پهرلهمانتارێكی یهكێتی : ناردنی هێز بۆ کوبانی بڕیاری ئهردۆغان بووه نهك پهرلهمانى كوردستان.
نوچەنێت – هەولێر:
پهرلهمانتارێكی یهكێتی لهبارهی ناردنی چهك بۆ كۆبانێ رایگدهگهیهنێت، پەرلەمانی کوردستان هەڵەبوکەبڕیاری ناردنی هێزی دا بۆ کوبانی و ئهوهشدهخاتهڕوو ئەردۆغان ئەیەوێ بەناردنی هێزی هەرێم هەم خۆی پیاوچاک بکات وهەم گوشاره نێودەوڵەتیەکە خاوکاتەوە
فهرهاد سهنگاوی پهرلهمانتاری یهكێتی، له پهرلهمانی كوردستان،لهپهیجی تایبیهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك راگهیاندراوێكی بڵاوكردۆتهوه بهناونیشانی(پەرلەمانی کوردستان هەڵەبوکەبڕیاری ناردنی هێزی دا بۆ کوبانی) و نوسیویهتی:لەمەبەستم بەهەڵە تێمەگەن :بڕیارەکەی پەرلەمان لەڕواڵەتدا ڕەنگەلەناخیشدازۆرنایاب نەتەوەی نشتمانی بگرە زۆر ئینسانیشە.سودی سایکۆلۆجی هاوبەشی نەتەوایەتی ورەوهەستی خاکوخەڵکەبۆنشتمانەکەی .
له بارهی زیانی بڕیارهكهش دهڵێت:بۆ ئەردۆگان داوای پێشمەرگەبکات ؟!ئەگەر ویستی ئەوە وەک خۆی دەڵێت ئەوە زیانە بۆکوردان وهیچی تر.دیارەئەردۆگان لە دوئەگەر، ئەگەرەکەی خۆی هەڵبژاردو ەئەگەرەکەی ترناردنی چەک و هێز بو لە ناتۆوە.گوشارێکی گەوررەی نێودەوڵەتی،ناتۆ ،هاوڵاتیانی دنیای یەک،هەموجیهان،هاوڵاتیانی کوردستانی،سەرۆکایەتی هەرێمیش.ئەم هەموگوشارە کارێکی کرد کەئەردۆگان بیربکاتەوە یارمەتیەک بۆکۆبانی لەژێرکۆنترۆڵی خۆمدا باشترە لەوەی کەنەزانم چی بە ئاسماندا ئەچێ.
پهرلهمانتارهكهی یهكێتی راشیگهیاندوه: لەنێوان ناردنی چەک لەلایەن هاوپەیمانان بەئاسماندا یا ناردنی چەک لەهەرێمەوە،هەرێم باشترە بۆتورکیا چونکە هەندێک چەکی مام ناوەندی لەگەڵ دوسەد پ م دیارو ڕون و نەشاراوەیە:١-ئەو پشمه رگانه ئەبێت بگەڕێنەوە هەرێم.٢-ئەوچەکانەدیاری کراووناسراودەبێت،تەقەمەنیەکان زانراوودیاری کراودەبێی ئەوە بەشی هەفتەیەک شەڕ ببێت یان نەبێت.٣-ئەوچەکانەش دوای ئەبێت بگەڕێنەوە هەرێم.
سهنگاوی ئهوهشی خستوهتهڕوو: ئەگەر ئەمکارەی پەرلەمان نەبوایە گوشارەکان و پەراوێزخستنی تورکیا ڕەنگە بەئاسماند چەکی هاوپەیمانان بگەیشتایە کۆبانی ،ئەوکاتە تورکیا نەیدەزانی چی دەگاتە کۆبانی،چەکەکانیش نەدەگەڕانەوە،ئەمە لەکاتێکدایە ئەگەرهەیە تورکیاچەندین ئاین وئۆینی خۆی بەکاربێنێ،ئەگەرهەیەهێزەکەش دوابخات،چەکەکانی ئێمەش چەکی مام ناوەندین،(چەکی قورس پاتریۆتە ، بایلۆجیە ، بی پەنجاودوه ، ئەتۆمونیوترۆنە)گەورەترین دەوڵەمەندی بریتانیاڕایگەیاند پشتیوانی پەکەکەوپەیەدە ئەکەین ئەگەرتوركياوازنەهێنێ له دژايه تى كوبانى،زۆربەی سەرکردەکانی ئەوروپاوئەمریکاش لەتورکیایان هەڵپێچابو.
ئەردۆغان ئەیەوێ بەناردنی هێزی هەرێم هەم خۆی پیاوچاک بکات وهەم گوشاره نێودەوڵەتیەکە خاوکاتەوە ئەم ترسەم بۆیە لێنیشت کەخۆی ئەڵێت داوای من بوە.
رونيشكردوەوەتە: ڕاستە پەرلەمانتارانی کوردستان لەناخوئاخەوە هەردوپڕۆژە بڕیاری کۆبانێیان پەسەندکرد ، بەڵام تورکیا مەبەستیەتی دیزە بەدەرخۆنەیان بکات،لەناوپەرلەمانیشدائەوگومانه پەلامارى مێشکی دام .تەلارخانی هاوکارم شایەتە کەوتم دەنگ نادە م چونکە زۆرگومانم لەم دانشتنەولەناردنی هێزهەیە،بەڵام بەڕێزیان داوای ليکردم نەکەی بەکاردەهێنرێ لەدژتان ولێکدانەوەی تری بۆئەکرێ.شایانی باسە سەرۆکایەتی پەرله رمان وسەرۆک فراکسیۆنەکانیش بەوبیانوه ی کەدیارەهەمومان هاونیازهاوڕاین لەسەرپشتیوانی کۆبانی نەیان هێشت لەهەرفڕاکسیۆنێک یەک كه س زیاتر قسەبکات وته نانه ت نه يان هێشت بنوسريت له سه رداواى كوبانى هيزبنيردريت يان به هاوئاهه نگى كانتونه كان ئه نجام بدريت .