“سۆران عومەر بۆ هەندێک لە سەرانی یەکێتی خیانەتی لە مامۆستا کرێکار کرد”

0

ererer“سۆران عومەر بۆ هەندێک لە سەرانی یەکێتی خیانەتی لە مامۆستا کرێکار کرد”

نوچەنێت ـ هەولێر:

برایەكی مامۆستا كرێكار ریگەیاند، سۆران عومەر بۆ هەندێک لە سەرانی یەکێتی خیانەتی لە مامۆستا کرێکار کردوەو لە ئۆسلۆ و لە کۆڵانەوە وێنەی ماڵی ناوبراوى گرتوەو لەوكاتەوە لە دورونزیک پەیوەندی بە مامۆستاوە نەماوە و لە فەرهەنگی ئێمەشدا سڕڕاوەتەوە.

خالد ڕەنجدەر براى مامؤستا کرێکاری ئەمیری پێشوی ئەنصار ولئیسلام، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك وترێكی بەناونیشان(سۆران عومەر بۆ هەندێک لە سەرانی یەکێتی خیانەتی لە مامۆستا کرێکار کرد)بڵاوكردوەتەوەو نوسیویەتی: ئازاد حەمە عەلی لە پێگەی “چاودێر نیوز” بەرپەچی سۆران عومەری ئەندامی کۆمەڵی ئیسلامی داوەتەوە کە قسەی لەسەر پێشنیاری مەلا بەختیار کردبو بۆ سەرپەرشتی کردنی ئەو هێزەی بەنیازن بچنە کۆبانێ. ئەوەی جێی سەرنجی ئێمەیە ئەوەیە کە پێگەی “چاودێر نیوز” هاوپێچی ئەو بابەتە وێنەیەکی کۆنی سۆران عومەر و مامۆستا کرێکاری داناوە.

ناوبراو دەڵێت:سۆران عومەر کەسایەتییەکی هەڵتۆقیوە و، بە قۆناغەکانی قاڵبونی ناو سیاسەتدا نەڕۆیشتوە و، بارودۆخی هەنوکەیی و سیاسەتی هەندێک لایەن لە ناوچەکەدا گەیاندویەتییە ئەو ئاستەی ئێستا لێیەتی.ئازاد حەمە عەلی دەڵێ کە سۆران عومەر لەسەر ڕوداوەکەی خێڵی حەمە نقەی لێوە نەهاتوە. نەخێر وانییە و، سۆران لە تۆمارێکی دەنگیدا شاهیدییەکی ناحەقی داوە کە گوایە چەکدارەکانی جند الاسلام شمشێریان پێبوە و، ناڕاستەوخۆ تۆمەتباری کردون بە بڕینی لوت و گوێی پێشمەرگەکانی یەکێتی لەو شەڕەدا.

خالد ڕەنجدەر، رەخنەی توند لەسایتەكەی مەلابەختیار دەگرێت و دەڵێت: نەدەبو ئازاد حەمە علی و “چاودێر نیوز” سۆران عومەر بلکێنن بە مامۆستا کرێکارەوە، چونکە ئەو لە پەنا هەندێک بەرپرسی یەکێتیدا بو کە خیانەتی لە مامۆستا کرێکار کرد و، لە پەنا دۆستایەتی کۆنەوە هەندێک وێنەی مامۆستا کرێکاری بردەوە بۆ ئەو بەرپرسانە و، دواییتریش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە هەنیسکی گریانەوە پەشیمانی خۆی لەو کارە بۆ مامۆستا کرێکار دەربڕی.

سۆران عومەر ئێوە دروستتان کرد و کاری بۆ ئێوە کرد. سزای خیانەتیش ئەوەیە کە پاڵپێوەنەرەکەی هیچ نرخێک بۆ خۆی و کارەکەی دانەنێ و بە چاوێکی سوک و وەک بەکرێگیراوێک سەیری بکات.

ئەو برایەی مەلا كرێكار جەخت لەوەشدەكاتەوە “لەو ڕۆژەوەی کە سۆران عومەریان هێنایە ئۆسلۆ و لە کۆڵانەوە وێنەی ماڵی مامۆستا کرێکاری بۆ هەندێک لایەنی ئەمنی گرت، لە دورونزیک پەیوەندی بە مامۆستا کرێکارەوە نەماوە و لە فەرهەنگی ئێمەشدا سڕڕاوەتەوە”.

جێگەی ئاماژە بۆكردنە پێشتر سۆران عومەر هاوڕێ گیانی بەگیانی مامۆستا كرێكاربوەو دواتر پەیوەندیان تێكچوەو بنەماڵەی مامۆستا كرێكاریش بەوە سۆران عومەر تۆمەتبار دەكەن كەجاسوسی بەسەرەوە كردوە بۆ یەكێتی.

لە ئێستاشدا سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی‌ ئیسلامییە لە پەرلەمانی كوردستان و لەهەمان كاتیش سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com