ژه‌نه‌راڵێكى ئه‌مريكي: پێشمه‌رگه رۆڵێكى نموونه‌يى گێڕاوه
نوچە.نیت.nrt
فه‌رمانده‌ى سه‌ركردايه‌تى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مريكا ژه‌نه‌راڵ لويد ئوستن رايگه‌ياند، بۆردومانه‌كان ته‌نگيان به داعش هه‌ڵچنييوه و پێشمه‌رگه رۆڵێكى نموونه‌يى گێڕاوه له شه‌ڕدا.
ئوستن له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، رايگه‌ياند، بۆردومانه‌كان ژێرخانى داعشيان به‌ش به‌ش كردووه و داعش تواناى لاواز بووه.
وتيشى: “ئامانجمان به دياريكراوى ئه‌وه‌يه زاڵبين به‌سه‌ر تواناى داعشدا و په‌يوه‌ندييان به يه‌كه‌وه بپچڕێنين و هامه‌ره‌كانيان تێكبشكێنين و رێگه‌ى هاتوچۆيان له نێوان سوريا و عێراق لێبگرين”.
راشيگه‌ياند، هێرش بۆ سه‌ر داعش كاتى ده‌وێت و ئه‌وان نايانه‌وێت مه‌ده‌نييه‌كان زيانيان به‌ربكه‌وێت و به هاوكارى وڵاتانى هاوپه‌يمان له كۆتاييدا زاڵده‌بن به‌سه‌ر داعشدا.
سه‌باره‌ت به سوپاى عێراق، ئۆستن وتى: “ئامانجمانه ئه‌و سوپايه رێكبخه‌ينه‌وه و بيگه‌يه‌نيينه ئه‌و ئاسته‌ى بتوانێت كۆنترۆڵ بگرێته‌وه ده‌ست”.
له باره‌ى پێشمه‌رگه‌شه‌وه وتى: “هێزى پێشمه‌رگه پرۆسه‌ى نموونه‌ييان ئه‌نجامداوه و توانيويانه به‌نداوى موسڵ كۆنترۆڵبكه‌نه‌وه و هێشتاش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى داعش داگيرى كردبوون”.