وەزیری بەرگریی عێراق بەڵێنی داوە دژایەتیی هەرێمی كوردستان نەكات

0

ImageThumb.aspxوەزیری بەرگریی عێراق بەڵێنی داوە دژایەتیی هەرێمی كوردستان نەكات

نوچە.نیت.KDP.info

 

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی كە وەزیری بەرگریی عێراق پاش ئەوەی سوێندی یاسایی خواردووە، لێدوانێكی دژی هەرێمی كوردستان داوە و تێیدا داوای كردووە كە هەرێم تۆمەتبارانی دۆسیەی تیرۆر رادەستی بەغدا بكاتەوە، لە بەرانبەردا ئەندامێكی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێش ئەوەی سوێندی یاسایی بخوات، پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی كورد پێشان داوە و بەڵێنی داوە دژایەتیی هەرێمی كوردستان نەكات.

ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراقی راگەیاند، “وەزیری بەرگریی عێراق پێش ئەوەی سوێندی یاسایی بخوات، لەگەڵ ئێمەدا كۆ بووەتەوە و بەڵێنی داوە كە هیچ كێشەی لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا نەبێت و كەسێكی باشیشە و بڕوا ناكەم ئەو جۆرە لێدوانانە بدات، چونكە ئێمە كەسانی دیكەمان لەبەر ئەو رەت كردووەتەوە، بۆیە ئەو جۆرە لێدوانانە نادات”.
سەرچاوەکە  گوتیشی، “ئێمە پێشتر باسمان لەوە كردبوو ئەگەر سی ڤیی خۆی پێشكەشی كورد نەكات و بەڵێنێكی ئەخلاقی بە كورد نەدات و لەگەڵ ئێمە رێك نەكەوێت، دەنگی پێ نادەین، بەڵام لەگەڵ ئێمە دانیشت و ئەو كارەی كردووە و پابەندبوونی خۆیشی دووپات كردووەتەوە”.
ئەو هەروەها زیاتر گوتی، وەزیری بەرگری پابەندبوونی خۆی پێشان داوە كە هەموو كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان چارە بكات و بە مافی پێشمەرگەی زانیوە ئامادە و پڕچەك بكرێت و گوتوویەتی، كێشەی من لەگەڵ هەرێم، كێشەی كەسی نابێت و هەوڵی چارەكردنی كێشەكان دەدەین”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی كردەوە كە، “ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە دەنگمان پێ داوە كە بە داواكارییەكانی كوردە پابەند بێت، ئەمڕۆیش خۆم قسەی لەگەڵ دەكەم و بڕوایش ناكەم ئەو لێدوانەی دابێت”.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com