بیر له شه‌ڕی هاوبه‌ش بكه‌نه‌وه له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش.
هه‌ریه‌كه له داعش و لایه‌نی کوردی له زۆر له وڵاتانی جیهانه‌وه سه‌رنجی جه‌نگاوه‌رانیان بۆلای خۆیان راكێشا. هه‌وادارانی داعش گه‌نجه سوننییه‌كان بوون كه به په‌رۆشه‌وه به‌ره‌و ریزه‌كانی داعش ده‌هاتن. بۆ لایه‌نی كوردیش، ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه بوون كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ژیانی نوێیان بۆ خۆیان پێكهێنابوو، ده‌گه‌ڕانه‌وه ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه تا به ئه‌زموونی رابردوویان هه‌وڵی سه‌رخستی پێشمه‌رگه بده‌ن. سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌ڵێت خۆبه‌خشی كورد ئه‌وه‌نده زۆربوون كه پێیان ده‌وترا ژماره‌ی پێشمه‌رگه زۆره و پێویست ناكات هه‌موو بێن، له هه‌ندێك باریشدا خه‌ڵكی به‌پاره‌ی خۆیان چه‌كیان ده‌كڕی و ده‌چوونه به‌ره‌كانی شه‌ڕ.
بانگه‌وازی یه‌كڕیزی
شكسته‌كانی سه‌ره‌تای پێشمه‌رگه (له‌ده‌ستدانی شنگال و به‌نداوی موسڵ و نزیكبوونه‌وه‌ی داعش له هه‌ولێر) زه‌نگی خه‌ته‌ربوون بۆ كورد و وای كرد، هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتیمانی و پارتی دیموكراتی مشتومڕه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌لانێن و هێزه‌كانیان بنێرنه ئه‌و ناوچانه‌ی تازه به‌ده‌ستیان هێناوون. هه‌ر ئه‌و شكسته‌ی سه‌ره‌تاش وای كرد، هه‌ست به فره كوێخایی ناو پێشمه‌رگه بكرێت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی داوای له وه‌زیری پێشمه‌رگه كرد كرد، پلانێكی شه‌ش مانگه دابنێت بۆ به نیشتیمانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه و یه‌كگرتنیان.
په‌لاماره‌كه‌ی داعش له‌سەر ئاستی هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان و كوردانی تاراوگه‌ش یه‌كده‌نگی كوردی پێكهێنا و له هه‌موو لایه‌كه‌وه كورد روویان كرده هه‌رێمی كوردستان تا له‌دژی داعش بجه‌نگێن. ئه‌وه‌بوو حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هێزه‌كانی نارده نزیك مه‌خموور، تا له‌ژێر فه‌رمانده‌یی وه‌زاره‌تی به‌رگریی هه‌رێمی كوردستاندا بجه‌نگن، په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌ش له عێراق كه‌وتنه جه‌نگان له‌دژی داعش. پێشمه‌رگه و یه‌په‌گه گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئیدی پێویسته هاریكاری یه‌ك بكه‌ن.
له راستیدا هه‌ریه‌ك له په‌كه‌كه و حكومه‌تی هه‌رێم پێویستیان به یه‌كدییه:
په‌كه‌كه كه تا ئێستاش به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناسراوه، پێویستی به‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شه‌رعییه‌تی بۆ به‌ده‌ست بێنێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، هه‌روه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمیش پێویستی به توانای جه‌نگاوه‌ریی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌بێت، هه‌روه‌ك له شنگال پیشانیاندا.
گۆڕان له هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی:
به‌هۆی به‌رفراوانبوونی خێرای ناوچه‌كانی و كرده وه‌حشییانه‌كانی داعش، گۆڕانێكی خێرا روویدا له هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ره‌سهێنانی سوپای عێراق له‌به‌رده‌م داعشدا، نیشانی‌دا تاكه قه‌ڵای دژایه‌تی داعش ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت.
له هه‌مووشیان گرنگتر، هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو، كه به‌وه ناسرابوو زۆر جه‌ختی له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كرده‌وه. گۆڕانه‌كه ئاسان له لێدوانی به‌رپرسانی باڵا و له‌ناویاندا سه‌رۆك ئۆبامادا هه‌ستی پێده‌كرا، ئه‌وه‌بوو كاتێك له‌باره‌ی پشتیوانیكردنی ئه‌و هێزانه‌ی له‌دژی داعش ده‌جه‌نگێن، ده‌دوا، به جیا باسی هێزی كوردی و عێراقی ده‌كرد. له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعیش هه‌رێمی كوردستان بووه ناوه‌ندی چالاكییه دیبلۆماسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا و به‌رپرسانی باڵای كوردیش له مه‌یدانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی واشنتن پێشوازییان لێده‌كرا، ئه‌وه‌ش به‌راورد نه‌ده‌كرا به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كانی كورده‌كان بۆلای به‌رپرسانی ئه‌مریكا له شه‌ست و حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه ئه‌مریكا هه‌رگیز نه‌یده‌ویست ئه‌و سه‌ردانانه به ئاشكرایی ئه‌نجام بدرێن.
سه‌رانی ئه‌وروپاش كه‌وتنه سه‌ردانكردنی هه‌ولێر بۆ پیشاندانی هه‌ڵوێستی ئه‌خلاقییان و هاریكاریكردنی چالاكییه‌كانی دژه داعش. ئه‌وه‌بوو له 12ی سێپته‌مبه‌ر سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، فرانسوا هۆلاند سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و ئاشكرای كرد ئه‌و چه‌كه فه‌ره‌نسییانه‌ی به پێشمه‌رگه دراوون، باڵانسی هێز له شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌گۆڕن.
له هه‌موو لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، چه‌ك رژایه ناو كوردستان، ئه‌و چه‌كه‌ش هه‌ر بۆ شه‌ڕی داعش گرنگ نییه، به‌ڵكو بۆ پته‌كردنی سوپای نیشتیمانیی كوردیش گرنگه، كه زۆر گرنگه بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی له ئایینده‌دا.
كاریگه‌رترین پشتیوانی بۆ كورد، بریتی بوو له هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجدانه، ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه كوردییه‌كان ئه‌نجام دران له شه‌ڕی داعشدا، نه‌ك سوپای عێراق، ئه‌و سوپایه‌ی نه‌یتوانی بیسه‌لمێنێت كه ده‌توانێت شه‌ڕی داعش بكات.
هاوپه‌یمانه‌كان ده‌بوو یه‌ك له دوو ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێرن: یه‌كه‌م لێگه‌ڕێن داعش چی ده‌وێت بیكات، دووه‌م راسته‌وخۆ پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. دیاربوو له‌و نێوه‌نده‌دا بژارده‌ی دوه‌میان هه‌ڵبژارد.
ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هێزی زه‌مینی نه‌هێنێته عێراق، ده‌بێت لایه‌نی كوردی به‌هێز بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و شه‌ڕه.
له راستیدا دوای پشتیوانییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی پێش له پێشڕه‌وییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بگرێت به ئاراسته‌ی هه‌رێمه‌كه.
كاریگه‌رییه دژیه‌كه‌كانی داعش
داعش له‌لایه‌كه‌وه زه‌برێكی توندی له كورد دا، له‌لایه‌كی تره‌وه وای كرد هه‌ستێكی بێوێنه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ری و هاوسۆزی له‌نێوان سه‌ركرده و جه‌ماوه‌ری هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا درووست بێت.
ئه‌و په‌لاماره هه‌روه‌ها هه‌نگاوێك كوردی له سه‌ربه‌خۆیی نزیك كرده‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی دروستكردنی سوپایه‌كی یه‌كپارچه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و پشتیوانییه ده‌ره‌كییه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه، هاوكات له‌گه‌ڵ بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه زیاتریش كورد له سه‌ربه‌خۆیی نزیك ده‌كه‌نه‌وه.
به كورتی: په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییانه له‌وانه‌یه راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان دواخستبێت، به‌ڵام پایه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی كوردی دیفاكتۆیان پته‌وتر كرد و وا دیاره راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی، ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كاته.
..
*شیكاریی : ئۆفرا بێنجیۆ، توێژەری باڵا لە سەنتەری مۆشێ دایان بۆ توێژینەوە لە كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە زانكۆی تەلئەبیب.
..