نیویۆرک تایمز: نەوت رێگای سەربەخۆیی بۆ کورد فەراهەم دەكات
نوچەنێت . رووداو
سەرەڕای ئەوەی حکومەتی بەغدا هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر هەر وڵات و کۆمپانیایەک دەکات کە نەوتی باشوورى کوردستان بکڕێت، بەڵام کورد سوورە لەسەر هەناردەکردنی نەوت و کەشتییەکانی هەڵگری نەوتی کوردستان بەردەوامن لە گەشت، لەبەرامبەریشدا بەغدا داوادەکات تەنها لەرێگەی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدرێت و 83% ی داهاتی ئەو نەوتە بۆ بەغدا بگەڕێتەوە، زۆرتر لە هەشت مانگیشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕیوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەو بارەیەوە راپۆرتێکی شیکاری بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات كە بەغدا تەنها ترسی ئەوەی هەیە قازانجی نەوت ببێتە سەرەتای سەربەخۆبوونی کوردستان و جیابوونەوەی لە عێراق.
هەروەها باس لەوەش دەکات کە ئێستا بەرپرسانی کورد هیوایان بەوەیە کڕیارانی نێودەوڵەتی پێویستیان بە نەوتی کورد هەبێت و وردەوردە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ببێتە شتێکی یاسایی و بەغدا نەتوانێت رێگری لێبکات. ئەمە لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لە 280 هەزار بەرمیلەوە بۆ 400 هەزار بەرمیل بەرزببێتەوە.
رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کورد دەتوانێت بەرهەمی زۆرتری گازی سرووشتی هەبێت و تورکیاش پلانی ئەوەی هەیە لەجیاتی پستبەستن بە گازی رووسیا و ئێران، زۆرتر رووبکاتە بەرهەمی گازی سرووشتی کوردستان، کە لە بەرژەوەندی ئابووری هەردوولادایە، بەتایبەت گازی رووسی و ئێرانی بۆ تورکیا تێچوونێکی زۆرتری دەوێت.
هەروەها ئەوروپاش لە رێگەی تورکیاوە دەتوانێت پەیوەستبوونی خۆی بە گازی رووسییەوە کەمتربکاتەوە و هاوکاری ئەوروپا بێت لەکاتی دانانی سزاکانی سەر رووسیا.
نێردراوی تایبەتی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزەی جیهانی، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو هەوڵانەی کورد لە گفتوگۆکاندا دەیدات سەبارەت بە هەنارادەکردنی نەوت تەنها بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەولێر نییە، بەڵکو زۆرتر بۆ کارکردنە لەپێناو سەربەخۆییدا.
مایکڵ ماکۆڤسکی، بەرپرسی پێشوو لە وەزارەتی بەگری ئەمریکا لە سەردەمی ئیدارەی جۆرج دەبلیو بۆش، کە پێشتر ئەرکی گفتوگۆکانی سەبارەت بە وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی عێراقی لە ئەستۆدابوو، بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی گوتووە، کە بیرۆکەی سەربەخۆیی کورد شتێکە خۆلێلادانی نییە، ئەوان دۆستی نزیکیان لەناو ئەمریکیدا هەیە و تورک و ئەوروپییەکانیش پێویستیان بە نەوت و گازی کورد هەیە.
جگە لە روانگە ئابوورییەکە، رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ئێستا هەموو جیهان پێویستی بە کوردە لە بەرەنگاربوونەوەیان لەگەڵ داعشدا، بۆیە دەتوانن ئەم هەلە بقۆزنەوە رێگەی دروستی خۆیان ئاشکرابک