بزوتنەوەی ئیسلامی: بەدیلی لیژنەی فتوانین، بەڵام فتوا بۆ ناوخۆی حزب دەدەین

0

بزوتنەوەتەوەر : فرەفتوایی و لیژنەی فتوا لەکوردستان

بزوتنەوەی ئیسلامی: بەدیلی لیژنەی فتوانین، بەڵام فتوا بۆ ناوخۆی حزب دەدەین

دڵشاد هەرتەلی . نوچەنێت

مەکتەبی بانگەواز و رێنمایى بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، رەتیدەکاتەوە وەک بەدیلی لیژنەی فتوای کوردستان کار بکەن، بەڵام ئەوەش ئاشکرا دەکەن، بۆ ناوخۆی حزبەکەی خۆیان فتوایان هەیە، و پێچەوانەی ئەو فتوایەن، کە لیژنەی فتوای کوردستان لەبارەی سرودی ئەی رەقیب دەریانکردووە.

لەبەدواداچونێکی نوچەنێت، بۆ تەوەری(فرەفتوایی و لیژنەی فتوا لەکوردستان) چەند نوسەرو رۆشنبیرێک پێیان وابوو، حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان کارگەرییان هەیە بەسەر کەمکردنەوەی کاریگەری لینژنەی فتوا لەکوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش چەند ئۆرگانێکی حزبیان دامەزراندووە، کەهەمان کاری لیژنەی فتوا لەکوردستان دەکەن، بەڵام مەكتەبی بانگەواز و رێنمایى بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، کە یەکێک لەو ئۆرگانە حزبیانەیە، بەهەوڵی جێگرتنەوەی لیژنەی فتوا دەبینرێت لەناو ئەندام و کادرو لایەنگرانی ئەو حزبەدا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوەو بۆ نوچەنێت دەڵێت”ئێمە وەك بزوتنەوەی ئیسلامی مەكتەبی بانگەواز و رێنماییمان هەیە نەك فەتوا، ئیشەكانمان بۆ پێگەیاندن و شارەزاكردنی ئەندامانی ناوخۆی حیزب و رێنمایی كردنی ئۆرگانەكانی تری بزوتنەوەیە” .

ئەوەش رادەگەیەنێت”وەك مەكتەبی بانگەواز، فەتواكان دەگەڕێنینەوە بۆ لیژنەی فتوای باڵای كوردستان ئەوەی پەیوەست بە هەرێمەوە بێت” .

مەکتەبی بانگەوازی بزوتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ ئەوەی دەڵێت”تێبینیمان لەسەر لیژنەی فتوای باڵای كوردستان نییە و پشتگیریان دەكەین” پێیان باشە” لیژنەی فتوای باڵای كوردستان پێمان باشە لەسەربنەمای كەفائەتی زانستی دروست بكرێت مامۆستایانی پسپۆڕ و ناودار ئەندام بن تێیدا” .

ئەو مەکتەبە ئاینییەی بزوتنەوەی ئیسلامی، لەگەڵ تەئکیدکردنەوە  لەوەی”بەدیلی لیژنەی فتوای كوردستان نیين” ئەوەش نایشارێتەوە کە فتوایان لەسەر هەندێ پرس هەبووە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن”فتواو كارەكانمان بۆ ناو خۆی حیزبە”، ئەوەش ئاشکرا دەکات پێچەوانەی ئەو فتوایەن کە لیژنەی فتوای کوردستان لەبارەی سوردی نیشتیمانی ئەری رەقیب، دەریانکرد و دەڵێت”ئەوە پێشتر باس كراوە كە سرودێكی نیشتیمانی نیيە، چەند بەیتێكی تێدایە پێچەوانەی شەرعن” .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com