سه‌رۆكی چیچان: پیاوه‌كانمم ناردوه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی
نوچە.نیت.knn
ره‌مه‌زان قادروف سه‌رۆكی چیچان، ئاشكرایكردوه پیاوه ئه‌منیه‌كانی خۆی ناردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ده‌ستگیربكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی خۆی به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ناساند.
ئاژانسی نوفوستی روسیه له قادروفی گواسته‌وه كه “ئه‌بوبه‌كر به‌غداد له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی چیچانه‌وه داواكراوه”.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی چیچیان به‌غدادی بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا كار ده‌كات.
قادروف جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه له‌توانایاندا هه‌یه كه رێگری له‌زیادبونی هه‌یمه‌نه‌ی داعش بگرن له‌نێو گه‌نجه‌كانیاندا.
سه‌رۆكی چیچان كه وڵاته‌كه‌ی سه‌ر به روسیای فیدراڵه‌و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌ریزی داعشدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی رابردودا رایگه‌یاندبوو ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له‌لایه‌ن دیفید پترایۆسی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه كراوه به‌سه‌رباز.