حکومەتی کوردستان هاوکاری سەربازی رەوانەی کۆبانێ دەکات
نوچەنێت
حکومەتی کوردستان رایگەیاند، پێشمەرگەکانی رۆژئاوای کوردستان لەباشورەوە رەوانەی کۆبانێ دەکرێنەوە بۆ شەڕی داعش، هەروەها بڕیارە حکومەتی کوردستان، لەماوەی 24 کاتژمێردا هاوکاری چەک و تەقەمەنی بۆ کۆبانێ بنێردرێت.
سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند “كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان كه له رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان راهێنانی سه‌ربازیان پێكراوه، ده‌نێردرێنه‌وه بۆ هاوكاریكردنی كوبانێ له شه‌ری دژی داعش”.
سه‌باره‌ت ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ بارزانی و ناردنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ كوبانێ، سه‌فین دزه‌یی ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كان ئیجابی بوون.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ئێن ئاڕ تی راگه‌یاند، بڕیاره له 24 كاتژمێری داهاتوودا وه‌زاره‌ته‌كه‌یان چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ كۆبانێ بنێرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌شێوازی ناردنی چه‌كه‌كه بكات.
هاوكات وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم پشتڕاستی كرده‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ك و پێداویستی بۆ كۆبانێ ده‌نرێت.