یه‌كێتی بۆ حكومەتی هەرێم: قه‌رزكردن بۆ مووچه كاره‌ساته و دۆخەكە خراپتر دەكات
نوچەنێت – هەولێر
پەڕلەمانتارێکی یەکێتی بڕیارەکەی حکومەتی کوردستان لەبارەی قەرزکردنەوە، بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی، بە کارەسات ناو دەبات، دەڵێت، دەنگ نادەم بەقەرزکردن بۆ موچە، چونکە كاره‌ساتی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌خوڵقێنێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، له كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی خۆیدا، لە 19/10/2014 ، ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پرۆژه یاساى هێنانى پاره له ڕێگه‌ى قه‌رزه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، پەڕلەمانتارێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش، لەپەڕلەمانی کوردستان، قەرزکردن بۆ دابینکردنی موچە، بەکارەسات دەزانێت و هۆشداری دەداتە حکومەتی کوردستان.
ساڵح فه‌قێ محه‌مه‌د ئه‌مین،پەرلەمانتاری یەكێتی لە په‌رله‌مانی كوردستان بەسایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە: مه‌سه‌له‌ی قه‌رز دوو رووه وه‌ك چۆن لایه‌نی ئیجابی هه‌یه لایه‌نی سلبی-شی هه‌یه ئه‌و قه‌رزه‌ی كه ئه‌و كۆمپانیایه یان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه رێده‌كه‌وێت له‌سه‌ری وابكرێت كه ئه‌و قه‌رزه سودێكی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر قه‌رز بۆ مووچه بێت ئه‌وا كاره‌سات له‌م وڵاته‌دا ده‌قه‌ومێ ناكرێت قه‌رز بۆ پێدانی مووچه بكرێت.
ئەو پەڕلەمانتارەی یەکێتی دەشڵێت” بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و قه‌رزه‌ی كه‌ده‌یكات، بۆ ئه‌وه‌بێت كه كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گرنگی هه‌بێت كه جگه له‌سه‌رچاوه‌ی نه‌وت كه نزیكه‌ی له 95% پشتمان ته‌نها به‌داهاتی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت به‌ستووه، عیراقیش به رێژه‌ی له 93% پشتی به داهاتی نه‌وت به‌ستووه، بۆیه ئه‌كرێت ئه‌م قه‌رزه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌ته‌مایه بیكات و پلان و به‌رنامه‌ی بۆ داناوه هه‌م رووه‌كه‌و بڕه‌كه‌ی دیاربێت هه‌م بزانرێت بۆ چ پڕۆژه‌یه‌ك ئه‌و قه‌رزه بۆ چ مه‌به‌ستێك به‌كار ده‌هێنێت، هه‌م بڕی ئه‌و سوده‌ی كه ده‌چێته سه‌ری ده‌ستنیشان بكرێت و له په‌رله‌مان گفتوگۆی وردی له‌سه‌ر بكرێت و لایه‌نی باش و خراپی دیاریبكرێت”.
ساڵح فه‌قێ هۆشداری دەداتە حکومەتی کوردستان کە”ئه‌و وڵاته‌ی كه ئه‌و قه‌رزه به‌هه‌رێم ده‌دات، ئه‌توانێت ئه‌و قه‌رزه بفرۆشێته‌وه به وڵاتێكی تر ره‌نگه ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ر گوشار له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه بكات و له‌كاتی خۆیدا نه‌توانین بیده‌ینه‌وه، كۆمه‌لێك مه‌رجی قورسی خۆی به‌سه‌رماندا بسه‌پێنێت”.
ئەوەش رادەگەیەنێت”وه‌كو ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم قه‌رزكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه بێت، ده‌نگی پێناده‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌خوڵقێنێت”.
