گەرمیان یەكەمی كوردستانە

0

1410201412358barzragrtni-bگەرمیان یەكەمی كوردستانە

نوچە.نیت.ووشە

بەڕێوەبەری بەشی ئەزموونەكانی پەروەردەی گەرمیان ئاشكرای دەكات، دوای راگەیاندنی ئەنجامی خولی دووەمی تاقیكردنەوەی قۆناخی ئامادەیی، ئیدارەی گەرمیان بە رێژەی 58,51% پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی هەموو پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان تۆمار كرد.
سەرحەد محەمەد بە”وشە”ی راگەیاند، كۆی ئەنجامی ئەزموونی ساڵی 2013-2014ی خوێندنی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان بە بەشی وێژەیی و زانستی و پیشەییەوە، ئیدارەی گەرمیان پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەدەست هێنا.
هەروەها گوتی، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشتر چاككردنی تێكڕای نمرە (تحسین معەدەل) هەیە، واتە ئەو قوتابییانەی لە خولی یەكەم نمرەیان بەرزتر بێ، لەهی دووەم، خولی یەكەمیان بۆ هەژمار دەكرێت، بەپێچەوانەوەش دەبێت، بۆیە هەر قوتابییەك دەخوازی تێكڕای كۆنمرەی چاك بكرێ، با سەردانمان بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com