حيزبەكانی
رۆژئاوا لە دهۆك رێكەوتن و لە سلێمانیش لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان كۆبونەوە
نوچەنێت:
حيزبەكانی رۆژئاوا لە دهۆك رێكەوتن و لە سلێمانیش لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە بەمەبەستی یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
دوای ئەوەی رۆژی 22/10/2014 حزبه‌كانی رۆژاوای كوردستان، دوای چه‌ندین ڕۆژ كۆبوونه‌وه، به چاودێری سه‌رۆكی هه‌رێم، ڕێكه‌وتنێكیان ئیمزاكردو و لەسەر كۆمەڵێك خاڵ رێكەوتن، لەئێستاشدا بەپێ هەواڵێكی سایتی فەرمی یەكێتی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (25/10/2014)، وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا و وه‌فدی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆژئاوای كوردستان سەردانی مەكتەبیە سیاسی یەكێتیان كردوەو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، گفتوگۆ‌و بیروڕای پێویست سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌تنامه‌یه ئاڵوگۆڕ كرا، كه له‌شاری دهۆك، له‌نێوان هێزو لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامدرا، كه ئامانج لێی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوە، هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان به‌شه‌كانی كوردستاندا نییه‌و ته‌نها جیاوازی له‌نێوانماندا ئه‌وه‌یه كه دابه‌شكراوین، بۆیه پێویسته له‌ئێستادا نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی روبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه یه‌كڕیزو یه‌ك ده‌نگ بین، هه‌روه‌ك چۆن هه‌موومان یه‌ك هه‌ڵوێست بووین بۆ روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعش و هاوكاریكردنی به‌شه‌كانی تری كوردستانیش بۆ یه‌كتری مایه‌ی شانازیی هه‌موانه.
هه‌روه‌ك رێككه‌وتنی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستانیشی، به‌گرنگ و به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندو به‌مایه‌ی شانازیی بۆ هه‌موان و ئایینده‌یه‌ی رۆشنی رۆژئاوای كوردستان و پرسی سیاسی و دیموكراسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌وبه‌شه‌ی كوردستاندا پێناسه كرد.
له‌لایه‌ن خۆشییانه‌وه، وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردی سوریا و وه‌فدی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆژئاوای كوردستان، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وەكرد، چۆن هۆلاكۆ له‌به‌رده‌م قه‌ڵای هه‌ولێردا به‌زی، ئێستاش بۆ ئه‌م قۆناغه كه یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كانی كوردستانی پێویسته، تیرۆریستانی داعش، له‌كۆبانی، له‌شه‌نگال و له‌جه‌ولا له‌به‌رده‌م یه‌ك ئیراده‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا شكستده‌هێنن و ئومێدیشیان خواست، كه ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌روه‌ك سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كانی باشوری كوردستان كرد، كه پشتیوان و هاوكار بوون بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یشتنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هێزو لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان هاتۆته ئاراوه.
لەلایەكی تریشەوە هەر بەپێ دەزگاراگەیاندنەكانی بزونتەوەی گۆڕان بڵاویان كردوتەوە د انیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی پارته‌كانی رۆژئاوای كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی و ژوری په‌یوه‌ندییه سیاسیه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌وه پێشوازیان لێكرا.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئاڵدار خه‌لیل، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی دهۆك له‌نێوان پارته‌كانی رۆژئاوا پێكهات، هه‌مو هێزه كوردستانیه‌كان و به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی باشوری كوردستان خۆشحاڵی خۆیان به‌و رێكه‌وتن و هاوپه‌یمانێتیه‌ی نێوان پارته‌كانی رۆژئاوای كوردستان نیشاندا.
وتیشی:” ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی له كۆبانی هه‌یه به‌رخۆدانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه پێكه‌وه، هه‌مو كه‌س شانازی به‌و به‌رخۆدانه‌وه ده‌كات”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی رێكخه‌ری گشتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به رۆژئاوای كوردستان، هاوسه‌رۆكی ته‌ڤده‌م رایگه‌یاند: رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی راگه‌یاندنین هه‌رچیان له‌ده‌ستبێت بۆ پشتگیری به‌رخۆدانی رۆژئاوا و كۆبانی ده‌یكه‌ن، هه‌ڵوێستی ئه‌وانمان له په‌رله‌مان و شوێن و كاته‌كانی دیكه بینیوه و سوپاسیان ده‌كه‌ین و هه‌ڵوێستێكی باشیان هه‌بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ رێكه‌وتنێك له دهۆك له‌نێوان لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان پێكهات به‌تایبه‌تی له‌نێوان ته‌ڤده‌م و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كوردی سوریا، ئێستاش بۆ پرس و راوه‌رگرتن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتوینه‌ته سلێمانی و ئه‌وانیش رایانگه‌یاند مادام یه‌كێتی له‌نێوان كوردانی رۆژئاوا هه‌یه، ئێمه‌ش پشتگیری و پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین.