داعش بە فڕۆکە نوێترین ڤیدیۆی نێو کۆبانێ بڵاودەکاتەوە

0

داعش بە فڕۆکە نوێترین ڤیدیۆی نێو کۆبانێ بڵاودەکاتەوە

نوچە.نیت.رووداو

جۆن کانتلی، رۆژنامەنووسێکی بەریتانییەو لەلایەن داعشەوە وەک بارمتە دەستبەسەرکراوە، دوای ماوەیەک لە دەستبەسەرکردنی زنجیرەیەک ڤیدیۆی بڵاوکردنەوە و تێیدا سەرکۆنەی وڵاتانی رۆژئاوا دەکات بۆ شەڕکردن دژی داعش و زنجیرەیەک هەڤپەیڤینی ڤیدیۆیی لە ژێر ناونیشانی (گوێم لێبگرن) بڵاوکردنەوە.

ئەمجارە جۆن کانتلی لە چوارگۆشەی ئەمنی و لەشاری کۆبانێوە قسەدەکات و باس لە شەڕی كۆڵان بە كۆڵانی چەكدارانی داعش و شەڕڤانانی یەپەگە دەكات. ئەوەی لەو گرتە ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت داعش لەڕێگەی فڕۆکەوە وێنەی شاری کۆبانێ دەگرێت و دەنگی شەڕ و پێکدادان دەبیسترێت، هەروەها لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ئاماژە بە شوێنی ئاوارەکانی کۆبانێ دەکات کە لە پشت سنوورەوەن و جگە لەوەش تانکەکانی تورکیا دەردەکەون.
 
ئەمە یەکەمین جارنییە داعش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ وێنەگرتنی بەرەی نەیارەکانی بەکاردەهێنێت، بەڵكو لە ماوەکانی رابردوودا وێنەی فڕۆکەخانەی تەبقەو چەند ناوچەیەکی دیکەی بڵاوكردنەوە بەر لەهێرشکردنە سەریان.

وێنەگرتنی فڕۆکەخانەی تەبقەی سووریا لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داعشەوە

 

لە گرتنی لیوای 93 لە شاری رققە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داعشەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com