یاری من غه‌داره قوربان له‌ت له‌ته‌ی گیانی ئه‌وێ..
لێم وه‌ره‌ز بوو بۆیه بێ هۆ ئه‌ورۆ جودای ئه‌وێ..
مه‌ستی كردم له‌ناو ده‌ریای پڕ له هه‌ست و جوانی عه‌شق..
كه‌چی ئێستا بۆ ئاره‌زوو ته‌فره‌قه‌ی عه‌شقی ئه‌وێ..
بووم به ده‌روێشی ته‌كێی ئه‌وینی ئه‌و..
هه‌روه‌كو ئیبلیس ئه‌مێستا دوور ئیمانی لێم ئه‌وێ..
به نیگای چاوی سیحراوی شه‌رابی عه‌شقی پێ نۆشیم..
بێ مروه‌ت یاری جه‌فاكار رشتنی پێكی ئه‌وێ..
بۆته قاتلی دڵ و رۆح مه‌یلی وایه كه بڕوا..
یاری دوێنێ یه كه ئه‌مرۆ گیانه‌ڵای گیانی ئه‌وێ..
