ئه‌م سایتانه ژه‌هر ده‌كه‌نه هه‌نگوینه‌وه
نوچە.نیت.خەندان
وته‌بێژی ئیئتلافی مواتن پێی وایه چه‌ند ساتی و په‌یجێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی نزیك و داروده‌سته‌ی نوری مالیكی به‌ڕێوه‌ده‌برێن و ئه‌وانه ئیشیان ئه‌وه‌یه ژه‌هر بكه‌ن به‌سه‌ر هه‌نگویندا.
به‌لیغ ئه‌بوكه‌له‌ل، وته‌بێژی ئیئتلافی مواتن-ی سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ناوه‌كانی (حسێن مالیكی) ناسراو به ئه‌بو رحاب و (یاسر مالیكی) ناسراو به یاسر عه‌بدسه‌خیل، داروده‌سته‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراقن و ئه‌وان له‌پشتی په‌رده‌وه چه‌ندین پێگه و په‌یجی ژه‌هراوی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
ئه‌بوكه‌له‌ل پێیوایه ئه‌و په‌یچ و پێگه ئه‌لیكترۆنییانه هانی دژایه‌تیكردنی گه‌ل و حكومه‌ت ده‌ده‌ن و خه‌ونه‌كانیان نه‌خۆشن، تۆمه‌تباریشیكردوون به‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیان به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵك له‌وكاته‌دا دامه‌زراون كه نوری مالیكی و داروده‌سته‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بوون.
ئه‌بوكه‌له‌ل ناوی ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنی و په‌یجانه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه داروده‌سته‌كه‌ی مالیكی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن:
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان:
عیراق قانون – مسله – وردنا – مصدر نیوز – متلقی البشائر
په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك: حكومه‌ت العراق – سرسریه بغداد – حرامی بغداد (داخراوه) – فرسان الامل – جا هی ولیه – شیروكی نیوز – ملتقی البشائر – ائتلاف ده‌وله القانون